خاچ پارێز

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-07-09:08:00 - کۆدی بابەت: 12464
خاچ پارێز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

خاچ پارێز (بە عەرەبی: تیمبلار، بە ئینگلیزی: Templar) دەستەیەکی ئایینی و سیاسی و سەربازی مێژووییە کە سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم فیتنە و کوشتن لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەویش کوشتنی قابیل بوو لەلایەن هابیلی برای کە هەردووکیان کوڕی پەیامبەر ئادەم بوون ئەم ڕێکخراوە بە درێژایی مێژوو چەندین لقی لێ بووەتەوە و لە هەر وڵات و ناوچەیەکدا ناوێک و دروشمێکی وەرگرتووە. کە هەموو ئامانجی ئەم ڕێکخراوە کاڵ کردنەوەی بەها کۆمەڵایەتی و ئایینییەکانی کۆمەڵگەیە لە ڕێگەی دەرکردنی یاسا. وەک دەڵێن "کۆنتڕۆڵ کردنی جیهان لە ڕێگەی یاسا پێشینەی کارەکانمانە"، "مرۆڤ دەسەڵاتی هیچی نییە، تەنها وەهم و خەیاڵی هەیە. و نهێنی ڕاستەقینە ئەوەیە ئەو کەسانەی دەسەڵات وەردەگرن ناتوانن بەرپرسیارێتی وەربگرن. لێی دەترسن، هەرچەندە کەسانی بە ئەزموونن، خوێنەر و زانست خوازن بەڵام کاتێک بەرپرسیارێتی وەردەگرن دەترسن لەوەی هەڵەیەک بکەن و دامەزراوەکەیان وێران بکەن، ئەمە سروشتی ئەو کەسانەیە کە لە نهێنییەکان تێناگەن! مرۆڤ بۆ خزمەتکردن هاتۆتە بوون نەوەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتێ و لە ئەستۆگرتنی کەسانی تر".

دەرکەوتنی تێمپڵار لە سەرچاوە مێژووییەکاندا

یەکەم جار کە ناوی تێمپڵار هێنرا لەسەر زاری نیکۆلۆ ماکیاڤێلی بوو کە وتی "پاپا ئەلیکساندەری شەشەم پەیڕەوی شتێک ناکات لە ئایینی مەسیحیدا هاتبێت، بەڵکو پەیڕەوی ئایینێکی نوێ دەکات بەناوی خاچ پارێز. کە ڕەگ و ڕیشەی ئەم ئایینە لەگەڵ دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە هاتۆتە بوون" (لە گوتارێکی بۆ هاوڕێکانی لە باڵەخانەی سیگنۆرا - فلۆرەنس ١٤٩٦)، هەروەها ماکیاڤێلی ئاماژەی بەوەشداوە "لە یەکەم فیتنە دروستبوون و تا کۆتا فیتنەش دەمێنن" ئەم دەقەشی لە شوێن کەوتوانی ڕۆدریگۆ بۆرجیا ناسراو بە پاپا ئەلیکساندەری شەشەم وەرگرتووە کە یەکەم پاپا بووە بە ئاشکرا وتوویەتی تێمپڵارم. ڕۆدریگۆ بۆرجیا هەمیشە وتوویەتی "جیهانێکی نوێ و پەرستشی نوێ خواست و داواکاری منە لە میراندا" (میراندا) ئەو خواوەندەیە کە دەیپەرستن. بە بڕوای بەشێک لە مێژوونووسانی دامەزراوەی ئۆبستێرگۆ دەرکەوتنی Templar بە فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵمەتی یەکەمی خاچ پارێزان ١٠٩٥-١٠٩٩ و دواتریش دوای دروستبوونی سوارچاکانی پەرستگا ١١١٩-١٣٢٢ بە شێوەی سەربازی ڕۆڵیان هەبووە.

