دەرمانەکانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-04-30-14:15:00 - کۆدی بابەت: 12712
دەرمانەکانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەرمانی چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ (بە ئینگلیزی: Drugs of heart disease، بە عەرەبی: علاج أمراض القلب) ئەو کەسەی تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و بە تایبەت جەڵتەی دڵ دەبێت، لەوانەیە هەندێک دەرمانی بۆ بنووسرێت کە پێویست بکات بەدرێژایی ژیانی وەریانبگرێت. چەندین جۆر و تێکەڵەی دەرمان هەیە کە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەری (CAD)، هەروەها تیمی چاودێری تەندروستی بڕیار لەسەر باشترین پلانی چارەسەر دەدات بەپێی دۆخی نەخۆشەکە.

هەندێک لەو دەرمانانەی کە بە شێوەیەکی گشتی بەکاردەهێندرێن لێرەدا پوختە دەکرێن. بۆ زانیاری و سەرچاوەکان، ناوی گشتی و هەروەها ناوی بازرگانی سەرەکی دەرمانەکان نووسراون بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە دیاریکردنی ئەو دەرمانانەی کە دەکرێت وەریبگریت. ئەگەر دەرمانەکەت لەم لیستەدا نییە، لەبیرت بێت کە تیمی چاودێری تەندروستی و دەرمانساز باشترین سەرچاوەی زانیارین. گرنگە باس لە هەموو ئەو دەرمانانە بکەیت کە بەکاریان دەهێنیت و لە کاریگەرییە دڵخوازەکانیان و کاریگەرییە لاوەکییەکانیان تێبگەیت. هەرگیز واز لە بەکارهێنانی دەرمان مەهێنە و هەرگیز ژەمەکەت یان ڕێژەکەی مەگۆڕە بەبێ ئەوەی سەرەتا ڕاوێژ بە پسپۆڕی چاودێری تەندروستی بکەیت.

دیارترین ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردێن

  • Anticoagulants
  • Antiplatelet agents و dual antiplatelet therapy
  • ACE inhibitors
  • Angiotensin II receptor blockers
  • Angiotensin receptor-neprilysin inhibitors
  • Beta blockers
  • Calcium channel blockers
  • Cholesterol-lowering medications
  • Digitalis preparations
  • Diuretics
  • Vasodilators

Anticoagulants

دەرمانی دژە خوێنمەیین هەروەها ناسراوە بە تەنککەرەوەکانی خوێنە یان دەرمانی ڕوونکەرەوەی خوێن.

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Apixaban (Eliquis)
  • Dabigatran (Pradaxa)
  • Edoxaban (Savaysa)
  • Heparin (various)
  • Rivaroxaban (Xarelto)
  • Warfarin (Coumadin)

دەرمانەکە چی دەکات؟

دەرمانەکە توانای خوێنمەیین کەم دەکاتەوە. هەندێک جار بە تەنکەرەوەی خوێن ناودەبرێت، هەرچەندە لە ڕاستیدا خوێن تەنک ناکاتەوە. دەرمانەکە مەیینەکانی خوێن دەتوێنێتەوە و بەکاردێن بۆ چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی لوولەکانی خوێن و دڵ و سییەکان.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

  • ڕێگری دەکات لە دروستبوونی خوێن لە لوولەکانی خوێن.
  • دەکرێت ڕێگری بکات لەوەی کە نەخۆشییەکە گەورەتر بێت و ببێتە هۆی کێشەی گەورەتر.
  • زۆرجار دەنوسرێت بۆ ڕێگریکردن لە ڕوودان یان دووبارەبوونەوەی جەڵتەی مێشک یان جەڵتەی دڵ.

Antiplatelet agents and dual antiplatelet therapy (DAPT)

دەرمانەکانی دژە پەڕەکانی خوێن

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Aspirin
  • Clopidogrel (Plavix)
  • Dipyridamole (Persantine)
  • Prasugrel (Effient)
  • Ticagrelor (Brilinta)

دەرمانەکە چی دەکات؟

ڕێگری لە دروستبوونی خوێنمەیین دەکات بە ڕێگریکردن لە پێکەوەنووسانی پەڕەکانی خوێن.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

  • یارمەتیدەر دەبێت لە ڕێگریکردن لە خوێنمەیین لەو کەسانەی کە تووشی جەڵتەی دڵ بوون، یان دڵە کوتەی ناجێگیر، جەڵتەی ئیسکیمی، TIA و شێوەکانی تری نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە.
  • هەروەها دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بە شێوەیەکی خۆپارێزی کاتێک کە دروستبوونی پلاک (پەپکەی خوێن) ئاشکرایە، بەڵام هێشتا بەربەستێکی گەورە لە خوێنبەرەکاندا نییە.
  • هەندێک کەس ئەسپرینیان بۆ دەنوسرێت لەگەڵ دەرمانێکی تری دژە پەڕەی خوێن کە ناسراوە بە چارەسەری دژە پەڕەکانی خوێنی دووانی (DAPT). 

