جەیمس مۆنرۆ

له‌لایه‌ن: - ئاکۆ محەمەد - به‌روار: 2021-12-31-08:51:00 - کۆدی بابەت: 7452
جەیمس مۆنرۆ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

جەیمس مۆنرۆ (بە ئینگلیزی: James Monroe) پێنجەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە، سیاسەتمەدار و پارێزەرێکی ئەمریکی بووە و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ئەمریکا، لە ١٨١٧ تا ١٨٢٥ سەرۆکی وڵات بووە، ئەندامی حیزبی کۆمارییە دیموکراتییەکان بووە، لە زانکۆی ویلیام و ماری خوێندنی تەواو کردووە، لە جەنگی کیشوەرەکاندا جەنگاوە و لە شاری فریدریکسبۆرگ لە ڤێرجینیا وەک پارێزەر کاری کردووە، دوای ئەوەی کە دژە فیدڕاڵییەکان دەستووری نوێیان دانا وەک سیاسەتمەدارێکی لاو چووە پاڵیان، لە ساڵی ١٧٩٠ پشتگیری سیاسەتەکانی جێفرسۆن بوو وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردرا، لە ساڵی ١٧٩٤-١٧٩٦ وەک باڵوێزی ئەمریکا لە فەڕەنسا خزمەتی کردووە و هاوسۆزیەکی زۆری بۆ دۆخی فەڕەنسا نیشاندا، دواتر ڕۆبەرت لیونگستۆن لە دانوستانێکدا هاوکاریکرد هەرێمی لویزیانا بکڕێت، و مۆنرۆ لە ساڵی ١٨١٧-١٨٢٥ وەک پێنجەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا خزمەتی کردووە و کۆتا سەرۆک بوو لە دامەزرێنەرەکانی ئەمریکا.

ژیاننامە

جەیمس مۆنرۆ لە ساڵی ١٧٥٨ لە ویلایەتی وێستمۆرلاند لە ڤێرجینیا لەدایکبووە، باوکی ناوی Spence Monroe یە جووتیارێکی لێهاتوو و دارتاش بووە، دایکیشی ناوی Elizabeth Jones بووە، جەیمس خاوەنی یەک خوشک و سێ برایە بە ناوەکانی Elizabeth, Spence, Andrew, Joseph jones، لە ساڵی ١٧٨٦ لەگەڵ ئێلیزابێث مۆنرۆ هاوسەرگیریی کرد و خاوەنی سێ منداڵ بوون بە ناوەکانی جەیمس سپێنس مۆنرۆ James Spence Monroe ماریا هێستەر مۆنرۆ Maria Hester Monroe و ئێلیزا مۆنرۆ Eliza Monroe.

لە ڕۆژی سەری ساڵی تازەدا لە ساڵی ١٨٢٥ لە کۆتایی ئاهەنگی پێشوازیکردن لە ساڵی نوێ لە کۆشکی سپی، جەیمس چاوی بە خاتوونێک کەوت کە لە ڤێرجینیاوە هاتبوو، تەوقەیان کرد و خاتوونەکە جەیمسی زۆر بەدڵبوبوو و بەمشێوەیە باسی دەکات "باڵا بەرز و شیک بوو، جلوبەرگەکەی سادە بوو و لەسەر شێوازی جلوبەرگە دێرینەکان بوو، کەسێکی بێدەنگ و بەڕێز بوو، بە دەربڕینی چاوەکانیدا دیاربوو کە شایەنی ئەو پیاهەڵدانەیە کە جێفرسنی مەزن لەبارەیەوە دەڵێت مۆنرۆ هێندە کەسێکی پاکە کە ئەگەر تەواوی دەروونی ژێراوژوور بکەیت هیچ پیسییەکی تێدا نابینیت"

جەیمس مۆنرۆ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەهۆی ئەو چالاکی زۆرەی هەیبوو لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی کە سەرۆک مادیسن پشتگیریی دەکرد وای کرد لە ساڵی ١٨١٦ دا ببێتە نوێنەری کۆماریییەکان بۆ سەرۆکی وڵات و هەڵبژاردنەکەی بردەوە، بەهۆی ئەوەی ڕکابەرەکەیان کە فیدراڵییەکان بوو هێندە بەهێز نەبوو، لە ساڵی ١٨٢٠ دا بۆ دووەم جار هەڵبژاردنەکەی بردەوە، مۆنرۆ بە شێوەیەکی زۆر باش ئەندامانی کابینەکەی هەڵبژارد، جۆن کاڵدوێڵ کالهون John Caldwell Calhoun ی باشووری وەک وەزیری جەنگ و جۆن کوینسی ئادەمس John Quincy Adamsـی باکووری وەک وەزیری دەرەوە دیاریکرد، ڕەتکردنەوەی هێنری کلای Henry Clay وای کرد حکومەتەکەی مۆنرۆی لە ئەندامێکی دیاری ڕۆژئاواییەکان بێبەشبێت.

