چۆنیەتی ڕزگار بوون لە چەوری ڕووخسار

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-04-17-21:03:00 - کۆدی بابەت: 12557
چۆنیەتی ڕزگار بوون لە چەوری ڕووخسار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی ڕزگار بوون لە چەوری ڕووخسار (بە ئینگلیزی: How to get rid of facial fat، بە عەرەبی: كيف تتخلصين من دهون الوجهپاکڕاگرتنی پێست یەکێکە لە هۆکارەکانی تەندروستبوونی جەستە و پێستی تەندروست ئەو پێستەیە کە دوورە لە زیپکە و کاریگەرییە بێزارکەرەکانی، بوونی خاڵی ڕەش لەسەر پێست یاخود بوونی چەوری لەناو ئەو پێستانەدا باوترین ئەو کێشانەن کە هەموو جۆرەکانی پێست تووشی دەبن بەتایبەت ئەو کەسانەی خاوەن پێستێکی چەورن، چونکە ئەم جۆرە پێستانە بەهۆی بەرکەوتنیان بە تۆز و پیسی کونیلەکانیان چەوری زیادە لە چەوری ئاسایی پێست دەردەدەن.

ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە چەوری ڕووخسار

ڕۆژانە پاککردنەوەی ڕووخسار

ڕۆژانە وا باشترە لە بەیانیاندا ڕووخسار بشۆردرێت بەتایبەت دوای ماکیاژکردن و پێش خەوتن و تەنانەت دوای گەڕانەوە لە کارکردن.  دەبێت سابوونی ئاسایی بەکارنەهێنرێت بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار دەبێت سابوونی ئەلکالی بەکاربهێنرێت چونکە باشترین ڕێگایە بۆ ڕزگاربوون لە چەوری، ئەم جۆرە بێ چەوریە و چەوری لەسەر ڕووخسار کەمدەکاتەوە کە وادەکات کونیلەکان توند ببنەوە و دابخرێن.

کوالێتی خۆراک

پێستی مرۆڤ بە تایبەتی پێستی هەستیار و چەور بەزۆری کاریگەری لەسەر جۆری ئەو خۆراکە دەبێت کە مرۆڤ دەیخوات، لەکاتی خواردنی شوکولاتە و ئەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر چەورییان تێدایە ئەمەش یارمەتی ڕژێنە چەورییەکان دەدات چەوری زیاتر دەربدەن. واباشترە دوربکەونەوە لە خواردنە چەورەکان و گرنگی بدەن بە خواردنی سەوزە و میوە.

لایەنی دەروونی 

کاتێک مرۆڤ فشاری دەروونی زۆردەبێت بەمەش هاندەری بەرهەمهێنانی چەوری دەموچاو و زیپکەی دەموچاو دەست دەکات بە دەرکەوتن، بۆیە دەبێت دووربکەونەوە لە فشار و دڵەڕاوکێ بۆ ئەوەی بتوانن چەوری لەسەر ڕوخساریان کەم بکەنەوە.

تێکەڵەی سروشتی

دەکرێت بە بەکارهێنانی ماددەی سروشتی وەک لیمۆ چەوری دەموچاو کەم بکاتەوە، بەو پێیەی یەکێکە لەو ماددانەی کە تەندروستی پێست دەپارێزێت، لیمۆ کاردەکات بۆ توندکردنەوە و پاککردنەوەی پێست بەهۆی ترشی لیمۆ ئەویش بە مەساجکردنی دەموچاو  ڕۆژانە بە لیمۆ هەروەها بە دانانی ماسکی دەموچاو بۆ ڕزگاربوون لە چەوری و خاڵی ڕەش. جۆرێکی تری ماسک بۆ نەمانی چەوری بەکارهێنانی ماسکی لیمۆ و زەردەچەوەیە ئەویش بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی لیمۆ هەموو جۆرەکانی ماسک پێویستە نیو کاتژمێر بمێننەوە بە ڕووخسارەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت.

وەرزشکردن

وەرزشکردن یارمەتی سووتاندنی چەوری و کالۆری زیاتر دەدات، چونکە وەرزشکردن کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە دەردانی چەوری کە لەسەر ڕووخسار دەردەکەوێت باشتر وایە دوای وەرزشکردن دەموچاو بە ئاوی شلەتێن بشۆردرێت بۆ ڕزگاربوون لە پیسی و پاشماوەی چەوری، پاشان گەرماو بکرێت بۆ پاکوخاوێنی جەستە و دەردانی زیاتری چەوری.


سەرچاوەکان



56 بینین