Dual antiplatelet therapy (DAPT)

چارەسەری دژە پەڕەی خوێنی دووانەیی (DAPT)

هەندێک لەو کەسانەی کە جەڵتەی دڵیان هەبووە، کە شەبەکە لە خوێنبەرەکانی دڵیاندا (خوێنبەری کۆرۆنەری) دانراوە، یان نەشتەرکاری لاڕێی خوێنبەری کۆرۆنەرییان (CABG) کردووە، لە هەمان کاتدا بە دوو جۆر دەرمانی دژە پەڕەی خوێن چارەسەر دەکرێن بۆ ڕێگریکردن لە خوێنمەیین. ئەمە پێی دەوترێت چارەسەری دژە پەڕەی خوێنی دووانەیی (DAPT).

یەکێک لە دەرمانەکانی دژە پەڕەی خوێن ئەسپرینە. نزیکەی هەموو ئەوانەی نەخۆشی خوێنبەری کۆرۆنەرییان هەیە، لەوانە ئەوانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون، بە بەکارهێنانی ئەسپرین بۆ هەموو ماوەی ژیانیان چارەسەر دەکرێت. جۆری دووەمی دەرمانی دژە پەڕەکانی خوێن، پێی دەوترێت ڕێگری P2Y12، بە زۆری بۆ چەند مانگێک یان ساڵێک دەنوسرێت جگە لە چارەسەری ئەسپرین. جۆری دەرمانەکە و ماوەی چارەسەرەکە دەگۆڕێت لەسەر بنەمای بارودۆخ و هۆکارەکانی تری مەترسی. مەترسی و سوودەکانی چارەسەری دژە پەڕەی خوێنی دووانەیی پێویستە لەگەڵ تیمی تەندروستی گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

هەروەها ئەوەی چەند پێویستە ئەم دەرمانە وەربگریت پشت دەبەستێت بەوەی بۆچی دەنوسرێت و مەترسییەکانی داهاتووت چەندە بۆ توشبوون بە خوێنمەیین و خوێنبەربوون. ئەگەر تووشی جەڵتەی دڵ بوویت، پێشنیار دەکرێت بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێک ئەم دەرمانە وەربگریت. ئەگەر مەترسییەکی بەرزی خوێنبەربوونت نییە، بەکارهێنانی زیاتر دەتوانێت مەترسی جەڵتەی دڵ کەم بکاتەوە. ئەگەر شەبەکەت بۆ دانرابێت و مەترسییەکی بەرزی خوێنبەربوونت هەبێت، پسپۆڕی چاودێری تەندروستی دەتوانن بڕیار بدەن کە ڕێگرییەکی P2Y12ت بداتێ بۆ ماوەیەکی کورتتر بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری خوێنبەربوون

لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر تۆ مەترسی خوێنبەربوونت کەمترە، لەوانەیە بە دانانی شەبەکە چارەسەرت بۆ کرابێت، هەروەها لەوانەیە بۆ ماوەی ٦ - ١٢ مانگ یان زیاتر لەسەر DAPT بیت. ئەگەر مەترسییەکی بەرزی خوێنبەربوونت نییە، ماوەیەکی درێژتر لەوانەیە مەترسی جەڵتەی دڵ لە داهاتوودا کەم بکاتەوە. زۆر گرنگە کە دەرمانەکە وەربگریت وەک ئەوەی پێشنیارکراوە. ڕاوەستان لە بەکارهێنانی بەبێ ئاگاداری پزیشک دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسی دروستبوونی مەیینی خوێن، بەتایبەتی لە چەند مانگی یەکەمدا.

Angiotensin-converting enzyme (ACE) inhibitors

بەربەستەکانی ئەنزیمی گۆڕانی ئەنجیۆتێنسن

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Benazepril (Lotensin)
  • Captopril (Capoten)
  • Enalapril (Vasotec)
  • Fosinopril (Monopril)
  • Lisinopril (Prinivil, Zestril)
  • Moexipril (Univasc)
  • Perindopril (Aceon)
  • Quinapril (Accupril)
  • Ramipril (Altace)
  • Trandolapril (Mavik)

دەرمانەکە چی دەکات؟

پەستانی خوێن دادەبەزێنێت بە فراوانبوونی لوولەکانی خوێن. ئەمەش باری کارکردنی دڵ کەم دەکاتەوە.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بەکاردێت بۆ چارەسەر یان باشترکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، لەوانە بەرزی پەستانی خوێن و شکستی دڵ. هەروەها سوود بە تەندروستی ئەو کەسانە دەگەیەنێت کە تووشی جەڵتەی دڵ بوون.

