هۆکار و چارەسەرەکانی زەردبوونی ددانەکان

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-11-10-21:40:00 - کۆدی بابەت: 7148
هۆکار و چارەسەرەکانی زەردبوونی ددانەکان

ناوه‌ڕۆك

زەردبوونی ددانەکان

گۆڕانی ڕەنگی ددانەکان لەوانەیە وردە وردە و بە چەند هەنگاوێکی ورد دەستپێبکات، هەروەها هەندێک جار زەردبوونی ددانەکان شتێکی خۆنەویستییە، هەروەها بەگوێرەی تەمەن ڕەنگی ددانەکان تۆختر و زەردتر دەبێت، کاتێک کە بەشی دەرەوەی مینای ددان وردە وردە تەنک دەبێت و دەڕوات، ئەمەش وادەکات کە زەردبوونی ددانەکان خێراتر ڕووبدات، هەر بۆیە ئەگەر بەشوێن سپیکردنەوەی ددانەکانت دەگەڕێیت، ئەوا چەند شێوازێکی سادە و نەگۆڕ بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بونیان هەیە، لەگەڵ ئەوەی دەتوانیت لە ماڵەوە چارەسەری سپیکردنەوەی ددانەکانت بکەیت، بەڵام دەبێت ئاگاداری ئەوەبیت کە زیاد لە پێویست بەکارهێنانی ئەو ماددانە کە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان بەکاریان دێنیت لەوانەیە زیان بە ددانەکانت بگەیەنێت بەتایبەتی ئەگەر بە شێوەیەکی نادروست بەکاریان بهێنیت، چونکە دەبێتە هۆی ڕۆشتنی بەشێکی زۆری مینای ددان، کە دەکرێت بتخاتە ژێر مەترسییەکانی تووشبوون بە هەستیاری و کلۆربوونی ددانەکان.

چارەسەرەکانی زەردبوونی ددانەکان

شۆردنی ددان

یەکەمین پلانی کردەیی کە دەبێت بۆ سپیکردنەوەی ددانەکانت ئەنجامی بدەیت بریتییە لە شۆردنی ددانەکان زیاتر لە جارێک و هەروەها بە شێوەیەکی تەندروست، بەتایبەتی پاش خواردنی ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە دەبنە هۆی زەردبوونی ددانەکان، هەروەها دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت کە نابێت بە هیچ شێوەیەک پاش خواردن و خواردنەوەی ماددە ترشەکان ڕاستەوخۆ ددانت بشۆیت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی زیاتر ڕزینی ددانەکان، هەوڵبدە لە ڕۆژێکدا بە لایەنی کەمەوە دووجار ددانەکانت بۆ ماوەی دوو خولەک بشۆریت، هەروەها دڵنیا بەرەوە لەوەی کە تەواوی بەشەکانی ددانەکانت بە باشی شۆردووە، هەروەها ددانەکان بە شێوەیەکی نەرم و بازنەی دەبێت بشۆردرێن.

بەکارهێنانی سۆدە و ژوورۆکسیدی هایدرۆجین

دەگوترێت کە بەکارهێنانی هەویرێکی ددان کە لە سۆدە و ژوورۆکسیدی هایدرۆجین پێکهاتبێت یەکێکە لەو هەویرانەی ددان کە بۆ لابردنی پەڵە و ڕەنگی ددانەکان دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت، دەتوانیت بۆ دروست کردنی ئەم هەویری ددانە یەک کەوچکی چێشت لە سۆدە و دوو کەوچکی چێشت لە ژوورۆکسیدی هایدرۆجین تێکەڵ بکەیت، هەروەها پاش بەکارهێنانی ئەم هەویرە دەبێت بە شێوەیەکی باش دەم و ددانت بشۆیت.

بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی وەک یەکێک لە ڕێگاکانی لابردنی پەڵە و ڕەنگی سەر ددانەکان بەکارهێنراوە کە یارمەتی سپیکردنەوەی ددانەکان دەدات، دەتوانیت یەک بۆ دوو کەوچک زەیتی گوێزی هیندی بدەیت لە ناو دەم و ددانت بۆ ماوەی ١٠-٣٠ خولەک، هەروەها هەوڵبدە کە ئەو زەیتە بەر بەشی پشتی قوڕگت نەکەوێت، هەروەها ئاگاداربە کە ئەو زەیتە قوت نەدەیت چونکە لەگەڵ بەکتریا و ماددە زیان بەخشەکان تێکەڵ بووە، کاتێک کە زەیتەکە بە ددانەکانتەوە وشکبوویەوە ئەوا بە باشی ددانەکانت بە ئاو بشۆ و پاشان پەرداخێک ئاو بخۆرەوە.  

بەکارهێنانی سرکەی سێو

دەکرێت سرکەی سێو بە بڕێکی کەم وەک یەکێک لە ڕێگاکانی سپیکردنەوەی ددان بەکاربهێنرێت، هەویری ددانەکەت لەگەڵ ٢ کەوچکە چای سرکەی سێو و یەک کوپ ئاو تێکەڵ بکەیت و پاشان بۆ ماوەی ٣٠ چرکە لە ددانەکانتی بخشێنیت، پاشان دەم و ددانت بە ئاو بشۆریت، لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە سرکەی سێو کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبووە لە سپیکردنەوەی ددانەکاندا، و هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە بەکارهێنانی سرکەی سێو بەشێوەیەکی نا تەندروست دەبێتە هۆی زیان گەیاندنێکی لە ڕادەبەدەر بە مینای ددان، بۆیە دەبێت ئاگاداری شێوازی بەکارهێنانەکەی بیت، و تەنها بۆ ماوەیەکی کەم بەکاریبێنیت.

توێکڵی لیمۆ و مۆز و پرتەقاڵ

چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان سەلماندووە کە لێکخشاندنی توێکڵی پرتەقاڵ و مۆز و لیمۆ لە ددانەکان دەبێتە هۆی سپیبوونەوەی ددانەکان، چونکە چەند ماددەیەک لە توێکڵی ئەو جۆرە میوانەیەدا بوونیان هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ سپیبوونەوەی ددانەکان، هەوڵبدە توێکڵی ئەم میوانە بۆ ماوەی دوو خولەک لە ددانەکانت بخشێنە، پاشان ئاو وەربدەرە دەمتەوە و دەم و ددانت بشۆ، هەروەها چەندین توێژینەوەی دیکە گرنگی بەکارهێنانی توێکڵی میوەکانیان بۆ سپیکردنەوەی ددان سەلماندووە. 

خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی کە دەوڵەمەندن بە بڕێکی زۆر لە ئاو

چەند توێژینەوەیەک ئەوەیان دەرخستووە کە خواردنی ئەو سەوزە و میوانەی کە لە پێکهاتەکەیاندا بڕیکی زۆر ئاو هەیە دەتوانێت یارمەتی ددانەکان بدات کە بە شێوەیەکی تەندروست بمێننەوە، چونکە پێکهاتەی ئاو دەتوانێت پەڵە و بەکتریای ددانەکان لابەرێت و ڕێگا لە زەربوونی ددانەکان دەگرێت، جوینی سەوزە و میوەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی لیکی دەم و ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ لابردنی ئەو گەردیلە خۆراکانەی کە لە نێو ددانەکانتدا گیربوون و هەر ترشێکی زیانبەخش کە لە ددانەکانیدا هەن لایدەبات.

هۆکارەکانی زەردبوونی ددانەکان

١-خواردن و خواردنەوەکان وەک توو، شەرابی سوور، قاوە و چای.
٢- شێوازی خۆراکێکی دەوڵەمەند بە شەکر و کاربۆهیدرات.
٣- جگەرەکێشان و جوینی تووتن.
٤- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان و هەویری ددان.
٥- تەمەن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەن زەربوونی ددانەکان زیاتر دەبێت.
٦- بۆماوەیی.
٧- کێشە و نەخۆشییەکانی ددان.


سەرچاوەکان



704 بینین