پایەکانی بەرهەمهێنان

پایەکانی بەرهەمهێنان

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-26-14:06:00 - کۆدی بابەت: 6049
پایەکانی بەرهەمهێنان

ناوه‌ڕۆك

پایەکانی بەرهەمهێنان لە ئابووریدا

کاری بەرهەمهێنان بەندە لەسەر پەیوەندیی نێوان خواست و خستنەڕوو و بەکاربردنی کاڵاکان، بەپێی ئەمانە ئەوەی کە بەرهەم دەهێنرێت دەبێت بەکار ببرێت، پایەکانی بەرهەمهێنان لە ئابووریدا بەم شێوەیەن:

زەوی

زەوی (Land - الأرض) هەموو ئەو بەرهەمە خامانە دەگرێتەوە کە لە زەویدا هەن وەک نەوت و زێڕ، یاخود وەک تەختە، ئەو ماددانەی کە لە زەویدا هەن پایەیەکی بەرهەمهێنانن و دوای تێپەڕ بوونیان بە پڕۆسەی پیشەسازی و بەرهەمهێناندا دەبنە کاڵایەکی سەرمایەداری، بۆ نموونە: نەوت سەرچاوەیەکی سروشتییە بەڵام بەنزین کاڵایەکی سەرمایەدارییە.

کار

کار یەکێکە لە پایەکانی بەرهەمهێنان و ئاماژەیە بۆ ئەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە تاکەکان لە بەرهەمهێنانی کاڵا یاخود خزمەتگوزارییەکی دیاریکراودا بەخەرجی دەدەن، بۆ نموونە: کارمەندی پێشوازیکردن لە هوتێلێکدا هەوڵێکی دیاریکراو لە کارەکەیدا بەخەرج دەدات و بەپێی هەوڵەکەی ئەو ئەزموونی میوانەکان باش دەبێت، بۆیە کار بزوێنەری سەرەکیی بۆ بەهای ئابوورییە، هەروەکا کارمەند و کرێکارەکان لە بەرامبەر کار و نیشاندانی لێهاتووییەکانیان پارە وەردەگرن، لەبەر ئەوە ئەو وڵاتانەی کە سەرمایەیەکی زۆری دەستی کاریان هەیە خاوەن بەرهەمێکی باش و کوالێتییەکی بەرزن.

سەرمایە

سەرمایە وەک کالای سەرمایەداری وایە (کاڵای سەرمایەداری بریتین لەو شتانەی کە مرۆڤ دروستی دەکات، وەک ئەو ئامێر و کەرەستە و ماددە کیماییەکانەی کە لە بەرهەمهێناندا بەکاردێت)، نموونە لەسەر کاڵا سەرمایەدارییەکان: بینا پیشەسازی و بازرگانییەکان.

کارسازی

کارسازی (ريادة الأعمال - Entrepreneurship) یەکێکە لە پایەکانی بەرهەم لە ئابووریدا و کاری گرێدانی پایەکانی دیکەی بەرهەمهێنانە تاوەکو ئاڕاستەیان بکات و بەرهەمیان لێ دروست بکات، بۆیە کارسازی یەکێکە لە سەرەکیترین پایەکانی پێشکەوتنی ئابووری، لەبەر ئەوەی کارسازی پاڵنەری پەرەپێدانی بیرۆکەکانە تا ببن بە کارێکی بازرگانی و بگۆڕێن بۆ سەرچاوەیەکی داهات و قازانج.

پایەکانی بەرهەمهێنان پێکەوە کار دەکەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کاراییەکی باش، سێ پایەکەی سەرەتا کە بریتین لە زەوی و سەرمایە و دەستی کار لە بەرهەمهێناندا بەکاردێن، بەڵام کارسازی وەک ڕێکخەری سەرەکییە کە نێوانی هەریەکە لە سێ پایەکەی دیکە دەبەستێتەوە و بەکاریان دێنێ.


سەرچاوەکان

69 بینین