جۆرەکانی ڕاپۆرت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-04-21-02:22:00 - کۆدی بابەت: 4693
جۆرەکانی ڕاپۆرت

ناوه‌ڕۆك

مەبەست لە ڕاپۆرت چییە؟

ڕاپۆرت (Report) بەوە دەناسرێت کە پێشکەشکردنێکی ڕێکخراوە کۆمەڵە زانیارییەکی دیاریکراو لەخۆدەگرێت لە لایەن کەسەکانەوە، کە کار لەسەر نیشاندانی ئامار و ئامۆژگارییەکان دەکات و ئەنجامەکان دەدات بە دەستەوە، هەروەها دەکرێت بەوەش بناسرێت کە دۆکیۆمێنتێکە بۆ تۆمارکردنی ئامانجگەلێک یان کۆمەڵە زانیارییەک یان پیشەی دیاریکراو بۆ کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو، لەبەر پێشکەشکردنی ئامارەکان و پێشنیارەکان بە شێوەیەکی ڕوون و سادە لە نێو ڕیزبەندییەکی دیاریکراودا، جۆری ڕاپۆرتیش بە پێی ئەو کارەی کە دەیکات دیاری دەکرێت.

ڕاپۆرت بەوە دەناسرێت کە هۆکارێکە بۆ نیشاندانی داتاکان و زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕوون بۆ گەیشتن بە دەرەنجامەکان.

جۆرەکانی ڕاپۆرت کامانەن؟

جۆرەکانی ڕاپۆرت جیاوازن بەپێی مەبەست یان کاریان، کە کاریگەری دەکات لەسەر جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کە ئەم ڕاپۆرتە پێشکەشی دەکات، لەوانەیە ڕاپۆرتەکان یەک پەڕە بن یان لە چەند پەڕەیەک پێک بێن، کە دەکرێت کۆمەڵە خشتە و ئامار و وێنەی ڕوونکردنەوەیی لەخۆبگرێت، جۆرەکانی ڕاپۆرت ئەمانەن:

ڕاپۆرتی فەرمی و نافەرمی

ڕاپۆرتی فەرمی (Formal reports) بەوە دەناسرێت کە ئەو پێشکەشکردنەیە کە ئامادە دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی تایبەتمەندن بە بڕیاردان لەسەر شتێکی دیاریکراو، کە ئەمە پێویستی بە بەدواداچوونی قووڵ و هاریکاریی یەکتر هەیە، بەشەکانی ڕاپۆرتی فەرمی بە سێ بەش دروست دەبێت، کە بریتین لە: بەشی یەکەم، وە خودی ڕاپۆرتەکە، وە بەشی تەواوکەر. لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتی فەرمی بریتین لە:

  • لە پڕۆژە ئاڵۆزەکاندا بەکار دەهێنرێت.
  • چەند بەشێک لەخۆدەگرێت.
  • شیکردنەوەیەکی ورد لەخۆدەگرێت.
  • زمانی ڕاپۆرتەکە فەرمییە.

ڕاپۆرتی نافەرمی (Informal reports) بەوە دەناسرێت کە ئەو ڕاپۆرتەیە کە بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی زانیارییە ئاسان و ورد نەکراوەکان کە پەیوەندییان بە ڕووداو و حاڵەتی ڕۆتینییەوە هەیە، وەک بەکارهێنانیان لە یاداشتنامەکاندا، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتە نافەرمییەکان:

  • نیشآندانی پڕۆژە نائاڵۆزەکان.
  • بەشەکانی ڕاپۆرتەکە کەمن.
  • بابەتی سنوورداری تێدایە.
  • زمانی ڕآپۆرتەکە فەرمی نییە.

ڕاپۆرتی درێژ یان کورت

ڕآپۆرتە درێژەکان (Long reports) ڕاپۆرتی وردن، کە بابەتەکە بە قووڵی نیشان دەدەن، وە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ گەڕان و نووسینی، هەندێک کات لەوانەیە چەند ڕۆژ یان چەند مانگێک بخایەنێت، بۆ بەشێکی فراوانتر و بەرزتر دەنووسرێت لە هەڕەمی ڕێکخراوەکاندا، ڕاپۆرتی درێژ بەوە جیادەکرێتەوە کە مەبەستی دەپێکێت، وە گونجاندن و کۆکردنەوەی تێدایە، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتە درێژەکان:

  • بۆ کەسانێکی بەرزتر ئامادە دەکرێن لە ناو ڕێکخراوەکاندا.
  • هێنانە ناوەوەی بابەتێک و مشتومڕ کردن لەسەری بە شێوەیەکی قووڵ.
  • گەڕانێکی ئاڵۆز و ورد.
  • مشتومڕ کردن لەسەر مێژوویەکی درێژ لە ڕووداوەکان.
  • گەڕانی زۆری دەوێ.

