چارەسەری تیشک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-04-23:10:00 - کۆدی بابەت: 12061
چارەسەری تیشک بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارەسەری تیشک یان چارەسەری تیشکدانەوە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە (بە ئینگلیزی: Radiation therapy  or radiotherapy for cancer treatment، بە عەرەبی: العلاج الإشعاعي لعلاج السرطان) چارەسەری تیشکدانەوە جۆرێکە لە چارەسەری شێرپەنجە. ئەم چارەسەرە تیشکی وزە بەرز بەکاردەهێنێت بۆ کوشتنی خانە شێرپەنجەییەکان. چارەسەری تیشکدانەوە زۆربەی کات تیشکی ئێکس بەکاردەهێنێت. بەڵام جۆرەکانی تری چارەسەری تیشکدانەوە هەن کە پرۆتۆن بەکاردەهێنن.

شێوازی مۆدێرنی تیشکدانەوە ورد و دەقیقن. کە ڕاستەوخۆ تیشکەکان بۆ خانە شێرپەنجەییەکان ئامانج دەکەن لە کاتێکدا شانە تەندروستەکان لە ژەمی بەرزی تیشکدانەوە دەپارێزرێن. دەتوانرێت چارەسەری تیشکدانەوە لە ناوەوە یان دەرەوەی جەستە ئەنجام بدرێت. هەرچەندە باوترین جۆری چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکییە. ئەم چارەسەرە ئامێرێکی گەورە بەکاردەهێنێت کە پێی دەوترێت تاودەری هێڵی. تیشکە وزە بەرزەکان لە ئامێرەکەوە بۆ خاڵێکی ورد لەسەر جەستە ئامانج دەکرێن و دەنێردرێن.

ئەو چارەسەری تیشکدانەوەیەی کە دەچێتە ناو لەشەوە و پێی دەوترێت Brachytherapy، چارەسەرێکی باوی شێرپەنجەیە. لە ماوەی ئەم چارەسەرەدا، چاودێرێکی تەندروستی ئامێرێکی بچوکی ڕەق دەخاتە ناو یان نزیک خانە شێرپەنجەییەکە. چارەسەری تیشکدانەوە زیان بەم خانەنانە دەگەیەنێت بە لەناوبردنی ماددە بۆماوەییەکانیان. لە کاتێکدا ماددەی بۆماوەیی کۆنترۆڵی چۆنیەتی گەشەکردن و دابەشبوونی خانەکان دەکات. خانە تەندروستەکان بەدەر نین لەوەی زیانیان پێبگات لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەکان لە کاتی چارەسەری تیشکدانەوە. بەڵام خانە تەندروستەکان دەتوانن خۆیان چاک بکەنەوە بە بەراورد لەگەڵ خانە شێرپەنجەییەکان. ئامانجی چارەسەری تیشکدانەوە بریتییە لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەکە لە کاتێکدا زیان بە کەمێکی خانە تەندروستەکانیش دەگەیەنێت.

ئامانج لە چارەسەری تیشکدانەوە چییە؟

چارەسەری تیشکدانەوە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە. زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە چارەسەری تیشکدانەوە وەردەگرن وەک بەشێک لە چارەسەر. هەروەها چارەسەری تیشکدانەوە لەوانەیە بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک نەخۆشی ناشێرپەنجەیی. وەکو ئەو لووانەی کە شێرپەنجەیی نین، یان پێیان دەوترێت خانەی لووی سەلامەت.

چۆنیەتی بەکارهێنانی چارەسەری تیشکدانەوە

چارەسەری تیشکدانەوە لەوانەیە لە کاتی جیاوازدا بەکاربهێنرێت هەروەها لەبەر هۆکاری جیاواز لەکاتی چارەسەری شێرپەنجەدا بەکاربێت.

تیمی چاودێری تەندروستی دەکرێت پێشنیاری چارەسەری تیشکدانەوە بکەن کاتێک:

  • تاکە چارەسەرە بۆ شێرپەنجە کە پێی دەوترێت چارەسەری سەرەتایی.
  • پێش نەشتەرکاری، بۆ کەمکردنەوەی خانە شێرپەنجەییەکان ئەمە پێی دەوترێت چارەسەری یارامەتیدەری نوێ.
  • دوای نەشتەرکاری، بۆ ڕاگرتنی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان. ئەمە پێی دەوترێت چارەسەری یارمەتیدەر.
  • لەگەڵ چارەسەرەکانی تر بەکاردەهێنرێت، وەک چارەسەری کیمیایی، بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
  • بۆ کەمکردنەوەی ئەو نیشانانەی کە بەهۆی شێرپەنجەوە دروست دەبێت بەکاردەهێنرێت.

