ماڵپەڕە عەرەبییەکان بۆ بینینی فیلمی ژێرنووسکراو

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2024-05-05-22:45:00 - کۆدی بابەت: 12765
ماڵپەڕە عەرەبییەکان بۆ بینینی فیلمی ژێرنووسکراو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماڵپەڕە عەرەبییەکان بۆ بینینی فیلمی ژێرنووسکراو (بە عەرەبی: مواقع العربية لمشاهدة الأفلام المترجمة، بە ئینگلیزی: Arabic sites to watch movies) ژمارەیەکی زۆر لە ماڵپەڕ و سایتی ئەلیکترۆنی بە زمانی عەرەبی بەردەستن کە تایبەتن بە فیلم و درامای ژێرنووسکراو و وەرگێڕدراوی بیانی بۆ سەر زمانی عەرەبی، هەوادارانی فیلم و دراما بیانییەکان دەتوانن لە ڕێگەی سایتە عەرەبییەکانی ئینتەرنێتەوە بە ئاسانی و بە شێوەی ئۆنڵاین تەماشا و بینەری فیلم و دراما هەمەجۆرەکان بن، هاوکات زۆرجار دەتوانن فیلم و دراماکان لەو سایتانەوە بە شێوەی ئۆنڵاین داونڵۆد بکەن و بەبێ بەرانبەر تەماشای بەرهەمەکان بکەن، ئەم ماڵپەڕانە بە جێگرەوەی ئەو سایتانە دادەنرێن کە بێ بەرانبەر نییە نموونەی نێتفلێکس و بە پێچەوانەی نێتفلێکس و هاوشێوەکانی لەم سایتانە بینینی بەرهەمەکان بێ بەرانبەر و فرین. تەنیا ئەوەی جێگەی نیگەرانی هندێک بینەرانی ئەم سایتانە ئەوەیە کە لە کاتی بینینی فیلمەکان ڕیکلام و بانگەشەی بازرگای زۆر دەردەکەون. بەرهەمەکانی ئەم سایتانە بە چەند جۆرێکی کوالێتی بینین بەردەستن و زیاتر لە سێرڤەرێکی کارپێخەری دیاریکراوە بۆ تەماشاکردنی فیلمەکان.

دیارترین ماڵپەڕە عەرەبییەکان بۆ بینینی فیلمی ژێرنووسکراوی بیانی

١ـ ماڵپەری cimaclub
ماڵپەری سیما کڵەب (بە عەرەبی: سيما كلوب) یەکێکە لە ماڵپەڕە عەرەبییە دیارەکان کە چەندین فیلمی بیانی، عەرەبی، فیلمی هیندی، ئاسیایی، فیلمی ئەنیمەیشن لەگەڵ زنجیرەی عەرەبی و بیانی و تورکی و کۆری و بەرنامە تەلەفزیۆنییە بەناوبانگەکان بۆ هەوادارانی ئەو بوارە دابین دەکات، هاوکات بەرهەمەکان بە چەند جۆرێک کوالیتی بەردەستن کە بینەر خۆی لە کاتی بینین و تەماشاکردنی بەرهەمەکە هەڵیاندەبژێرێت.

٢ـ ماڵپەری Cima4u
ماڵپەڕی سینما فۆڕ یو یان سینەما بۆ تۆ (بە عەبەری: سينما فور يو) ئەم ماڵپەڕە نوێترین فیلمە جیهانییەکا پێشکەش دەکات، هەر کە فیلمێک لە سینەماکان بڵاودەکرێتەوە بە ماوەیەکی کەم ئەم ماڵپەڕەیش بڵاویدەکاتەوە، ماڵپەری یەکێکە لە بەناوبانگترین ماڵپەڕە عەرەبییەکان بۆ سەیرکردنی فیلم و بووەتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی ئەم بوارە.

٣ـ ماڵپەڕی MovieZland
ماڵپەڕی مووڤیز لاند (بە عەرەبی: موفيز لاند) سایتێکی ناوداری عەرەبیە کە چەندین فیلم و زنجیرە درامای لە بوارە جۆراوجۆرەکان و بە کوالێتییەکی بەرز لەخۆ دەگرێت، جۆری فیلمەکان بیانی، ئینگلیزی، هیندی، تورکی، فیلمە ئەنیمەیشنەکان، هەروەها نوێترین بەرنامە تەلەفزیۆنییە جیهانییەکان و جۆرەکانی تر کە هەموو هەوادارێکی فیلم بەدوایدا دەگەڕێن لەم سایتە بە ژێرنووسکراوی زمانی عەرەبی بەردەستن.

٤ـ ماڵپەڕی egybest
ماڵپەڕی ئیجی بێست (بە عەرەبی: ايجي بيست) یەکێکه لە کۆنترین و دیارترین ماڵپەڕە عەرەبییەکانی تایبەت بە فیلمی ژێرنووسکراو فیلمی بیانی و عەرەبی نوێ، فیلمی ئاسیایی و کۆری و هیندی و ئسپانی لەخۆدەگرێت، هەروەها گۆرانی و پڕۆگرامی تەلەفزیۆنی و یارییەکانی تۆپی پێ و پڕۆگرامەکانی زۆرانبازی لەم ماڵپەڕە بەردەستن.

٥ـ ماڵپەڕی aflaam
ماپەڕی ئەفلام (بە عەرەبی: افلام) ماڵپەرێکی تری تایبەت بە فیلمی ژێرنووسکراو و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی عەرەبی، ماڵپەرێکی ناودارە و چەندان فیلم و درامای هەمجۆر لەخۆدەگرێت.

٦ـ ماڵپەڕی Shahid4u
ماڵپەڕی شاهد فۆڕ یو (بە عەرەبی: شاهد فوريو) بە یەکێک لە ماڵپەڕە کۆنەکانی بواری فیلم و درامای ژێرنووسکراو دادەنرێت ئەم ماڵپەڕە جیاواز لە ماڵپەڕەکانی تر ڕیکلامی بازرگانی کەمی تێدایە.

٧ـ ماڵپەری fushaar
ماڵپەری فووشار (بە عەرەبی: فشار) بە یەکێک لە کۆنترین ماڵپەڕەکانی بواری بینینی فیلمی ژێرنووسکراو دادەنرێت، ژمارەی فیلمەکانی سایتەکە بە هەزاران فیلم دەخەمڵێندرێت، فیلم و درامای هەمەجۆری ژێرنووسکراوی وەرگێڕدراو بۆ سەر زمانی عەرەبی بەردەست دەخات.


سەرچاوەکان



60 بینین