یاریی سۆدۆکۆ 

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2022-02-12-13:52:00 - کۆدی بابەت: 7808
یاریی سۆدۆکۆ 

ناوه‌ڕۆك

یاری سۆدۆکۆ چییە؟

سۆدۆکۆ (بە عەرەبی: سودوکو، بە ئینگلیزی: Suduku) جۆرە یارییەکی هزرییە پشت بە ژمارەکان دەبەستێت، لە نۆ چوارگۆشەی ئاسۆیی و ستوونی پێکهاتووە، ئەو نۆ چوارگۆشانە بە دوو هێڵی ستوونی و دوو هێڵی ئاسۆیی دابەش بوونەتە سەر 81 چوارگۆشەی بچووک، لە ژمارەی یەک بۆ نۆ لە چوارگۆشە بچووکەکان دادەنرت، بەو مەرجەی کە ژمارەکان لە هیچ ڕیزێک یان ستوونێکدا دووبارە نەبنەوە.

مێژووی یاری سۆدۆکۆ

ـ مێژووی یاری سۆدۆکۆ کۆنە و هەندێک مێژووەکەی دەگەڕێننەوە بۆ وڵاتی سویسرا، کە لەلایەن زانایەکی سویسری بواری فیزیا و بیرکاری بە ناوی "لیۆنارد ئۆیلەر" لە سەدەی هەژدەیەم یارییەکی هاوشێوەی سۆدۆکۆ داهێنراوە.
ـ هەندێک بۆچوونیش، نموونەی ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" پێیان وایە کە یارییەکە لە ڕێگەی وڵاتی چینەوە بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و بنەمای یارییەکە چینییە.
ـ یاری سۆدۆکۆ بۆ یەکەم جار لەلایەن ئەندازیارێکی تەلارسازی ئەمریکی بە ناوی "هوارد گارنز" لە ساڵی 1979 بەم شێوازەی ئێستای بڵاوبووەوە و ناوی "شوێنی ژمارەکان - Number Place"ـی بۆ دەستنیشان کرد و لە گۆڤاری "دەیڵ"ـی ئەمریکی بڵاوکرایەوە.
ـ ئەم یارییە لە وڵاتی ژاپۆن ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، لە ساڵی 1986 لەلایەن "ماکی کاجی" لە گۆڤارەکەی خۆی بە ناوی "نیکۆلی"  ناوی یارییەکەی گۆڕی بۆ سۆدۆکۆ و بڵاویکردەوە، ئەو هەوادارێکی لێهاتووی ئەم یارییە بوو، پێی وابوو کە ناوە سەرەکییەکەی سەرنجڕاکێش نییە، بۆیە ناوەکەی گۆڕی و لە هەموو جیهاندا بەو ناوە ناسرا.
ـ وشەی سۆدۆکۆ Sudoku وشەیەکی ژاپۆنییە، کورتکراوەی دەستەواژەی Su-Ji wadokushin ni Kargiruـە، کە بە واتای "ژمارەکان پێویستە تاک بن و دووبارە نەبنەوە" دێت.
ـ لە ڕابردوودا لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا ئەم یارییە بڵاودەکرایەوە.
ـ لە ئێستادا بە شێوەی پڕۆگرام و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە تابلێت و مۆبایلە زیرەکەکان بەردەستە. 

پاڵەوانێتی و پێشبڕکێکانی ئەم یارییە

لە ئێستادا چەندان پاڵەوانێتی و پێشبڕکێی جۆراوجۆر بۆ ئەم یارییە لە جیهاندا سازدەکرێت، چونکە هەوادارێکی زۆری هەیە و لە یارییەکەوه بووەتە دیاردەیەکی جیهانی، سوودی زۆری بۆ زاخاوی میشک هەیە، یەکێکە لەو یارییانەی کە ڕۆڵی لە زیادکردنی ئاستی ژیری و توانای سەرنجدان و کۆبیری هەیە.
نموونەی پاڵەوانییە جیهانییەکان:
ـ یەکەم پاڵەوانێتی ئەم یارییە لە ساڵی 2006 لە وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، براوەی پێشبڕکێکە "یانا تیلۆڤای" بوو، کە دانیشتووی کۆماری چیک بوو.
ـ لە ساڵی 2007 لە کۆماری چیک پاڵەوانێتی یاری سۆدۆکۆ بەڕێوەچوو و چەند ڕۆژێکی خایاند.


سەرچاوەکان



1310 بینین