Angiotensin II receptor blockers (or inhibitors)

بلۆکەری وەرگری ئەنجیۆتێنسین II (یان بەربەستەکان) هەروەها ناسراوە بە ARBs

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Azilsartan (Edarbi)
  • Candesartan (Atacand)
  • Eprosartan (Teveten)
  • Irbesartan (Avapro)
  • Losartan (Cozaar)
  • Olmesartan (Benicar)
  • Telmisartan (Micardis)
  • Valsartan (Diovan)

دەرمانەکە چی دەکات؟

بەربەستەکانی وەرگری ئەنجیۆتێنسینی دووەم ڕێگری دەکەن لەوەی هیچ کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر دڵ و لوولەکانی خوێن. ئەمەش وادەکات فشاری خوێن بەرزنەبێتەوە.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بەکاردێت بۆ چارەسەر یان باشترکردنی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، لەوانە بەرزی پەستانی خوێن و شکستی دڵ.

Angiotensin receptor-neprilysin inhibitors (ARNIs)

ڕێگری وەرگری ئەنگۆتێنسین نێپریلیسین (ARNIs). ARNIs تێکەڵەیەکە لە ڕێگرییەکی نێپرلیسین و ARBs.

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Sacubitril/valsartan (Entresto)

دەرمانەکە چی دەکات؟

ARNIs کردنەوەی خوێنبەرەکان و ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەکات، هێشتنەوەی سۆدیۆم (خوێ) کەم دەکاتەوە و فشار لەسەر دڵ کەم دەکاتەوە.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بۆ چارەسەرکردنی شکستی دڵ

Beta blockers

بلۆکەرەکانی بێتا (هەروەها ناسراو بە بریکارەکانی بلۆککردنی بێتا-ئەدرینێرجیک)

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Acebutolol (Sectral)
  • Atenolol (Tenormin)
  • Betaxolol (Kerlone)
  • Bisoprolol/hydrochlorothiazide (Ziac)
  • Bisoprolol (Zebeta)
  • Metoprolol (Lopressor, Toprol XL)
  • Nadolol (Corgard)
  • Propranolol (Inderal)
  • Sotalol (Betapace)

دەرمانەکە چی دەکات؟

لێدانی دڵ و هێزی گرژبوونی خاو دەکاتەوە، کە بەمەش پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و وا لە دڵ دەکات هێواشتر و بە هێزی کەمتر لێبدات.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

  • بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک جۆری جەڵتەی دڵ، بەرزی پەستانی خوێن، دڵە کوتێ کە بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی خوێن بۆ ماسولکەکانی دڵ و هەندێک حاڵەتی لێدانی نائاسایی دڵ دروست دەبێت.
  • ڕێگری لە جەڵتەی دڵ دەکات لەو کەسانەی تووشی جەڵتەی دڵ بوون

Combined alpha and beta-blockers

هەردوو بلۆکەرەکانی ئەلفا و بێتا، تێکەڵەی ئەلفا و بێتا بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن و شکستی دڵ.

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Carvedilol (Coreg, Coreg CR)
  • Labetalol hydrochloride (Normodyne, Trandate)

لایەنی خراپی بینراوی ئەم دەرمانە ئەوەیە دەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن کاتێک هەڵدەستیتەوە.

Calcium channel blockers

بلۆکەرەکانی کەناڵی کالسیۆم، (هەروەها ناسراو بە کالسیۆم ئەنتاگۆنیست یان بلۆکەری کالسیۆم)

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Amlodipine (Norvasc)
  • Diltiazem (Cardizem, Tiazac)
  • Felodipine (Plendil)
  • Nifedipine (Adalat, Procardia)
  • Nimodipine (Nimotop)
  • Nisoldipine (Sular)
  • (Verapamil (Calan, Verelan

دەرمانەکە چی دەکات؟

گواستنەوەی کالسیۆم بۆ ناو خانەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن. لەوانەیە هێزی پاڵپێوەنانی دڵ کەم بکاتەوە و لوولەکانی خوێن ئارام بکاتەوە.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن، ئازاری سنگ و دڵە کوتێ کە بەهۆی کەمبوونەوەی سەرچاوەی خوێن بۆ ماسولکەکانی دڵ دروست دەبێت هەروەها هەندێک لێدانی نائاسایی دڵ.

Cholesterol-lowering medications

دەرمانی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ یان کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ.