مەترسییەکانی چارەسەری تیشکدانەوە

لەوانەیە کاریگەری لاوەکی هەبێت یان نەبێت لە چارەسەری تیشکدانەوە. ئەوە بەندە بەوەی کە چی بەشێکی جەستە تیشکدانەوە وەردەگرێت و بۆ ماوەی چەند بەکاردێت و بەردەوام دەبێت. ئەگەر کاریگەری لاوەکی هەبێت، دەتوانرێت لە کاتی چارەسەرکردندا کۆنترۆڵ بکرێن. هەروەها دوای چارەسەر، زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکان نامێنن.

ئەو بەشەی جەستە کە چارەسەری بۆ کراوە  کاریگەرییە لاوەکییە باوەکان
هەر بەشێکی جەستە بێت لەدەستدانی قژ لە شوێنی چارەسەر (هەندێک جار هەمیشەیی)، هەستیاربوونی پێست لە شوێنی چارەسەرکردن و ماندووبوون.
سەر و مل وشکبوونی دەم، لیکی زۆر، زەحمەتی قوتدان، ئازاری قوڕگ، گۆڕانکاری لە شێوازی تامی خواردن، هەستکردن بە نەخۆشی، برینی دەم، پوکانەوەی ددان.
سنگ قوتدانی زەحمەت، کۆکە، هەناسە کورتی.
سک هێڵنجدان، ڕشانەوە و سکچوون.
ناوچەکانی حەوز سکچوون، هەستیاری میزڵدان، میزکردنی بەردەوام، تێکچوونی کارکردنی سێکسی.

هەندێک جار کاریگەرییە لاوەکییەکانی دوای چارەسەرکردن دەردەکەون، کە ئەمانە پێیان دەوترێت کاریگەری لاوەکی درەنگ. زۆر بە دەگمەن، شێرپەنجەیەکی نوێ لەوانەیە دوای چەندین ساڵ یان دەیان ساڵ لە چارەسەری شێرپەنجە گەشە بکات. کە لەوانەیە بەهۆی تیشکدانەوە یان چارەسەری تر بێت. ئەم شێرپەنجەیە پێی دەوترێت شێرپەنجەی دووەمی. پرسیار لە پزیشک بکە دەربارەی هەر کاریگەرییەکی لاوەکی کە لەوانەیە دوای چارەسەرکردن ڕووبدات، کاریگەری لاوەکی هەم کورتخایەن و هەم درێژخایەن.

چۆن خۆت ئامادە بکەیت؟

پێش چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی، لەگەڵ پزیشکێک کۆ دەبیتەوە کە تایبەتمەندە بە بەکارهێنانی تیشکدانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە. ئەم پزیشکە پێی دەوترێت پزیشکی شێرپەنجەی تیشکدانەوە. پێکەوە دەتوانن بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا چارەسەری تیشکدانەوە گونجاوە بۆت یاخود نا لە هەموو ڕووییەکانی تەندروستی و ماددیی و ژینگەییەوە.

ئەگەر بڕیار بدەیت چارەسەری تیشکدانەوە وەربگریت، تیمی چاودێریت بە وریاییەوە پلانی چارەسەرەکەت دادەنات. کە شوێنی تەواوی جەستە دەدۆزنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بڕی گونجاوی تیشکدانەوە لەو شوێنەدا دەڕوات کە پێویستە. پلاندانانی چارەسەری بە شێوەیەکی ئاسایی پێکدێت لە:

  • هاندانی تیشکدانەوە، لە کاتی هاندان، تیمی چارەسەری تیشکدانەوە یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی شوێنێکی ئاسوودە. پێویستە هێشتا لە کاتی چارەسەرکردندا پاڵکەویت، بۆیە ئاسوودەبوون گرنگە.
  • بۆ ڕاهێنانکردن، لەسەر هەمان جۆری مێز دەخەویت کە لە کاتی چارەسەرکردندا بەکاردێت. لەوانەیە ماسکێکی شێدار یان دەمامک بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات لە شوێنی خۆت بمێنیتەوە.
  • دواتر تیمی چارەسەری تیشکدانەوەکەت ئەو شوێنە دیاری دەکات لەسەر جەستە کە تیشکدانەوەکە وەردەگرێت. ئەمە دەکرێت بە نیشانەیەک ئەنجام بدرێت یان بە تاتۆی هەمیشەیی بچووک. کە هەموو شتێک بەندە بە دۆخی کەسەکەوە.
  • پلانی سکانکردن، تیمی چارەسەری تیشکدانەوە سکانەکان بەکاردەهێنن بۆ نەخشەکردنی پلانی تیشکدانەوەی تایبەت. ئەمانە لەوانەیە سکانکردنی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری یان ئێم ئاڕ ئای لەخۆ بگرێت. لە کاتی ئەم پشکنینانەدا، لە شوێنی چارەسەرەکە پاڵدەکەویت بە بەکارهێنانی دەمامک یان قالبێک کە بۆ هەموو جەستەت دروستکرابێت.
  • دوای پلاندانان، تیمی چاودێریت بڕیار لەسەر جۆر و ژەمی تیشکدانەوەکە دەدات کە وەریدەگریت. ئەمە پشت دەبەستێت بەو جۆرە شێرپەنجەیەی کە هەتە، هەروەها تەندروستی گشتی و ئامانجەکانت بۆ چارەسەر.