بۆچی خاچ پارێزان Templars دروستبوون؟ 

دیارە تەنها وشەی Templars خۆی وشەیەکە چەندین لقی لێ دەبێتەوە وەک (گاردیانس، کونسوڵەکان، خاچی گشتی، خاچ پارێزانی ناوخۆ، سەرکردە باڵاکان "گراند ماستەرس") یەکەم دامەزرێنەریان قابیل بووە چونکە دەڵێن لە یەکەم فیتنەوە دروستبووین! دواتر لەلایەن ئەلفرێدی گەورە ٨٤٩-٨٩٩ بوون بە دامەزراوە. هۆکاری دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە و لقەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەڵێن "پەیامبەران نەیانتوانی ڕێگری بکەن لە خراپە و بەرقەرارکردنی چاکە! لەبەر ئەمەش مرۆڤ چیتر پێویستی بە دەقی ئایین نییە تا بگاتە بەهەشت یان لە ڕێگەی خراپە بگاتە دۆزەخ، دەشێت خراپە کرا بچێتە بەهەشت گەر پەشیمان بێتەوە لە تاوانەکانی، و کەسی چاکەکاریش بەهۆی تاوانێک کە کردوویەتی بچێتە دۆزەخ" واتا ئەمە پێمان دەڵێت ئەم دامەزراوەیە دروستبوو تاوەکو کۆمەڵگە ڕێکبخاتەوە بەڵام بە ئایین نا بەڵکو بە یاسا! بەڵام کاتێک بەرهەڵستی کراون پەنایان بردە هێزی سەربازی و سوارچاکی پەرستگایان دروستکرد. 

خاچ پارێزانی دێرین

ئەم دامەزراوەیە ساڵی ١٣٣٤ پێش لەدایکبوونی پەیامبەر عیسا (سەلامی خوای لێبێت) لە میسڕ دروستبووە کە پاشماوەکانیان لەم وڵاتانە دۆزراوەتەوە "خاکی فارس، چین، یۆنان، ئیتاڵیا، بەڕیتانیا، فەڕەنسا، ئێرلەندا، نەرویج) کە هەموو ئەو شوێنەوارانە هەمان هێما بوون کە شێوازی مارێک لە خۆ دەگرێت بە شێوازی پێچاو پێچ. دامەزرێنەرەکەی بەبڕوای مێژوونووسان سەمەنخێری فیرعەون بووە کە گراند مێگاستێری خاچ پارێزانی میسڕی کۆن بووە! بۆچوونێکی تر هەیە کاتێک یەکتاپەرستان کە شوێنکەوتەی پەیامبەر (یوسف و موسا) بوون سەلامی خوایان لێبێت بەهۆی ئەم دامەزراوەیە دووبارە گەڕانەوە بۆ پەرستنی ئاموون و بەنی ئیسڕائیل لە میسڕ دوورکەوتنەوە یان دەرکران. 

ڕووبەڕوو بوونەوەی تێمپڵار و ئایینە ئاسمانییەکان

هەردوو ئایینی (مەسیحی و جوولەکە) هەر زوو چۆکیان دادا لە بەرامەبەر ئایینی "دەیسم"ی خاچ پارێزان، واتا دەبێت ئەو هەڵەیە ڕاست بکەینەوە کەوا خاچ پارێز هەرگیز ئایینی مەسیحی نییە! بەڵکو ئایینی "دەیسم"ــی پێ دەوترێت. و خواوەندی ئەم ئایینە میراندایە. بەڵام ئەوەی دژی ئەم ئایینە وەستا دوو کەسایەتی مێژوویین ئەوانیش سوڵتان سەلاحەدینی ئەیوبی سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی و بانگهێشتکاری گەورە و دامەزرێنەری حەشاشییەکان حەسەن سەباحن کە لە ڕووی ئایینی دژیان وەستانەوە و توانیان خاکی پیرۆز و شاری قودس ڕزگاربکەن لە دەستی ڕۆبەرت دی سابێل و وڵاتانی تری ئەورووپی کە بە هێزێکی هاوبەش هاتبوونە قودس و خاکی پیرۆز.

