چەند زانیارییەک دەربارەی تەمی دووکەڵاوی
تەمی دوکەڵاوی بریتییە لە تێکەڵەیەک لە تەم و دوکەڵ کە بەهۆی ئۆتۆمبێل و کارگەکانەوە دروست دەبێت، بە جۆرێک لە جۆرەکانی پیسبوونی هەوا دادەنرێت، لە ئۆکسیدەکانی نایترۆجین و ئۆکسیدەکانی گۆگرد و ئۆزۆن و دووکەڵ و گەردیلەکانی تر پێک دێت، هۆکاری سەرەکی بۆ دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتنی لە سووتانی خەڵوز و دووکەڵە پیشەسازییەکان و ئاگرکەوتنەوەی دارستان و کارلێکە کیمیاییە تیشکییەکان کە لێیانەوە دروست دەبێت، دەکرێت تەمی دووکەڵاوی دابەش بکرێت بۆ دوو بەش؛ تەمی دووکەڵاوی هاوینە، وە تەمی دووکەڵاوی زستانە، هەروەها دەکرێت بۆ دوو بەشی دیکەش دابەش بکرێت، کە بریتین لە تەمی دووکەڵاوی گۆگردی، هەروەها تەمی دووکەڵاوی کیمیایی ڕووناکی، ئەم کێشەیە زۆر بەربڵاو بووە، بۆ یەکەم جار تێبینی زیانەکانی لەسەر مرۆڤ و باڵەخانە و ڕووەکەکان لە سەدەی نۆزدەدا لە شآرێکی ئەوروپی، ئەوکات هۆکاری ئەمە هەستانەوەی شۆڕشی پیشەسازی بوو.
تەمی دووکەڵاوی چۆن دروست دەبێت؟
ئەم دیاردەیە کاتێک پێکدێت کە چڕییەکی زۆر لە ئۆکسیدی نیتریک و هایدرۆکاربۆنات لە هەوادا بڵاو دەبنەوە لە کاتی بەیانیی زوودا لە کارگە و ئۆتۆمبێلەکانەوە، بە جۆرێک هایدرۆکاربۆناتەکان تووشی ئۆکساندن دەبن بەهۆی OHـەوە و بیرۆکسی پێکدەهێنن کە ئۆکسیدی نیتریک NO دەگۆڕێت بۆ دوانە ئۆکسیدی نایترۆجین NO2، کە ئەو و ئۆکسیدی نیتریکیش بۆ خۆیان کارلێک لەگەڵ ئۆزۆن دەکەن، بەم شێوەیە ئۆزۆن کەڵەکە دەبێت و دەمێنێتەوە بە درێژایی ڕۆژەکە، ڕووناکی خۆر کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئەم دیاردەیە هەیە، ئەمەش واتای وایە کە ئەم دیاردەیە لە کاتی ڕۆژەکانی هاویندا زیاتر دەبێت.
بەڵام تەمی دووكەڵاویی لە گۆگرد پێکهاتوو لە وەرزی زستاندا دروست دەبێت بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی ئۆکسیدەکانی گۆگرد کە لە ئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنیی هەڵکەندراو (نەوت و خەڵوز)ـی هەڵگری گۆگرد دروست دەبن، بە تایبەتی خەڵوز، ئەم دیاردەیە زیاتر دەبێت بەهۆی شێ و زیادبوونی چڕیی تەنۆلکەکانی هەواوە، هەروەها ڕووەک و خاک یارمەتیدەرێکی گەورەن لەم کردارەدا، لەبەر ئەوەی ڕێخۆشکەرن لە دروستکردنی ڕێژەی گەورە لە هایدرۆکاربۆنات، لەبەر ئەوەی ئیزۆبرین و تیربین دروست دەکەن، ئەو هایدرۆکاربۆناتانەی کە ڕووەک دروستی دەکەن زیاتر کارلێک دەکەن لە چآو ئەوانەی لە دروستکردنی مرۆڤن، چونکە ئیزوبرین لەگەڵ هایدرۆکسیلدا بە خێرایی کارلێک دەکات لە بەرگەهەوادا، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆبۆکسیدات، لەبەر ئەمەش دروستبوونی ئۆزۆن زیاد دەکات.
زیانەکانی دووکەڵی تەماوی
ئەم دیاردەیە بە یەکێک لە کێشە مەترسیدارەکان دادەنرێت بۆ مرۆڤ و زیندەوەرەکانی دیکە، چونکە بە شێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە، چونکە دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و دوانە ئۆکسیدی نایترۆجین و یەکە ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆزۆن بە گازە مەترسیدارەکان دادەنرێت، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکانەوە دەناڵێنن، وەک نەخۆشییەکانی ڕەبۆ و هەوکردنی توورەکە هەواییەکان و هەڵاوسانی سییەکان، هەروەها کاریگەرییان بۆ سەر منداڵ و پیر زیاترە، چونکە ئەم گازانە توانای کارکردنی سییەکان کەم دەکەنەوە و ئەمەش تەنگەنەفەسی لێ دەکەوێتەوە، هەروەها ئازار دروست دەکات لە کاتی هەناسەدان، خیزە لە کاتی هەناسەدانی قووڵدا و هەروەها دروستکردنی هەڵامەت، هەروەها دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی ناوەوەی لووت و سورێنچک، ئاو لێهاتنی چاو، بەرگری لەش کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی و زیادبوونی نەخۆشی بە کۆمەڵ لە ناو شآر یان ئەو شوێنانەی کە ئەم حاڵەتەیان تێدایە.