لە سەرەتای حکومڕانییەکەیدا، مۆنرۆ گەڕانێکی بە وڵاتدا ئەنجام دا بۆ نیشاندانی خواست و نیازپاکیی خۆی بۆ خزمەتکردنی وڵات بە خەڵکی، لە بۆستن لە سەرەتادا سەردانییەکەیان بە دەسپێکی (سەردەمی هەستە باشەکان) ناودەبرا، بەداخەوە ئەو سەردەمە زۆری نەخایاند، لەگەڵ ئەوەشدا کە پەیڕەوی سیاسەتی نەتەوەپەرستیی دەکرد بەڵام ناوبانگی کەمی نەکرد، بە هۆی ئەم هەستی نەتەوەپەرستییەوە، کۆمەڵێک ڕووداوی ناخۆش ڕوویاندا، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی ١٨١٩ دا داواکارییەکەیان بۆ چوونە ناو نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک دەوڵەتێکی ژێردەستە ڕەتکرایەوە، تووشی داڕمانێکی گەورەی ئابووری بوون. پڕۆژەیاسایەکی هەموارکراو بۆ لەناوبردنی کۆیلایەتی لە ویلایەتی میسۆری کە پێشککەشی ئەنجوومەن کرابوو بۆ ماوەی دووساڵ مشتومڕێکی زۆری نایەوە لە ئەنجوومەندا.

پڕۆژەیاساکە کێشەکەی چارەسەرکرد، میسۆری وەک ویلایەتێکی کۆیلە و ماین وەک ویلایەتێکی سەربەخۆ یەکیانگرت و کۆیلایەتییان لە باکور و ڕۆژئاوای میسۆری بۆ هەمیشە قەدەغەکرد، لە کاروباری دەرەوەی وڵاتدا مۆنرۆ یاسایەکی ڕاگەیاند کە دواتر کرا بە ناوی خۆیەوە، وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەوەی کە زۆرینەی وڵاتە ئەوروپییە پارێزگارەکان کە نایانەوێ گۆڕانکاری بکەن، لەوانەیە هەوڵبدەن یارمەتی ئیسپانیا بدەن لە گەڕانەوەی داگیرگەکەی پێشووی لە ئەمەریکای لاتین، مۆنرۆ تا ساڵی ١٨٢٢ بە فەرمی دانی بە کۆماری The young sister Republicsدا نەنا، تاوەکو دڵنیابووەوە کە ئەنجومەن دەنگدەدەن بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ نێردە دیبلۆماسییەکان.

مۆنرۆ و جۆن کوینسی ئادەمس کە ئەوکات وەزیری دەرەوەی وڵات بوو  بڕیاریان دا لەگەڵ ئیسپانیا کێشە درووستنەکەن تە ئەوکاتەی فلۆریداسی دا بەدەستەوە، وەک ئەوەی لە ساڵی ١٨٢١ ڕوویدا، بەریتانیای مەزن، سەرەڕای هەبوونی ئەو هێزە دەریاییە گەورەیەی دژی دووبارە هێرشکردنە سەر ئەمریکای لاتین بوون، و پێشنیاری ئەوەشیان کرد کە ئەمریکاش هەمان شت بکات.

سەرۆکی پێشوو جێفرسۆن و مادیسن ئامۆژگاریی مۆنرۆیان کرد پێشنیارەکە پەسەند بکات، بەڵام جۆن کوینسی ئادەمس ئامۆژگاری کردن و گوتی: “وا باشترە بە ڕاشکاوی ڕێساکانمان بە فەڕەنسا و ڕووسیا ڕابگەیەنین، نەوەک ببینە پاشکۆی بەریتانیا” مۆنرۆ ئامۆژگارییەکەی ئادەمسی پەسەند کرد، و هۆشداریی دا، کە نەک تەنها دەبێت ئەمریکای لاتین بە جێبهێڵن، بەڵکو ڕووسیاش نابێت لە باشوورەوە لە کەناری زەریای هێمن نزیک ببنەوە، (بەهۆی ئەوەی کە هەردوو کیشوەری ئەمریکا سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی خۆیانن و هەر واش دەمێننەوە، لەمڕۆ بەدواوە نابنە ژێردەستە و داگیرگەی هیچ وڵاتێکی ئەوروپی".

کۆچی دوای

مۆنرۆ لە بەرواری ٤-٧-١٨٣١ دا لە شاری نیویۆرک کۆچی دوایی کرد و ٢٠ ساڵ لە دوای مردنی مردنی مۆنڕۆ، دەستور و ڕێبازەکەی بە هەموو جیهان ناسێنرا و پەسەند کرا.


سەرچاوەکان



1006 بینین