خاچ پارێز مەسحییەتە یاخود ئایینێکی تر؟ 

یەکێک لە سەرکردەکانی حەشاشییەکان بەناوی "ئەبو حەمزەی کەفشگەر" سەرکردەی قەڵای ئەرجان ئەو کاتەی لە میسڕ دەیخوێند لە بواری شەریعەتی ئیسلامی، لە نامەیەکدا بۆ سوڵتان سەڵاحەدین نووسیویەتی "پێویستە لەڕووبەڕووبوونەوەی پەرستگاکان و خاچ پارێزان وەک موسڵمان و شوێنکەوتەی ئایینی ئیسلام یەکگرتوو بین." لە کتێبی هەڵمەتی نهێنی خاچ پارێزان ناڵێت کریستیانەکان یاخود مەسیحییەکان بەڵکو بە Templar ناوی بردوون، کەواتە دەگەینە ئەو ڕاستییەی ئەم دامەزراوە هەرگیز پەیڕەوی ئایینی مەسیح نین.

بۆچی خاچ دروشمی خاچ پارێزانە؟ 

بۆچوونی جیاواز لەم بارە هەیە بەڵام ڕاستترین بۆچوون ئەوەیە کاتێک خاچ کرا بە دروشم کە پەیامبەر عیسا سەلامی خوای لێبێت بەرز کرایەوە بۆ ئاسمان هەر لەگەڵ ئەم ڕووداوە ئیتر ئایینی مەسیحی دوای پەیامبەر عیسا شکستی هێنا. و ئەوان باوەڕیان وایە کە پەیامبەر عیسا لە خاچ نەدراوە هێمای سوور دەگەڕێتەوە بۆ شتێک کە ڕاست نەبێت لە فەلسەفەی خاچ پارێزیدا واتا ئەم خاچە کە دروشمی مەسیحییەکانە شتێکە جێگەی باوەڕ نییە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پاپای کاسۆلیک لە نێویاندا هەڵکەوتووە. یەکێک لە یاساکانیان کە پێشتر باسمان کرد ئەمەیە: "مرۆڤ چیتر پێویستی بە ئایین نییە بۆ بەڕێوەبردنی ژیان، بەڵکو پێویستی بە  یاسایە. بەهەشت بۆ هەموو خوا پەرستێک نییە و دۆزەخیش بۆ هەموو خراپەکارێک نییە، دەشێت چاکە کارێک هەموو تەمەنی لە دۆزەخدا بەسەر بەرێ بەهۆی هەڵەیەک، خراپە کارێکیش بەهۆی تەوبە کردن هەموو تەمەنی لە بەهەشتدا بەسەر بەرێت".

پەیوەندی شۆڕشی ڕۆشنگەری بە خاچ پارێزی

شۆڕشی ڕۆشنگەری کە بە ڕێنیسانس ناسراوە لە سەدەی ١٦ لە ئیتاڵیا و فەڕەنسا دەستی پێکرد لەسەر ئایدۆلۆژیای ژمارەیەک بیرمەندی سیاسی و ئایینی وەک نیکۆلۆ ماکیاڤێلی و مارتن لۆسەر و چەندانی تر کە ئایینیان لە سیاسەت جیاکردەوە و جەختیان لەوە دەکردەوە نابێت کۆمار لەلایەن سێ کەس بەڕێوەببردرێت (جووتیار، بازرگان، کەسانی ئایینی) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەبوون کە ئایین و بەها کۆمەڵایەتییەکان پشتیان تێ بکرێت چونکە پشت کردن لەم دوو خاڵەیان بە ملکەچبوون دەزانی. لێرەدا تەنها ڕۆژێک دانرا بۆ خوا پەرستی لە کڵێسا کە ڕۆژی یەکشەممە بوو. ڕۆژانی تر خەڵکی خەریک کاری ڕۆژانە و بازرگانی بوون بەڵام یەکشەممان هەموو دەچوونە کڵێسا. لێرەدا خاچ پارێزان ئامانجی یەکەمیان پێکا " مرۆڤ چیتر پێویستی بە ئایین نییە بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی!" تەنانەت لە هەندێک کۆمەڵگە بابەتەکە وەک نەریت مایەوە نەوە دوای نەوە بێ ئەوەی بزانن بۆچی خوا پەرستی دەکەن یان کەسانی ئایینی دەستیان کرد بە زیادکردنی بابەت بۆ ئایین و لابردنی هەندێک دەق لە ئایینەکانیان. 

