دەوڵەمەندترین پزیشکەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-19-01:54:00 - کۆدی بابەت: 5414
دەوڵەمەندترین پزیشکەکان

ناوه‌ڕۆك

دەوڵەمەندترین پزیشکەکانی مێژوو

هەر کەسێک دەتوانێت شارەزا بێت لەو بوارەی تیایدایە و ئیدی کۆنترۆڵی لێهاتووییەکەی بکات بەو جۆرەی دەیەوێت، بە چاوپۆشی کردن لە ژیانی کەسانی دیکە، هەر پیشەیەک پڕۆسەی دەوڵەمەندبوونە ئەگەر کەسەکە باوەڕی پێی هەبێت و سوور بێت لەسەری، یەکێکیش لەو پیشانەی کە بەوە ناسراون دەوڵەمەندی دەهێنن پزیشکییە، پاتریک سون لە لیستی دەوڵەمەندترین پزیشکەکانی جیهاندا پلەی یەکەمی گرتووە، دوای ئەویش پزیشکی سەرکەوتوو تۆماس فڕۆستە کە سەروەتەکەی بە نزیکەی حەوت ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، پاش ئەو فیلیپ فڕۆستە کە کاری پزیشکیی لە ژیانیدا نەکردووە، بەڵکو تەنها کۆمپانیایەکی دەرمانی دروست کردووە و سەرکەوتوو بووە تیایدا، دوای ئەوان وو یلینگ دێت کە سەروەتێکی 1.7 ملیار دۆلاری، جاری میکڵسۆن دواترە و پاشان ماکجراو کە سەروەتەکەی نزیکەی 280 ملیۆن دۆلارە، پاشان جەیمس ئاندرۆز دێت کە سەد ملیۆن دۆلاری هەیە، پاشان تێری دیبرۆ بە سی ملیۆن دۆلارەوە دێتە لیستەکە، دوای ئەوە لیۆناردۆ هۆشتاین بە بیست ملیۆن دۆلار، لە کۆتاییشدا محمد ئوز بە 14 ملیۆن دۆلار.

دەوڵەمەندترین پزیشکی جیهان

دەوڵەمەندی ئەو ئاواتەیە کە مرۆڤ لە سەرەتای چوونە نێو بازاڕی کارەوە لەگەڵیدایە تاوەکو دەمرێت، بۆیە هەوڵ دەدات ئەو ئەوکەسە بێت کە ڕۆژنامەکان لەسەری دەنووسن و لە کۆڕەکاندا ناوی دەهێنرێت، ئەمە بۆ دکتۆری ئەمریکی ''پاتریک سون شیونگ'' هاتۆتە دی، کە توانیویەتی پلەی یەکەم وەربگرێت لە لیستی دەوڵەمەندترین دکتۆری مێژوو، کە دکتۆرێکی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکییە و ڕەچەڵەکی ئەفریقی-چینییە، لە ساڵی 1952ـدا لەدایک بووە، بڕوانامەی پزیشکیی تەنها لە تەمەنی 23 ساڵیدا وەرگرتووە و توانیویەتی پلەی چوارەمی فەخری وەربگرێت.

ناوبانگی ڕاستەقینەی پاتریک لەو کاتەوە دەستیپێکرد کە یەکەم داهێنانی خستەڕوو بۆ خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ـی ئافرەتان، هەروەها هەندێک چارەسەری یارمەتیدەر بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم، پاتریک بووە خاوەنی زیاتر لە پەنجا مافی داهێنان کە ئەمە ژمارەیەکی زۆر باشە کە تەنها یەک کەس توانیبێتی تۆماری بکات، توانیویەتی لە ساڵی 2007 کۆمپانیایەکی فرەکارە دروست بکات کە پەیوەستە بە پزیشکی و مرۆڤایەتییەوە، بواری توێژینەوەکانی و ناوبانگەکەی توانای بوو لە دۆزینەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان بە خێراییەکی زۆر لە ڕێگای چەند ئامێرێکەوە کە دایهێنابوون، سەروەتەکەی گەیشتە نزیکەی 12 ملیار دۆلار، بەم شێوەیەش بووە خاوەنی نازناوی دەوڵەمەندترین پزیشکی جیهان.


سەرچاوەکان



852 بینین