هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-29-14:00:00 - کۆدی بابەت: 6422
هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە

ناوه‌ڕۆك

هەپەگە

هێزەکانی پاراستنی گەل کە بە کورتکراوەی هەپەگە دەناسرێت (بە کرمانجی: Hêzên Parastina Gel) بە گەریلا کوردەکانی باکووری کوردستان دەناسرێت و باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە ـیە و لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کۆنگرەی حەوتەمی حیزب دامەزراوە.

ئەم باڵە سەربازییە جێگرەوەی باڵی پێشووی سەربازییە کە بە ئەرگەکە دەناسرا لە ساڵی ١٩٨٤ دروستکرابوو، مەبەست لە گۆڕینی ناوەکەی لە ئەرگەکە بۆ هەپەگە بۆ دانانی ڕێگاچارەی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیا لەدوای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩، هەپەگە لە ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ دەرکەوتنی ڕێکخراوی ئیسلامی لە عێراق و شام دژی ئەو گرووپە تیرۆرستییە وەستانەوە لە شنگال.

لەلایەن ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا و وەزارەتی کۆچبەرانی بەریتانیا بە گرووپێکی چەکداری تیرۆرستی لە قەڵەم دراوە. 

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان

زانیاری گشتی

ناوی لق هێزێن پاراستنا گەل - هێزەکانی پاراستنی گەل
کورتکراوە هەپەگە
حیزبی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
دامەزراندن کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ (درێژکراوەی ئەرگەکە)
ناوی پێشوو ئەرگەکە (١٩٨٤ - ٢٠٠٠)
ئایدۆلۆژیا سۆشیالیزم - کۆمۆنیزم
ناوچەی چالاکی تورکیا - عێراق - ئەوروپا
داهاتی ساڵانە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ
چەکدار
  • ٧٠٠٠ چەکداری چالاک بەپێی ئاماری تورکیا لە ٢٠٠٧
  • ٤٠ هەزار چەکدار بەبێ ئاماری ساڵی ٢٠١٥ـی تورکیا
دوژمنی سەرەکی تورکیا - داعش

 


سەرچاوەکان



1234 بینین