ئایا خاچ پارێزان سەرکەوتووبوون لە ڕووی گۆڕینی کۆمەڵگەکانەوە؟ 

دەکرێت کۆمەڵگە بۆ کۆمەڵگە بگۆڕدرێت، بەڵام لەسەر ئاستی بە جیهانبوون تەواو ئامانجەکانیان پێکاوە توانیویانە چەندین شت بکەن که لەوەو پێش نەکراوە. 

١- مرۆڤ چیتر پێویستی بە ئایین نییە بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی، دەبینین لە هیچ کۆمەڵگەیەک کار بە حووکمەکانی ئایین ناکرێت بۆ سزادانی تاوەنبار، بەڵکو یاسا بەکاردێت. 

٢- مرۆڤ توانای بەرپرسیارێتی هەڵگرتنی نییە. دەبینین کاتێک کەسێک دەسەڵات وەردەگرێت لە گەندەڵی و دزی دەگلێت هەر چەندە لە بنەڕەتدا دژی ئەم کارەیە. 

٣- هێزی سەربازی لە زۆر وڵاتدا پشت بە میلیشیا دەبەستێت یان بەکرێ گیراو، کە ئەمەش سوپا ڕووبەڕووی گەندەڵی دەکاتەوە. 

٤- هێزی سەربازی زۆر وڵات کەمترین گەنجی تێدایە بەتایبەتی ئەوانەی پەیڕەوی خاڵی سێیەم دەکەن. کەسانی بە تەمەن و بەساڵداچوو نابێت لە سوپا بن، وەک دەبینین ڕووسیا دووەم هێزی جیهانە دوای ئەمریکا بەڵام پەیڕەو کردنی خاڵی چوارەم و پێنجەم وایکردووە نەتوانێت لە ئۆکرانیا سەرکەوتووبێت. 

٥- دەبێت جیهان بگاتە ئەو ئاستەی کەس متمانەی بە کەس نەمێنێت، واتا زۆربوونی فیتنە. کە ئەمەش له ئێستادا بەڕوونی دەبینرێت. هەندێک جار لەسەر بابەتی سادە و ساکار کەسێک دەکوژرێت یان چەند کەسێک دەکوژرێن. 

٦- چاندنی ڕق و کینە لە نێو کەسە نزیکەکان بەهۆی بابەتی جیایا ئەرکی لە پێشینەی دامەزراوەکە بووە. دەبینین کەسێک لە نێو خزمەکانیدا گوزەرانی خۆشە لە پڕ هەموو شتێک لە دەست دەدات کاتێک لێکۆڵینەوە دەکات دەڵێن جادووی لێکراوە یان چاو لێی داوە. ئەمەش زۆر جار خزم و ناسیاوەکانی دەیکەن. 

٧- گەر لە بەتەمەنەکان بپرسین دەڵێن لە سەردەمی لاویەتیمان چاو چنۆک و ڕەزیل کەم بووە خەڵکی ئێستا زۆر پارە پەرستن، ئەمە ڕێک هەمان ئەو یاسایە بووە کە دەڵێت "پارە کۆبکەرەوە تا دەمریت، بە هەر نرخێک بێت".

٨- زۆر پارە خەرج کردن لە خۆتدا. ئەمەش پەیوەندی بە خاڵی حەوتەم هەیە. بۆ نموونە دەبیستین دەڵێن فڵان نواندنکار جلێکی کڕی بە ملیۆنێک دۆلار، ئەمە ئەوەیە، چونکە ئەکتەرێک یان وەرزشوانێک هەر مرۆڤێکی ئاساییە ناکرێت پیرۆز بکرێن. ئەم ئامانجە ١٠٠٪ پێکراوە لەلایەن خاچ پارێزان کە جیاوازییەکی زۆری چینایەتی دروستکراوە سەرەڕای ئەوەی سۆشیالیزم نەماوە بەڵام کۆمەڵگە لە ئێستادا کاپیتاڵیزم پەیڕەو دەکات ئەوەی پارەی زۆری هەبێت لە سەرەوەیە ئەوەی پارەی نەبێت لەبیر کراوە. 


سەرچاوەکان



107 بینین