ڕاپۆرتی کورت (Short reports) بەوە دەناسرێت کە بەڵگەنامەیەکە بابەتێکی دیاریکراو نیشآن دەدات کە کاریگەری لەسەر ژیانی جۆرێکی دیاریکراو لە خەڵک هەیە، ڕآپۆرتە کورتەکان لە نووسینی کارە بازرگانییەکان بەکار دەهێنرێن، وە بۆ ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و ڕاپۆرتی فرۆشەکان و ڕاپۆرتی پێشکەوتن و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان و ڕاپۆرتە زانستییەکان، لە تایبەتمەندییەکانی ڕآپۆرتی کورت:

  • ئەوپەڕی لاپەڕەیەک یان دوو لاپەڕەیە.
  • تەنها ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنن.
  • ڕاشکاوی و بێلایەنی.
  • نووسینی زنجیرەیەکی ڕوون و ورد.
  • زمانی سادەیەی.
  • بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو ئاڕاستەکراوە.

ڕآپۆرتی زانیاری یان شیکردنەوەیی

ڕاپۆرتی زانیاری (Informational reports) ئەو ڕاپۆرتەیە کە ڕووداو و حاڵەتەکان نیشآن دەدات بە بێ ڕوونکردنەوە و ورد کردنەوە، وەک: ڕاپۆرتی ڕاستییەکان بۆ پۆلیسی هاتوچۆ، کە کات و بەروار نیشان دەدات و زانیاری گشتی دەخاتە ڕوو.
لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتی زانیاری:

  • ڕووداو و حاڵەتەکان بە بێ وردکردنەوە و ڕوونکردنەوە دەخاتە ڕوو.
  • ئاماژە بە کات و بەروار و نیشانە یارمەتیدەرەکان دەکات.

ڕاپۆرتی شیکردنەوەیی (Analytical Reports)، ئەو ڕاپۆرتەیە کە هەڵدەستێت بە شیکردنەوەی هەموو زانیارییەکان کە پێشکەش دەکرێن، وەک: ڕاپۆرتێکی پزیشکیی مەیدانی لەسەر ڤایرۆسێک لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، کە نیشانەکان و پێشکەوتنەکان لەخۆدەگرێت، هەروەها ئامۆژگارییەکان بۆ چارەسەرکردن نیشان دەدات، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتی شیکردنەوەیی:

  • پێشکەشکردنی شیکردنەوەیەکی تەواو بۆ زانیارییەکان و ڕێگای چارەسەری کێشەکان.
  • پێشکەشکردنی ئامۆژگارییەکان.

ڕاپۆرتی پێشنیارکردن

ڕاپۆرتی پێشنیارکردن (Recommendation Reports) بەوە دەناسرێت کە ئەو ڕآپۆرتەیە زانیاریی پێویست لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەکی دیاریکراو، یان بۆ بەراوردکردنی چەند پێشنیارێک بۆ هێشتنەوەی یەک پێشنیاریان، ئەم ڕاپۆرتانە بۆ کۆمەڵە کەسێکی دیاریکراو ئامادە دەکرێت بۆ پشکنینی ڕآپۆرتەکە و بە ڕاپۆرتێکی فەرمی دادەنرێت، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتی پێشنیارەکان:

  • زانیاری پێویستی تێدایە.
  • پێکهاتەی ڕاپۆرتەکە لایەنە باشەکانی پێشنیارە بەردەستەکان لەخۆدەگرێت.
  • بەراوردکردنی هەڵبژاردەکان و شیکردنەوەی هەر هەڵبژاردەیەک.
  • ئامۆژگاری نووسەرەکەی لەخۆدەگرێت..

ڕاپۆرتە ستونییەکان و ئاسۆییەکان

ڕآپۆرتی ستوونی (Vertical Reports) ئەو ڕاپۆرتەیە کە جووڵەی ئامارەکان نیشان دەدات لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بەپێی کۆمەڵە ڕێکخراوێک، بە پێی جیاوازی ئاستی یەک بەدوای یەکدا هاتنیان، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتە ستوونییەکان:

  • پێکهاتەی کاتی تێدایە.
  • نیشآندانی زانیارییەکان بە وێنەی ڕوونکردنەوەیی.
  • هێنانی پێکهاتەی ستوونی و ئاسۆیی.

