ئارمادا، ئەو کەشتییەی لە کاتی خۆیدا نەگەیشت

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-30-20:31:00 - کۆدی بابەت: 12392
ئارمادا، ئەو کەشتییەی لە کاتی خۆیدا نەگەیشت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئارمادا یان ئارماد ئەو کەشتییەی لە کاتی خۆیدا نەگەیشت (بە عەرەبی: السفينة ارمادا التي لم تصل في الوقت المناسب، بە ئینگلیزی: Armada, the ship that did not arrive in right time) ئارمادا کەشتییەکی ئەفسانەیی ئیسپانی بوو کە لە سەردەمی پاشا فلیپسی دووەمی ئیسپانیا خراوەتە خزمەتی سەربازییەوە. لە هەمان کاتدا ناوی گەورترین هێرشی ئیسپانییەکانیشە بۆ سەر خاکی شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانی لە ساڵی ١٥٨٨. 

ناوەڕۆک 

کەشتی ئارماد یان ئارمادا کەشتییەکی جەنگی ئیسپانیا بووە کە بە ئەفسانەی دەریا ناسراوە بە هاوبەشی لەگەڵ پرتوگال دروستکراوە. ئەو تەختەی تیایدا بەکارهاتووە لە داری جاوەیە. واتای ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وشەی Armataـی لاتینی کە بە واتای هێزی زرێپۆشی دەریایی، یاخود ئەفسانەی دەریایی دێت. ئەم کەشتییە نزیکەی ٩٠ جۆر چەکی لەسەر جێگیرکراوە، نەخۆشخانە و چێشتخانە عەمباری خۆراکی تێدابووە، بە جۆرێک کە فێنک کەرەوەشی تێدابووە تا ئەو خواردنەی تێیدا دادەنرێت خراپ نەبێت. نزیکەی ٣٠٠ + ٣٠٠ تۆپ هاوێژ لە هەردوو لای کەشتییەکە هەبوون کە کۆی گشتییان ٦٠٠ تۆپ هاوێژ دەکاتە قەبارەی جیاواز، کەشتییەکە بە زۆری وەستاو بووە لە نزیک قەڵا دەریاییەکانی ئیسپانیا لە دەریای کاریبی و گەرووی (کەیپ هۆڕن - Cape horn) ئەو کاتانەشی لە دەریادا گەشتی کردووە بۆ یاوەری دەسەڵاتدارەکان بووە تا پارێزگارییان لێ بکات. 

ئایا کەشتی ئارمادا خەرجی زۆر بووە؟ 

بە گوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، نزیک بە ٣٠٠ کەشتی لە جۆری Armada لە سووپای دەریایی ئیسپانیا و ٩٠ کەشتیش لە هێزی دەریایی پرتوگال هەبوون. واتا بە کۆی گشتی ٣٩٠ کەشتی، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت هەر چەند کەشتییەکی بەهێز بووە بەڵام خەرجی زۆر بووە لەبەر ئەوە کەمی لێ دروست کراوە. 

بۆچی دەوترێت کەشتی ئارمادا لە کاتی خۆیدا نەگەیشت؟ 

کاتێک جەنگی ئایینی لە نێوان پرۆستانتەکان و کاسۆلیکەکان سەری هەڵدا لە نێوان بەڕیتانیا و ئیسپانیا لەلایەک و چەتەکانی دەریاش لەلایەکی ترەوە، دەریای کاریبی بووە شوێنی یەکلاکردنەوەی ململانێکان. لەم ساتە دژوارەدا لە ساڵی ١٥٨٨ پاشا فلیپسی دووەم هەستا بە ڕاگەیاندنی جەنگ دژی بەڕیتانیا. کەشتییەکان لە مانگی ئایاری ١٥٨٨ لە لیشبونی پرتوگال بەڕێکەوتن بۆ کەنداوی ئینگلیز. کە ١٥٠ کەشتی بوون ١٠ هەزار دەریاوان و ٢٠ هەزار سەرباز بوون. 

ساتە دژوارەکە

کاتێک کەشتییەکان بەڕێ کەوتن ئاڕاستەی با بەرەو باکوور بوو. بەڵام هەر زوو ئاڕاستەی با گۆڕا، بەمەش کەشتییەکان مانەوە لە دەریادا. ئەمەش لە سوودی ئینگلیز و هۆڵەندییەکان بوو کە توانیان خۆیان پڕ چەک بکەن. لە مانگی ئاب دووبارە با هەڵیکردەوە بە ئاراستەی بەڕیتانیا بەڵام جەنگ ڕوویدا، سەرەڕای ئەوەی بە دپلۆماسی کێشەکە کۆتایی هاتبوو بەڵام چونکە سنووری ئاوی ئینگلیز  بەزێنرا ئیدی جەنگ ڕوویدا کە بە شکستی ئیسپانیا و پرتوگال کۆتایی هات. بەڕیتانیا و هۆڵەندا هیچ کەشتییەکیان تێک نەشکا. تەنها بە هۆی نەخۆشی ٢٠٠٠-٣٠٠٠ سەربازیان مردن. بەڵام ئیسپانیا نزیکەی ١١٠٠٠-٢٠٠٠٠ کەسی لێ کوژرا دەریاوان و سەرباز. ئەگەر بهاتبا ئارمادا لە کاتی خۆی گەیشتبایە کەنداوی ئینگلیز بە بڕوای ئۆلیڤەر بۆودنی نووسەری بواری مێژوو ئەوا ئیسپانیا براوە دەبوو.


سەرچاوەکان



73 بینین