کاردۆخی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-23:51:00 - کۆدی بابەت: 3317
کاردۆخی

ناوه‌ڕۆك

کاردۆخی كێیە؟

ساڵی لەدایكبوون و كۆچی دوایی : ١٩١٦ز-١٩٨٢ز

ناوی (محەمەد ئەمین کاکە شێخ تەوێڵەیی)یە کە هەر لە تەوێڵەی هەورامان لە ساڵی ١٩١٦ز لەدایکبووە. سەرەتا خوێندنی لەلای باوکی دەستپیکردووە و ئینجا چووەتە قوتابخانە، بەردەوام بووە لەسەر خوێندن تا لە ساڵی ١٩٣٩ز بووە بە مامۆستای سەرەتایی.
کاردۆخی، هەر لە خۆیدا خاوەنی بەهرە و توانایەكی باش بووە، بۆ هەڤاندن و هۆنینەوەی شیعر، بەڵام شاعیر، وەک هۆزانڤانەکانی دی کوتووەتە بەر کاریگەرییەتی چەند هۆیەک، کە ئەو بەهرە و توانایەیان بەهێزتر و پتەوتر کردووە، جگە لەوەش، خۆشەویستی و ئەڤینی، سەرچاوە و ژێدەریکی تری هەڵقوڵینی کانیاوی هەڵبەستی بووە، سەرەڕای ئەمانە، جوانی سروشتی کوردستان بۆ سەرچاوەگرتنی شیعری کاردۆخی هۆکارێکی گەورە بووە.
کاردۆخی لە هۆنراوەدا رێچکە نیشتمانپەروەری و دڵداری گرتووە، بە دوو شێوەزار هۆنراوەی هەیە، بە کرمانجی خواروو و بە هەورامی.
دیوانێکی چاپکراوی هەیە بە ناوی (دیوانی کاردۆخی)، لە ساڵی ١٩٨٢ز کۆچی دواییکردووە، لە کاتی بینینی تەرمی شەهیدەکان لە حامیەی سلێمانی شیعرێکی داناوە بەناوی (پیرێکی زانا)، کە بەهەردوو شێوەزاری هەورامی و کرمانجی خواروو لە دیوانەکەیدا هەیە.

پیرێکی زانا

پیریو ڕیش چەرمە، دینیا دیدە و ڕاس
زانا و فامیدە تەمام پیا خاس
ئاما، و دیش وەچەم، کەش و کۆو سارا
قەبرۆ شەهیدا، جەدەگا و شارا
دیم، هەرەش پیما، تا واچی فری
گرەوی و ناڵێ، دەنگی بەرز چڕی
بە کام نەیاوێ چی کوردستانە
یەکجار فرێنی چی گۆرستانە
خەفەتی فرەم پەی ئانیشانە
بە دەست و وێما، نریەی نیشانە
ئازا و گەنجێما، زیاد جەسەدی
کریی دارەرە، بە دەست و بەدی
پیرە ئی شیعرا وانێ و گرەوێ
تا سۆش بیەوە، چاگە مەرد شەوی

دیوانی کاردۆخی: چاپی یەکەم ١٩٧٨ بەغداد


سەرچاوەکان



2859 بینین