ئوسامەی کوڕی زەید

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-05-31-14:23:00 - کۆدی بابەت: 8852
ئوسامەی کوڕی زەید

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئوسامەی کوڕی زەیدی کوڕی حاریسە (بە عەرەبی: اسامة بن زید) هاوەڵی ناوداری پێغەمبەر ﷺ، بە حەوت ساڵ پێش کۆچکردن بۆ شاری مەدینە لەدایکبووە، باوکی هاوەڵی نزیکی پێغەمبەر ﷺ بووە، دایکی بە "ئوم ئەیمەن ناسراوە"، نزیکترین کەس بوونە لە پێغەمبەر ﷺـەوە دایک و باوکی لەو کەسانە بوون کە هەر لە سەرەتای بانگەوازییەوە باوەڕیان بە ئیسلام هێناوە. ئوسامە لە خێزانێکی موسڵمان لەدایکبووە و پەرووەردە کراوە و سەردەمی نەفامی نەبینیوە، بەهۆی نزیکی و پێگەی دایک و باوکی لەلای پێغەمبەر ﷺ ئوسامە سەردەمی منداڵی و لاوی هەر لە نزیک ماڵی پێغەمبەر ﷺ بەسەبردووە، پێغەمبەر ﷺ گرنگی زۆری پێداوە و تەنانەت لەگەڵ کچەزاکانی "حەسەن و حوسێنی کوڕی فاتیمەی کچی یاری لەگەڵ کردوون و گرنگی پێداون، نەیهێشتووە کەس توڕەی بکات بۆیە بە "خۆشەویستی پێغەمبەری خودا" ناسراوە.
ئوسامە هاوسەرگیری لەگەڵ فاتیمەی کچی قەیس کردووە و بە ئەبو محەمەد ناسراوە و یەک کوڕیان هەبووە بە اوی محەمەد.

ڕۆڵ و پێگەی ئوسامە لە ئیسلامدا

ئوسامە هاوڵێک بووە نازناوی "خۆشەیست و کوڕی خۆشەویستی پێغەمبەر ﷺ ـی" پێدراوە، چونکە زەیدی باوکی و پاشان خۆیشی پێگەیەکی تایبەتییان لەلای پێغەمبەر ﷺ هەبووە، تەنانەت پێغەمبەر ﷺ لە باریەوە فەرموویەتی (ئوسامەی کوڕی زەید لە خوشەویسترین کەسەکانە لەلای من).
بە دوو ساڵ پێش کۆچی پێغەمبەر ﷺ، لە جەنگی ڕوومەکان پێغەمبەر ﷺ ئوسامەی وەکوو تازە لاوێکی پێگەیشتوو کرد بە سەرکردەی لەشکری موسڵمانان و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
لەدوای کوژرانی هەردوو خەلیفەی موسڵمانان عوسمانی کوڕی عەففان و عەلی کوڕی ئەبوتالیب، ئوسامە لە دووبەرەکی و فیتنەکانی ئەو سەردەمە بەشدار نەبوو و ڕەتیکردووەتەوە دژی عەلی کوڕی ئەبوتالیب بجەنگێت و لایەنگیری موعاویەشی نەکردووە و بێلایەن بووە.

كۆچی دوایی

ئوسامە بۆ ماوەیەک کۆچی ناوچەی مەزەی کرد لە دیمەشق، بۆ ماوەیەک لەوێ مایەوە و پاشان گەڕایەوە بۆ مەدینە، دواتر لە ناوچەی جەرفی مەدینە کۆچی دوایی کردووە، لە گۆڕستانی بەقیع لەگەڵ هاوەڵانی تری پێغەمبەر ﷺ هەر لە شاری مەدینە نێژراوە، بەپێی گێڕانەوەکان لە ساڵی 54ـی کۆچی یان هەندێک پێیان وایە کە لە ساڵی 61ـی کۆچی ئوسامەی کوڕی زەید کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



671 بینین