باینجان بە قیمە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-18:05:00 - کۆدی بابەت: 10008
باینجان بە قیمە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

باینجان بە قیمە (بە ئینگلیزی: eggplant by ground meat، بە عەرەبی: الباذنجان باللحم المفروم) باینجان و قیمە بەتەنها هەردووکیان دوو خۆراکی سەرەکیین. بەگشتی ڕۆژانە لێ دەنرێن، تێکەڵەی هەردووکیان پێکەوە خواردنێکی جیاواز و بەچێژترت پێ دەبەخشێت. دەتوانرێت بە چەند ڕێگایەکی ئاسان ئەم خواردنە دروست بکرێت.

کەرەستەکان

شێوازی دروستکردنی

هەنگاوی یەکەم

سەرەتا توێکڵی باینجانەکان لێ دەکەیتەوە و پاشان بە قاشی درێژ درێژ لەت دەکرێت. دواتر دەشۆردرێنەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە ناو ئاو و خوێدا دادەنرێت تاکوو تاڵییەکەی بڕوات. 

هەنگاوی دووەم 

تاوەیەک دەهێنیت و پیازێک ورد ورد دەکەیت و لە ناویدا سووری دەکەیتەوە. پاش سووربوونەوەی پیازەکە قیمەکە دەکەیتە تاوەکەوە، خوێی تێ دەکەیت و لێی دەگەڕێیت تاکوو سوور دەبێتەوە. پێش ئەوەی کەمێکی مابێت بۆ سووربوونەوە گوێزە وردکراوەکەشی تێ دەکرێت.

هەنگاوی سێیەم

تاکوو قیمەکە سوور دەبێتەوە دەست دەکەیت بە سوورکردنەوەی تەواوی قاشە باینجانەکان، پاش سووروونەوەیان هەموویان بە جیا دادەنرێت تاکوو سارد ببنەوە. 

هەنگاوی سێیەم

دەست دەکەیت بە دروستکردنی سۆسەکە. سەرەتا پیازێک ورد بکە و لەگەڵ دۆشاوی تەماتەدا سووری بکەرەوە. پاشان چوار تەماتەکە، نەعنا، کەرەوز، سێ پەرداخ ئاو، بیبەری شیرین، هەموو ئەمانە پێکەوە دەکەیتە ناو وردکەر (عەسارە) تاکوو بە تەواوی ورد دەبن و پێکهاتەیەکیان لێ دروست دەبێت.
پاشان ئەم پێکهاتەیە تێکەڵ بە پیازە سووربووەکە بکە. دواتر بە خواستی خۆت بەهاراتی تێ بکە و بهێڵە لەسەر ئاگر بێت تاکوو دەکوڵێت.

هەنگاوی چوارەم

بەشێک لە قیمەکە جیا دەکەیتەوە و قاشە باینجانەکان دەهێنیت و یەکی کەوچکێک قیمەی تێ دەکەیت. دواتر لوولی دەکەیت، بەهەمان شێوازی پێچانەوەی یاپراخ (دۆڵمە). پێکەوە هەموویان لەناو تاوەیەکی گەورەدا دادەنێیت.

هەنگاوی پێنجەم

بەشەکەی تری قیمەکە دەکەیتە ناو سۆسەکەوە. پاش ئەوەی هەموو باینجانەکان تەواو بوون. سۆسەکە دەکەیت بەسەر باینجانەکاندا و لەسەر ئاگرێکی کز دایدەنێیت بۆ ماوەی ١٠ خولەک. دواتر پێشکەش دەکرێت.


سەرچاوەکان



330 بینین