پیتزای نانی بەیانی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-12-23-21:13:00 - کۆدی بابەت: 11756
پیتزای نانی بەیانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پیتزای نانی بەیانی (بە ئینگلیزی: BREAKFAST PIZZA، بە عەرەبی: بيتزا الإفطار)، هیچ یاسایەکی ڕاستەقینە نییە کاتێک دێتە سەر پیتزا. پیتزای نانی بەیانی پێویستە هەندێک پێکهاتەی کلاسیکی نانی بەیانی تێدا بێت وەک  هێلکە، دەتوانرێت سۆسی پیتزای سوور بەکاربهێنرێت یان  سۆسی سپی، یان بێ سۆس، هەر جۆرە پەنیرێک کە دەتەوێ بەکاریبهێنە.

زیادکراوەکان

  • بیبەری ڕەنگاوڕەنگ
  • پیاز
  • سپیناخ
  • تەماتە
  • سۆسجی  نانی بەیانی
  • قارچک

پێکهاتە سەرەکییەکان

  • ١ هەویری پیتزای ئامادەکراو
  • ١/٢کوپ سۆسی پیتزا 
  • ٢ کوپ پەنیر 
  • ٤ هێلکەی گەورە 
  • ٢ پیازی سەوز، پارچە پارچە 

شێوازی ئامادەکردنی

  • فڕنەکە پێشتر گەرم بکە، هەویرێکی گەورەی پیتزا لەسەر قاپێکی پیتزا درێژ بکە، پاشان نزیکەی کوپێک و نیو سۆسی پیتزا بەسەر ڕووی هەویرەکەدا بڵاو بکەرەوە.
  • نزیکەی دوو کوپ پەنیری پارچە پارچەکراو بپرژێنە بەسەر ڕووی پیتزاکەدا  دەتوانرێت تێکەڵەیەک لە چێدار و مۆزارێلا بەکاربهێنرێت لەسەر ڕوی پیزاکە بە تێکەڵی. چوار هێلکە لەسەر پیتزاکە بشکێنە، کە بە یەکسانی لەسەر ڕووی  هەویرەکە بڵاوببێتەوە.
  • دووبارە پەنیر بکە بەسەر پیزاکەدا.
  • دڵنیابە لەوەی کە فڕنەکە بە تەواوی پێشتر گەرم کراوە  پاشان پیتزاکە بۆ ماوەی ١٢-١٥ خولەک ببرژێنە،  پێویستە هەویرەکە  لێوارەکانی قاوەیی ببن.


سەرچاوەکان



277 بینین