پلاندانان گرنگە بۆ وەرگرتنی ژەمەکە و تیشک خستنە سەر تیشکە ڕاستەکان. کاتێک ئەمە ڕوون بێت، زیانی کەمتر هەیە بۆ خانە تەندروستەکانی دەوروبەری شێرپەنجە دروستدەبێت.

پرۆسەکانی چارەسەری تیشکدانەوە

چارەسەری تیشکدانەوەی دەرەکی ئامێرێک بەکاردەهێنێت کە تیشکە وزە بەرزەکان دەخاتە ناو جەستە. ئەمە پێی دەوترێت خێراکەری ھێڵی.

کاتێک هێشتا پاڵ کەوتوویت، تاودەری هێڵی بە دەوری تۆدا دەجوڵێت. لە چەند گۆشەیەکەوە تیشک دەداتەوە بۆ ناو جەستە. ئامێرەکە تەنها بۆ تۆیە لەلایەن تیمی چاودێرییەکەتەوە بەم شێوەیە ژەمی وردی تیشکدانەوە دەگەیەنێتە خاڵی تەواو لەسەر جەستە. هەست بە تیشکدانەوەکە ناکەیت کاتێک دەگەیەنرێت. یان هەر وەک ئەوە وایە کە تیشکی ئێکس وەربگرێت.

تیشکدانەوەی دەرەکی چارەسەرێکی دەرەکییە. واتە پێویست ناکات لە نەخۆشخانە بمێنیتەوە دوای چارەسەرکردن. ئەوە باوە کە چارەسەرییەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا وەربگریت و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک ئەمە بەردەوام بێت. هەندێک لە چارەسەرەکان بۆ ماوەی زیاتر لە یەک بۆ دوو هەفتە دەدرێت. چارەسەرەکە بەم شێوەیە بڵاو دەبێتەوە بۆ ئەوەی خانە تەندروستەکان کاتیان هەبێت بۆ چاکبوونەوە لە نێوان ماوەی چارەسەرییەکاندا. هەندێک جار تەنها یەک چارەسەری تیشکدانەوە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار یان نیشانەکانی شێرپەنجەی پێشکەوتووتر.

چاوەڕوان دەکرێت هەر ماوەیەکی چارەسەری نزیکەی دە بۆ سی خولەک بخایەنێت. زۆربەی کاتەکان بۆ ئەوەی جەستە لە شوێنی ڕاستدا ببێت، لە کاتی چارەسەرکردندا، لەسەر مێزەکە پاڵدەکەویت بە هەمان ئەو شێوەیەی کە لە کاتی پلانداناندا کردت. لەوانەیە هەمان شێوە و پێکهاتەکان بەکاربهێنرێن بۆ ئەوەی یارمەتیت بدەن لە شوێنەکەدا.

ئامێری تاودەری هێڵی دەنگێکی گیزە گیز دروست دەکات. هەروەها لەوانەیە بە دەوری جەستەدا بخولێتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکە لە گۆشەی جیاواز. تیمی چارەسەری تیشکدانەوە لە ژوورێکی نزیک دەمێننەوە و دەتوانیت لە ڕێگەی ڤیدیۆ و دەنگەوە قسەیان لەگەڵ بکەیت کە ژوورەکانت بەیەکەوە دەبەستنەوە. هەرچەندە نابێت هەست بە هیچ ئازارێک بکەیت لە تیشکدانەوە، ئەگەر هەست بە ناڕەحەتی بکەیت پێویستە ڕاستەوخۆ تیمەکە ئاگادار بکەیتەوە.

ئەنجامەکان

دوای چارەسەری تیشکدانەوە، لەوانەیە تاقیکردنەوەی وێنەگرتن ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا شێرپەنجەکە بچوک بووەتەوە یان نا. هەندێک جار شێرپەنجەکە یەکسەر وەڵامی چارەسەر دەداتەوە. بەڵام دەکرێت چەند هەفتەیەک یان مانگێک بخایەنێت بۆ ئەوەی چارەسەرەکە کار بکات. لە تیمی چارەسەری تیشکدانەوەکەت بپرسە کە چارەسەرییەکەی تۆ بە چ ماوەیەک وڵامدەداتەوە و پێویستە لەو ماوەیەدا چی بکەیت.


سەرچاوەکان



110 بینین