مەد تیڤی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-04-23-02:30:00 - کۆدی بابەت: 8363
مەد تیڤی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەناڵی مەد تیڤی (بە ئینگلیزی: MED TV) یەکەمین تەلەڤزیۆنی کوردیی بوو لەسەر سەتەلایت . مەد تیڤی لە ١٩٩٥ لە لەندەن دەستی بە پەخشی بەرنامەکانی کرد. لە شەوی کرانەوەیدا، ناسر ڕەزازی یەکەم میوانی مەد تیڤی بوو. تەلەفزیۆنی مەد تیڤی ڕۆژانە شەش کاتژمێر بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئاسووری، و عەرەبی بەرنامەی بڵاودەکردەوە.

مەد تیڤی لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزراوە کە لە سەردەمی خۆی هەنگاوێکی گەورە بۆ کولتووری کورد و خەباتی سیاسی و جەماوەریەکی بوو. هەر لە دەستپێکی وەشانیەوە، مەد تیڤی ڕووبەڕووی فشارەکانی دەوڵەتی تورکیا بووەوە. تورکیا بە پروپاگەندە و جاڕدانی دوور لە ڕاستی توانی مەد تیڤی لە پێش چاوی ڕای گشتی و دەوڵەتەکانی ئەورووپا ڕەش بکات. لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٩٩دا لە دوای گیرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، کۆمیسیۆنی تەلەفزیۆنی بەریتانیا مۆڵەتنامەکەی مەد تیڤیی بەتاڵکردەوە و بڵاوکردنەوەی بەرنامەکانی ڕاوەستاند. بەڵام هەر سێ مانگ دوای ئەوە لە مانگی تیرمەهی ساڵی ١٩٩٩ـدا مەدیا تیڤی دەستی بە پەخشی خۆی کردن و جێی مەد تیڤیی پڕکردەوە.


سەرچاوەکان



249 بینین