نەخۆشی بەهجەت

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-22-13:22:00 - کۆدی بابەت: 5988
نەخۆشی بەهجەت

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی بەهجەت چییە؟

نەخۆشی بەهجەت بە یەکێک لە نەخۆشییە خۆییە بەرگرییەکان دەناسرێت، کە زۆر بە دەگمەن ڕوودەدات و لە نەخۆشییە نەگوازراوەکانە، هەروەها بەم ناوەوە ناونراوە وەکوو ئاماژەیەک بۆ زانای تورکی پسپۆڕی پێست خڵوسی بەهجەت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕوودانی هەوکردن لە چەندین لولەی خوێنی جیاوازی لەش، کە دەبێتە هۆی ڕوودانی برینی دەم و ئەندامەکانی زاوزێ، وێڕای ڕوودانی هەوکردن لە چاودا، ئەم نەخۆشییە توشی هەموو تەمەن و ڕەگەز و نەژادێک، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، هەروەها هیچ هۆکارێکی سەرەکی نییە بۆ ڕوودانی ئەم نەخۆشییە، بەڵام فاکتەرەکانی ژینگە و  جینەکان ڕۆڵیان هەیە لە دەرکەوتنیدا، هەروەها ئەم نەخۆشییە بڵاوە لە ژاپۆن و چین و ئێران و تورکیا و درێژدەبێتەوە بۆ وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

هۆکارەکانی نەخۆشی بەهجەت

هۆکاری سەرەکی و وردی پشت نەخۆشیی بەهجەت تاکوو ئێستا نەزانراوە، بەڵام دەزانرێت کە نەخۆشییەکی خۆییە بەرگرییە، ئەویش نەخۆشییەکە بەوە دەناسرێتەوە کە کۆئەندامی بەرگری هێرش دەکاتە سەر ئەرکە ئاساییەکانی لەش بە هەڵە، کە دەبێتە هۆی نیشانەکانی وەکوو هەوکردن، هەروەها کۆمەڵێک فاکتەر ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکەن، لەو فاکتەرانەش:

  • تەمەن: کە نەخۆشی بەهجەت زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت کە لە بیستەکان و سییەکانی تەمەنیاندان، بەڵام دەکرێت توشی هەموو تەمەنێ ببێت، هەروەها پیاوان بە نیشانەی قورستردا تێدەپەڕن بە بەراورد بە ئافرەتان.
  • نەژاد و شوێنی جوگرافی: کە نەخۆشی بەهجەت لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لە پیاواندا بڵاوترە، بەڵام لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریا لە ئافرەتاندا زیاترە. 
  • فاکتەری بۆماوەیی و جینی: ڕەنگە نەخۆشی بەهجەت پەیوەندی بە جینێکی ماوەییەوە هەبێت بەم نەخۆشییە، هەروەها ڕەنگە هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریا یان ڤایرۆس یان کارتێکەری ژینگەیی بێت، بەڵام ئەمە پێویستی بە بەدواداچوون و گەڕانی زیاترە.

چارەسەرەکانی نەخۆشی بەهجەت

هیچ چارەسەرێکی کۆتایی بۆ نەخۆشی بەهجەت بەردەست نییە، بەڵام هەندێک چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە و کۆنتڕۆڵکردنی بەکاردێن، لەوانەش:

چارەسەری جێیەکی (شوێنەکی - ناوچەیی)

ئەم چارەسەرە بەکاردێت لە پێناوی کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکان کە دەردەکەون لەکاتی نەخۆشییەکەدا، وەکوو:

  • کرێم و مەرهەمی پێست: دەکرێت ئەم چارەسەرانە کە کۆرتیکۆستیرۆیدەکان لەخۆ دەگرن بەکاربهێنرێن و ڕاستەوخۆ بدرێت لەسەر بڕینی پێست و برینەکانی ناوچەی زاوزێ، کە ئازار و هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە. 
  • دەرمانەکانی شۆردنی دەم: کە دەکرێت ئەو دەرمانانە بەکاربهێنرێن بۆ شۆردنی دەم کە کۆرتیکۆستیرۆیدەکان و ماددەی تر لەخۆدەگرن، ئەویش بۆ کەمکردنەوەی ئازاری برینەکانی دەم. 
  • دڵۆپەکانی چاو: کە دەکرێت ئەو دڵۆپانە بەکاربهێنرێت کە کۆرتیکۆستیرۆیدەکان لەخۆدەگرێت، جگە لەوانەش ئەو دەرمانانەی کە دژە هەوکردنەکانیان تێدایە، کە هاوکارە لە کەمکردنەوەی ئازاری چاو و سووربوونەوەی، ئەویش لە حاڵەتی هەوکردنی کەمدا. 

چارەسەری گشتگیر(سیستمی)

لەو دەرمانە گشتگیرانەی کە پزیشک دەینوسێت لە حاڵەتە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکەدا و لەڕێگەی دەم یان پێستەوە دەدرێت بریتین لە: 

  • کۆڵشیسین: کە ئەم دەرمانە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان، کە دەکرێت بەکاربێت کە حاڵەتی باشنەبوونەوە بە بەکارهێنانی دەرمانە ناوچەییەکان. 
  • کۆرتیکۆستیرۆیدەکان: کە ئەم دەرمانانە بەکاردێن بۆ چارەسەری ئەو هەوکردنانەی نەخۆشییەکە پەیدای دەکات، لە نموونەکانیشی: پریدنیزۆن و کۆرتیزۆن، بەڵام هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە وەکوو: زیادبوونی کێش و دڵەکزێ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و فشەڵبوونی ئێسک، کە ئەم دەرمانانە لەگەڵ دەرمانەکانی کەمکردنەوەی بەرگریدا باسدەکرێن. 
  • دەرمانەکانی کەمکردنەوەی کۆئەندامی بەرگری: کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی بەرگری، لە نموونەکانیشی: سایکلۆسپۆڕین و سیکۆفوسفامید و ئازاسیۆپرین، بەڵام هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە وەکوو زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە میکرۆب و توشبوونی کێشەکانی جگەر و گورچیلەکان و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. 
  • ئەو دەرمانانەی کۆئەندامی بەرگری ڕێکدەخەن: وەکوو ئینتەرفیرۆن ئەلفا ٢، کە یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی کۆئەندامی بەرگری بۆ کۆنتڕۆڵکردن هەوکردنی پێست و جومگەکان و چاوەکان کە نەخۆشی بەهجەت دەبێتە هۆکاریان، لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ئەم نەخۆشییەش: دەرکەوتنی نیشانەی هاوشێوەی نیشانەکانی توشبوون بە ئەنفلۆنزا، هەست بە هیلاکی و شەکەتی، وێڕای هەست بە ئازاری ماسولکەکان.
  • ئەو دەرمانانەی کە فاکتەری تێکشکێنەری لووەکان ئەلفا(TNF_alpha) لەکاردەخەن: کە ئەم دەرمانانە لە حاڵەتەکە قورسەکاندا بەکاردێن، کاتێک پزیشک ئەم دەرمانە دەنوسێت کە نەخۆشەکە بەرگری هەبێت بۆ دەرمانەکانی تر، لە نموونەکانی ئەم دەرمانە: ئەنفلیسکیزیماب و ئیتانیرسیبت، هەروەها هەندێک کاریگەری لاوەکی هەیە وەکوو: سەرئێشە، پەڵەی پێست، زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە هەوکردنەکانی کۆئەندامی هەناسەی سەروو.


سەرچاوەکان



1978 بینین