ڤیزا کارد

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-11-03-20:23:00 - کۆدی بابەت: 11583
ڤیزا کارد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤیزا کارد یان ڤیزا کارت (بە ئینگلیزی: Visa Card، بە عەرەبی: فيزا كارد)، کارتی ڤیزا کارتێکی پارەدانە کە تۆڕی ڤیزە بەکاردەهێنێت و لۆگۆی ڤیزەی لەسەرە. کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە سانفرانسیسکۆیە تەنها بە کرێدیت کارد دەستیپێکرد بەڵام دواتر لقێکی کردەوە بۆ ئەوەی کارتی بانکی و پێشەکی و دیاریش لەخۆبگرێت. هەرچەندە کارتی ڤیزە ناو و لۆگۆی ڤیزەی لەسەرە، بەڵام لەلایەن کۆمپانیاکە خۆیەوە دەرناچێت، بەڵکو لەلایەن دامەزراوە داراییە هاوبەشەکانەوە دەردەچن وەک بانکەکان.

کارتی ڤیزا چۆن کاردەکات؟

ڤیزا تۆڕێکی دیارە بۆ پرۆسێسکردن، کارتەکانی لەلایەن بازرگانەکانی زیاتر لە ٢٠٠ وڵات و جیهانەوە وەرگیراون، تۆڕە سەرەکییەکانی دیکەی پرۆسێسکردنی پارەدان بریتین لە ماستەرکارد، ئەمریکن ئێکسپرێس و دیسکۆڤەر. دامەزراوە داراییەکان بە شێوەیەکی گشتی هاوبەشی دەکەن لەگەڵ دابینکەری تۆڕی پرۆسەکردن وەک ڤیزا بۆ هەموو بەرهەمەکانی کارتی پارەدان. هەر بەکارهێنەرێک مەرجەکانی خۆی بۆ ئەو ڤیزا کارتانە دیاری دەکات کە پێشکەشی دەکات و بڕیار لەسەر ئەو کڕیارانە دەدات کە پێشکەشیان دەکات. کارتی ڤیزا لە ڕێگەی کۆمەڵێک هاوبەشی دامەزراوە داراییەکانەوە بۆ کڕیارانی تاکەکەسی و بازرگانی بەردەستە.

ئەو بازرگانانەی کە کارتی ڤیزا وەردەگرن هەر جارێک کە کڕیارێک کارتی ڤیزاکەیان بەکاردەهێنێت، پارەی مامەڵەکردن دەدەن بە کۆمپانیای ڤیزا. هەموو کارتەکانی ڤیزا ژمارەیەکی ناوازەی ١٦ ژمارەیییان لەسەرە کە لە پێشەوە چاپکراوە یان چەسپاوە لەگەڵ مایکرۆچیپێکی جێگیرکراو کە مەبەست لێی پاراستنی زیاترە بۆ خاوەن کارتەکە لە ساختەکاری. هەروەها هێڵی موگناتیسی لە پشتەوەی سەر کارتەکە هەیە، لەگەڵ پانێڵێک بۆ واژۆی خاوەن کارتەکان و کۆدی ڕاستکردنەوەی سێ ژمارەیی.

جۆرەکانی ڤیزا کارد

Visa credit card

بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی تر کارتی بانکی ڤیزا دەدەن بەو بەکارهێنەرانەی کە بە شایستەی قەرزکردنیان دەزانن بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی قەرزەکانیان و زانیارییەکانی دیکە. وەک جۆرەکانی تری کارتی بانکی، کارتی بانکی ڤیزا ئاسانکاری و ئاسایش بۆ خاوەن کارتەکان دابین دەکات و دەتوانرێت لە بازرگانان و ئامێری وەرگرتنی پارەی ئۆتۆماتیکی (ATM) لە سەرانسەری جیهاندا بەکاربهێنرێت. کارتی ڤیزا بەپێی کارتەکە و دەرهێنەرەکەی. دەتوانێت کۆمەڵێک کرێ وەربگرێت، نموونەی کرێی ساڵانە، کرێی مامەڵەی دەرەکی، کرێی پێشوەختەی کاش، کرێی گواستنەوەی باڵانس، کرێی دواکەوتنی پارەدان و چەندین شتی تر. ڕێژەی سوودی کارتەکە لەلایەن دەرهێنەرەوە دیاری دەکرێت.

Visa debit card

کارتی دێبیتی ڤیزا بەستراوەتەوە بە هەژماری بانکی خاوەن کارتەکان. وەک کارتی کرێدیت دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ کڕین لە فرۆشیاران و هەروەها بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی ڕۆتینی بانکی لە لقێک یان لە ڕێگەی ئامێری ATM. بە پێچەوانەی کارتی کرێدیت، کارتی دێبیت قەرز درێژ ناکاتەوە، بەڵام سنووردارە بە بڕی پارە لە هەژماری بانکی خاوەن کارتەکان.

Visa prepaid card

کارتی پێشەکی وەک کارتی بانکی کاردەکات بەڵام پەیوەندی بە ئەژمێری بانکییەوە نییە. لەبری ئەوە بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو بارگاوین، ئەمەش واتە خاوەن کارتەکە ناتوانێت زیاتر لەو بڕە خەرج بکات کە لەسەر کارتەکە دیاریکراوە. کارتی پێشەکی ڤیزە دەتوانرێت لە هەر شوێنێک  وەربگیرێت و بەکاربهێنرێت.

جگە لە هەموو جۆرەکانی کارتی پریپەید، ڤیزا چەندین جۆری کارتی پریپەیدی تایبەتی هەیە

کارتی مووچە

لە جیاتی دەرکردنی چەکی کارمەندەکانیان یان پارەدانی ڕاستەوخۆ بۆ هەژمارە بانکییەکانیان، خاوەنکارەکان دەتوانن بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر کارتی مووچەی ڤیزا پارەی مووچەکانیان دابین بکەن.

کارتی حکوومەت

هەندێک لە وڵاتان ئەم کارتانە بەکاردەهێنن بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانەی بێکاری. هەروەها حکوومەتی فیدراڵی ئەوانەی بەکارهێنا بۆ دابەشکردنی سوودەکان وەک بەشێک لە یاسای یارمەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فریاگوزاری و ئاسایشی ئابووری (CARES Act).

Visa gift card

کارتی دیاری کە لۆگۆی ڤیزەیان لەسەرە، پێشوەختە بڕە پارەیەکی دیاریکراویان لەسەرە وەک کارتی پێشەکی و لەوانەیە لە هەر شوێنێک ڤیزە وەربگیرێت بەکاربهێنرێت. 

بەراوردکردن نێوان کارتەکان

هەردوو ڤیزە و ماستەرکارد تۆڕێکی فراوان و جیهانی پارەدانن و لە کارەکانیاندا زۆر لەیەک دەچن. هیچ کامیان کارتی بانکی خۆیان دەرناکەن بەڵکو لەبری ئەوە هاوبەشی لەگەڵ بانکەکان و دامەزراوە داراییەکانی تر دەکەن کە کارتی بانکی خۆیان دەردەکەن. ئەو بەکارهێنەرانەی کە هەردوو جۆری کارتیان لە جزدانەکانیاندا هەیە، ئەگەری زۆرە جیاوازییەکی کەم یان هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا هەست پێبکەن. لە بەرامبەردا ئەمریکن ئێکسپرێس و دیسکۆڤەر تۆڕی پارەدانن بەڵام لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی سەر بە بانکی خۆیانەوە کارتی بانکی دەردەکەن.


سەرچاوەکان



574 بینین