چۆن ڕووبەڕوی کەم خەوی ببینەوە لە شوێنێ کارەکەماندا؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-27-15:25:00 - کۆدی بابەت: 5575
چۆن ڕووبەڕوی کەم خەوی ببینەوە لە شوێنێ کارەکەماندا؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن ڕووبەڕوی کەم خەوی ببینەوە لە شوێنێ کارەکەماندا؟

کەم خەوی یاخود بێخەوی یەکێکە لە کێشە گرنگەکانی سەردەمی ئێستامان و کاریگەریەکەی باشی هەیە بەسەر ژیانمانەوە، هەمووان گرنگیەکانی خەوێکی قووڵ و باش دەزانین بەڵام هەندێک کاتیش هەیە کە هەر کارێک دەکەین خەو ناچێتە چاومان و ناتوانین بخەوین، ئەمەش کاریگەری دەخاتە سەر ڕۆژەکەمان بەتایبەت ئەگەر کارێکت هەبێت و ناچاربیت چەند کاتژمێرێکی زۆر کار بکەیت بێخەوی بێزار و ماندووت دەکات.

ڕێگا چارەکانی کەم خەوی چییە؟

ڕێگای کاتی

یەکێک لە ڕێگا سادەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کەم خەوی لەکاتی کارکردندا، خواردنەوەی چا و قاوەیە، بەهۆی ئەو کافاینەی کە تێیدایە چەند کاتژمێرێک بە بێداری دەتهێڵێەوە.

زۆر خواردنی کافاینیش ڕاستە کە نیشانەکانی کەم خەوی لادەبات، بەڵام توانای نییە کە ئەم کێشەیە بەتەواوی چارەسەر بکات، هەروەها زۆر بەکارهێنانی دووچاری کێشەی بێ خەویت دەکاتەوە و بارودۆخەکە قورستر دەکات.

ڕێگا چارە سەرەکییەکان

یەکێک لە ڕێگا گرنگەکان بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کارەکان خەوی باشە کە تەندروستت دەکات، ئەگەر چی زۆر جار بەهۆی کاری زۆرەوە ناتوانیت زۆر بخەویت بەڵام ئەگەر زیانەکانی کەم خەوی بزانیت ئەوا هەوڵ دەدەیت کە هەمیشە کات ڕێکبخەیت تاکوو بەجوانی بخەویت، لەوانەشە بەهۆی کەم خەوییەوە نەتوانیت جوان کارەکانت بەڕێوە ببەیت و بڕیارێک بدەیت لەکاتی کارەکەتدا کە کارەکەت بخاتە مەترسییەوە، هەر بۆیە ئەگەر مەجالیشت نەبێت بۆ خەوی زۆر ماوەی ٢٠ خولەک پشوودانێک یاخود سەرخەو شکاندنێکیش بێت هەر بەسوودە.

ڕاستە کە سەرخەوشکاندن باشە بەڵام هەمیشە ڕێگا چارە نییە و مرۆڤ پێویستی بە خەوێکی قوڵیشە، بۆیە واباشە کە کارەکان دابەش بکرێن و شفت شیفت بێت تاکوو هەمووان پشوو بدەن و باش بخەون.

ئەگەر مەجالی پشوودان و سەرخەو شکاندن نەبوو چی بکەین؟

  • کارە گرنگەکان بخەرە کاتێکی ترەوە: ئەو کارانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان و وردەکاری زیاترە وازی لێبهێنین و بیخەینە کاتێکەوە کە پشوومان دابێت و هۆشیار بین چونکە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە کەمخەوی کاریگەری هەیە لەسەر کارەکان و کەسەکان ناتوانن جوان بڕیار بدەن لەسەر ئەو ئیشەی کە دەیانەوێت بیکەن.
  • داوای یارمەتی لە کەسانی تر بکە: بێگوومان هاوڕێ و کەسانێک هەن کە جوان خەوتوون و هۆشیار و چالاکن بۆیە کە ڕۆژێک کەم خەو بوویت دەتوانیت داوای هاوکارییان لێ بکەیت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان.
  • پێداچوونەوە: لەکۆتایدا ئەگەر ناچار بوویت کە خۆت کارەکان بکەی ئەوا ڕۆژێک دانێ پێداچوونەوەی بکەیت یاخود داوای هاوکاری لە کەسێک بکە کە سەیرێکی بکاتەوە.


سەرچاوەکان



669 بینین