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Statins: Atorvastatin (Lipitor), Fluvastatin (Lescol), Lovastatin (Mevacor), Pitavastatin (Livalo), Pravastatin (Pravachol), Rosuvastatin (Crestor), Simvastatin (Zocor)
  • Nicotinic acids: Niacin
  • Cholesterol absorption inhibitor: Ezetimibe (Zetia)
  • Combination statin and cholesterol absorption inhibitors: Ezetimibe/Simvastatin (Vytorin)

دەرمانەکە چی دەکات؟

دەرمانە جۆراوجۆرەکانی ئەم کۆمەڵەیە دەتوانن ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن کەم بکەنەوە، بەڵام دەرمانەکانی تر جگە لە ستانتین بە زۆری تەنها بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنرێن کە ستاتین کاریگەری نەبووە بۆیان یان ئەوانەی کاریگەری لاوەکییان هەیە بۆ چارەسەری ستاتین. دەرمانەکان لە جەستەدا بە شێوەی جیاواز کار دەکەن. هەندێکیان کاریگەری لەسەر جگەر دەکەن، هەندێکیان لە ڕیخۆڵەکاندا کار دەکەن و هەندێکیش ڕێگری لە دروستبوونی کۆلیسترۆڵ دەکەن لەگەڵ سووڕانەوەی لە خوێندا. 

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خراپ (LDL) لە لەشدا بەکاردێت.

هەندێک دەرمانی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ لەوانەیە کارلێک بکەن لەگەڵ ترێ، شەربەتی ترێ، هەنار و شەربەتی هەنار. بۆیە پێویستە پێش بەکارهێنانیان قسە لەگەڵ پسپۆڕانی تەندروستی بکرێت دەربارەی هەر مەترسییەک. 

Digitalis preparations

ئامادەکراوە دیجیەاڵییەکان

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Digoxin (Lanoxin)

دەرمانەکە چی دەکات؟

هێزی لێدانی دڵ زیاد دەکات و لێدانی خێرای دڵ خاو دەکاتەوە. لەوانەیە سودی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی شکستی دڵ و لێدانی ناڕێکی دڵ.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی شکستی دڵ، بەتایبەتی کاتێک نەخۆشەکە وەڵامی چارەسەرە ستانداردەکانی تر ناداتەوە لەوانە ڕێگرییەکانی ACE، ARB و Diuretics.

هەروەها هەندێک جۆری لێدانی ناڕێکی دڵ خاو دەکاتەوە، بەتایبەتی Atrial fibrillation.

Diuretics

میزپێکەرەکان (ناسراو بە حەبی ئاو)

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Acetazolamide (Diamox)
  • Amiloride (Midamor)
  • Bumetanide (Bumex)
  • Chlorothiazide (Diuril)
  • Chlorthalidone (Hygroton)
  • Furosemide (Lasix)
  • Hydro-chlorothiazide (Esidrix, Hydrodiuril)
  • Indapamide (Lozol)
  • Metalozone (Zaroxolyn)
  • Spironolactone (Aldactone)
  • Torsemide (Demadex)

دەرمانەکە چی دەکات؟

دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە خۆی لە شلەی زیاد لە پێویست و سۆدیۆم ڕزگار بکات لە ڕێگەی میزکردنەوە. یارمەتی کەمکردنەوەی باری کاری دڵ دەدات. هەروەها کۆبوونەوەی شلە لە سییەکان و بەشەکانی تری لەش کەم دەکاتەوە، وەک ئەژنۆکان و قاچەکان. شلەی جیاواز لادەبات بە ڕێژەی جۆراوجۆر و بە ڕێگای جیاواز.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن و یارمەتی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی (edema) دەدات بەهۆی زیادبوونی شلە لە لەشدا.

Vasodilators

فراوانکەرەکانی لوولەکانی خوێن

دەرمانە باوەکان بریتین لە:

  • Isosorbide dinitrate (Isordil)
  • Isosorbide mononitrate (Imdur)
  • Hydralazine (Apresoline)
  • Nitroglycerin (Nitro Bid, Nitro Stat)
  • Minoxidil

دەرمانەکە چی دەکات؟

لوولەکانی خوێن فراوان دەکات بۆ ئەوەی خوێنەکە ئاسانتر بڕوات و دڵ پێویست ناکات بە سەختی کار بکات و پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە. 

جۆرێک لە ڤازۆدیلاتەرەکان کە پێیان دەوترێت نیترات دەبێتە هۆی زیادبوونی دابینکردنی خوێن و ئۆکسجین بۆ دڵ لە کاتێکدا باری کارەکەی کەم دەکاتەوە کە بەمەش دەتوانێت ئازاری سنگ کەم بکاتەوە. نایترۆگلیسیرین بەردەستە وەک حەبێک بۆ ئەوەی قووتبدرێت یان هەڵمژرێت لەژێر زمان (دەرمانی ژێر زمان)، هەروەها لە شێوە سپرا یان وەک بەردەستەکانی بابەتی کرێم.

دەرمانەکە چی کاتێک دەنووسرێت؟

  • بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سنگ و دڵە کوتێ.
  • بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی بەرزی پەستانی خوێن.
  • چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات کە بەهۆی دووگیانییەوە دروستبووە.


سەرچاوەکان



86 بینین