ڕاپۆرتی ناوخۆیی یان دەرەکی

ڕاپۆرتی ناوخۆیی (Internal reports) ئەو ڕاپۆرتەیە کە ئامادە دەکرێت بە مەبەستی چاودێری کردن و پلاندانان، بۆ مەبەستە جۆراوجۆرەکان، وەک ڕاپۆرتە ڕۆتینییەکانی بەرهەم و فرۆشەکان، لە تایبەتەمەندییەکانی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان:

  • بەجێگەیاندنی ئامانجێک بۆ بەڕێوبەرایەتی دەزگاکە.
  • پەیوەستە بە کێشەگەلێکی دیاریکراوەوە.
  • چۆنیەتی بەرهەم و کاڵە نوێیەکان لەخۆدەگرێت، وە تێچووی کڕین و ڕاگەیاندنیشی تێدایە.
  • کێشەکانی خەرجکردن لە توێژینەوەیەک و پێشخستن لەخۆدەگرێت.

ڕاپۆرتی دەرەکی (External reports) بەوە دەناسرێن کە ڕاپۆرتگەلێکن ئامادە دەکرێن بۆ لایەنی دەرەکی، وەک: دامەزراوە و حکومەت و خاوەن پشکەکان، وەک ڕاپۆرتی خاوەن پشکەکان، وە ڕاپۆرتە تایبەتەکان بە باجەکان کە بۆ حکومەتەکان ئامادە کراون، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتە دەرەکییەکان:

  • ڕاپۆرتی ساڵانەی بودجە.
  • ڕاپۆرتی وردن لەبارەی ئاستی داراییەوە.

ڕاپۆرتە خولییەکان

ڕاپۆرتە خولییەکان (Periodic reports) هەروەها بە ڕاپۆرتی بڕۆژە دەناسرێن، یارمەتیدەرن بۆ پێدانی زانیاریی پڕۆژەیەکی دیاریکراو بە کۆمەڵێک کەسی دیاریکراو، بە جۆرێک ڕاپۆرتە سوڕییەکان هەموو ماوەیەکی دیاریکراو و ڕێکخراو دەنێردرێن، ڕۆژانە بێت یان مانگانە یاخود هەفتانە، وەک: ڕاپۆرتە داراییەکان، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتە سوڕییەکان:

  • گونجاندنی فەرمیی ساڵانە یاخود لە ماوەیەکی دیاریکراوە.
  • زانیاری وەک: ناوی کۆمپانیا، ناونیشآنی ڕاپۆرت، کاتی نووسینی ڕاپۆرتەکەی تێدایە.
  • دانانی ناونیشآن بۆ هەر بەشێک لە ڕاپۆرتەکە.
  • بە شێوەی نووسینی گێڕانەوە نانووسرێن.
  • ئامارە ڕۆتینییەکان لە خشتە یان لە وێنەی ڕوونکردنەوەیی دادەنرێن.

ڕاپۆرتە پیشەییەکان

ڕاپۆرتی پیشەیی (Employment reports) ئەو ڕاپۆرتەیە کە بە سەرچآوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هەواڵەکانی ئابووری بزانن، بە جۆرێک کە ڕاپۆرتەکە زانیاری وا لەخۆدەگرێت وەک کۆی گشتی فەرمانبەر و کرێکارەکان و کاتژمێرەکانی کارکردن و تەمەن و ئاستی خوێندنیان، وە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە دوای کاردا دەگەڕێن لە کاتی ئێستادا، لە تایبەتمەندییەکانی ڕاپۆرتی پیشەیی:

  • زانیاری لەسەر کۆی گشتی و ژمارەکان لەخۆدەگرێت لە خشتەدا.
  • ڕاپۆرتەکە وێنەیەکی گشتگیر پیشان دەدات.

ڕاپۆرتەکان جیاواز دەبن بەپێی ئەو کارەی مەبەستیەتی ئەنجامی بدات، لەوانەیە پەڕەیەک یان چەند پەڕەیەک بێت، وە دەکرێت خشتە و وێنەی ڕوونکردنەوەیی لەخۆ بگرێت، جۆری زۆری ڕاپۆرت هەن، وەک: ڕاپۆرتە فەرمی و نافەرمییەکان، ڕاپۆرتە کورت و درێژەکان، ڕاپۆرتە ڕاگەیاندنیی و شیکردنەوەییەکان، ڕآپۆرتەکانی پێشنیارکردن، ڕاپۆرتە لاوەکییەکان، ڕاپۆرتە دەرەکییەکان، ڕاپۆرتە ڕۆتینییەکان، وە ڕاپۆرتە پیشەییەکان.


سەرچاوەکان



5701 بینین