فەیدەلیزم چییە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-22-21:11:00 - کۆدی بابەت: 12647
فەیدەلیزم چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فەیدەلیزم چییە؟ (بە عەرەبی؛ ما هي القدرية، بە ئینگلیزی؛ What is fatalism) باوەڕبوون بە چارەنووس (فەیدلیزم) ئەو شێوازە بیرکردنەوەیە بوو یاخود ئەو فەلسەفەیە بوو، کە سەرەتا لەلایەن (ئەرستۆ) ئەفرێندرا، دواتر بە نێو بەرهەمە ئەدەبی و فەلسەفیەکان گەشتی کات کرد و بە نەمری مایەوە تاوەکو ئێستا. باوەڕبوون بە چارەنووس جۆرە بیرکردنەوەیەکی نزیکە لە باوەڕبوون بە ڕاستی ژیان. ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات، کە هەموو ڕووداوێک و هەم شتێک لە ژیانتدا پێشتر بڕیاری لێ دراوە لەلایەن چارەنووست، بۆیە هیچ سوودێکی نییە کە خەم لە لەو شتانە بخۆیت کە لە ژیانی ڕۆژانە و ژیانت ڕوودەدات، چونکە هەرگیز ناتوانیت بیگۆڕیت و هیچ کەسێک توانای ئەوەی نییە بیگۆرێت. چارەنووس هێزێکی خودا پێدراوی هەیە، ئەوەی ئەنجامی دەدات لە ژیانی تۆدا و لە ژیانی هەر کەسێکی سەر ئەو زەمینە بێ سوود نییە بێگومان پێویستە ڕووبدات، چونکە حیکمەتی خۆی تێدایە. بۆیە ئەم ڕێبازە بیرکردنەوەیە دەڵێت پێویستە کەتواری ژیانی خۆت قبول بکەی و ڕێگا بدەی چارەنووس ئەوەی دەیەوێت بیکات، هیچ خەمێک لەوە نەخۆیت کە ڕوودەدات، چونکە ناگۆرێت. ئەم ڕێبازە بیرکردنەوەیە لە زۆربەی بەرهەمە فەلسەفی و وێژەیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەکو: وێژەی فارسی، دەبیندرێت. لە فەلسەفە و وێژەی رۆژئاواش بوونی هەیە بە تایبەت لە بەرهەمەکانی چاخی ڤیکتۆریان وەکو هۆنراوەکانی (تۆماس کارلایل). لەگەڵ زۆربەی بیرکردنەوەی ئایینه ئاسمانییەکان و هی تر  یەک دەگرێتەوە، کە باوەڕیان بە قەدەری خودا و چارەنووسە.


سەرچاوەکان



339 بینین