بونیادنانی لاشە

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-04-22-14:31:00 - کۆدی بابەت: 4752
بونیادنانی لاشە

ناوه‌ڕۆك

بونیادنانی لاشە

بونیادنانی لاشە جۆرێکە لە وەرزش، کە بە تەواوەتی پشت دەبەستێت بە گەورەکردنی ماسولکە جیاوازەکانی لەش، وەکو سنگ و پشت و قۆڵەکان و ئەوانی تریش، ڕکابەری نێوان یاریزانەکانی بونیادنانی لەش خۆی دەبینێتەوە لە دەرخستنی ماسولکەکانی لەشیان و دەرخستنی گەورەییان، چەندین ڕاهێنانی تایبەت هەیە بۆ گەشەدان بە ماسولکەکان، وە هەموو بەشێکی لاشە ڕاهێنانی تایبەت بە خۆی هەیە بۆ گەورەکردنی ماسولکەکانی، لەپاڵ پابەندبوونی کەسی یاریکەر بە ڕژێمی خۆراکی تایبەت کە بەشێوەیەکی سەرەکی پاڵپشتی ماسولکەکان دەکات. 

پڕۆتینەکانی بونیادنانی لەش بۆ ئەوانەی نوێن لەو بوارەدا

چەندین جۆری جیاوازی پڕۆتینی تایبەت بە بونیادنانی لەش بوونی هەیە، هیچ جیاوازییەکیشی نییە لەنێوان ئەوانەی کە تازە دێنە بوارەکەوە یان ئەوانەی دەمێکە بەردەوامن تەنها لەڕووی بڕەکەیەوە نەبێت، ئەکرێت ئەو پڕۆتینانە وەربگیرێت کە سەرچاوەی ئاژەڵی یان ڕووەکی هەیە، لەخوارەوە باسی گرنگترین جۆرەکانی پڕۆتینەکانی بونیادنانیی لاشە دەکەین:

پڕۆتینی ڕووەکی

-پڕۆتینی نیسک، پڕۆتینێکە سەرچاوەکەی ڕووەکیە، چەندین ترشی ئەمینی گرنگی تێدایە بۆ لەش، زۆر کارایە و تایبەتە بەو کەسانەی هەستیاریان بە شیر هەیە، یان ئەوانەی ڕووەکین و بە هیچ شێوەیەک گۆشت ناخۆن. 

-پڕۆتینی بەنگ: ئەمیش پڕۆتینێکی ڕووەکییە و وێڕای ئەوەی بڕێکی زۆری ئۆمێگا ٣ی تێدایە، بەڵام ترشی ئەمینی کەم تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ لەش.
-پڕۆتینی برنجی قاوەیی: ئەم پڕۆتینە بڕێکی زۆری ترشە ئەمینییە سەرەکییەکان لەخۆدەگرێت، بەڵام دەوڵەمەند نییە بە لایسین کە ترشێکی ئەمینی زۆر گرنگە، ئەمەش وایکردووە لە لیستی پڕۆتینە ناتەواوەکاندا بێت. 

-تێکەڵەی پڕۆتینە ڕووەکییەکان: ئەمەش تێکەڵەیەکە لە پڕۆتینە ڕووەکییە جیاوازەکان، دوو جۆر یان زیاتری پڕۆتینی ڕووەکی تێکەڵدەکرێن بۆ دەستکەوتنی پڕۆتینێکی ڕووەکی کە هەموو ترشە ئەمینییە سەرەکییەکان لەخۆ بگرێت.

-پڕۆتینی لۆبیا باشترین جۆری پڕۆتنی ڕووەکییە و لە لۆبیا بەرهەم دێت، بەشێوەی تۆزێکی نەرمی پڕ لە کالسیۆم و ڕیشاڵ دەبێت، کە دەکرێت وەکو جێگرەوەی پڕۆتینە ڕووەکییەکانی تر بەکاربهێنرێت چونکە تاکە پڕۆتینی ڕووەکییە کە ٨ جۆر ترشی ئەمینی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، جگە لە دەوڵەمەندییەکەی بە چەندین پێکهاتەی خۆراکی گرنگی تر کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، وەکو کانزاکان و ڤیتامینەکان و ڕیشاڵەکان، وێڕای ئەوەی کە ئەم پڕۆتینە ئیزۆ فلافۆنۆید لەخۆدەگرێت، کە ئەویش ماددەیەکە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ئیسترۆجینی ڕووەکی کە ئەمەش دەیکاتە چارەسەری هەندێک ئافرەت پاش تەمەنی نائومێدی، بۆ قەرەبووی کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین.

پڕۆتینە ئاژەڵییەکان

ئەم جۆرەی پڕۆتین چەند جۆرێکی هەیە کە ئەمانەن:

-پڕۆتینی ئاووگی شیر، پڕۆتینێکی ئاژەڵییە کە لەو شلەیە بەرهەم دەهێنرێت کە لە شیر جیادەبێتەوە لەکاتی دروستکردنی پەنیردا، کە شلەیەکی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و شەکری شیر. 
-پڕۆتینی هێلکە، پڕۆتینێکی تا بڵێی چاکە، وە بە باشترین جۆرەکانی پڕۆتین پۆلێندەکرێت بەهۆی لەخۆگرتنی زۆرترین بڕی  ترشە ئەمینییە سەرەکییەکانەوە، بەزۆری لە سپێنەی هێلکە بەرهەم دێت. 
-پڕۆتینی شیری مەییو، پڕۆتینێکی ئاژەڵییە لە شیر دروست دەکرێت، بەڵام جیاوازە لە پڕۆتینی ئاوگی شیر چونکە ئەم پێویستی بە کاتی زیاترە تا هەرس بکرێت.

بەهێزکردن و پاڵپشتی دروستکردنی ماسولکەکان

لە پاڵ خواردنی پڕۆتینەکانی بونیادنانی لاشە و پابەندی بە ڕاهێنانەکانی پێکەوەنانی لاشەیی چەندەها هەنگاوی تر هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنەوەی ماسولکەکان و گەورەکردنیان، لە گرنگترین ئەو هەنگاوانەش ڕژێمی خۆراکی تایبەتە بە یاریکەران، وە زانینی ئەوەی کە خۆراکی پێش و پاشی ڕاهێنان بەتەواوەتی لەیەک جیاوازن: چون پێش دەستکردن بە ڕاهێنانەکانی بونیادنانی لاشەیی پێویستە پڕۆتینەکانی تەواوکاری لاشەیی بخورێت جا هەر جۆرێکیان بێت، بەمەرجێک خواردنەکەی بەلایەنی زۆرەوە ٤٥ خولەک بەر لە ڕاهێنان بێت.

بەڵام لەکاتی ڕاهێناندا دەبێت ئەو خواردنەوانە بخورێنەوە کە تایبەتن بە بونیادنانی لەش وەکو شیری بەتام یان تۆزی کاربۆهیدرات، چونکە ئەم خواردنەوانە ڕێگری لە لەناوچوونی ماسولکە دەکەن و پاڵپشتی دروستبوونی دەکەن.


سەرچاوەکان



842 بینین