بۆچی نزگەرە دەکەم؟

له‌لایه‌ن: - ڤێنوار زاهیر ڤێنوار زاهیر - به‌روار: 2022-11-29-19:30:00 - کۆدی بابەت: 10492
بۆچی نزگەرە دەکەم؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

بۆچی نزگەرە دەکەم (بە ئینگلیزی: Why do I hiccup، بە عەرەبی: ما هو سبب الحازوقة لدي). دەکرێت نزگەرە زۆر بێزارکەر بێت، بەڵام بەزۆری بۆ ماوەیەکی کورت دەمێنێتەوە. سەرەڕای ئەمە لەوانەیە هەندێک کەس دووچاری نزگەرەی بەردەوام ببنەوە و بەئاسانی لێی ڕزگار نەبن. نزگەرەی بەردەوام کە لە هەمان کاتدا بە نزگەرەی درێژخایەن ناسراوە، پێناسەکراوە بەوەی زیاد لە ٤٨ کاتژمێر دەمێنێتەوە. ئەگەر زۆر بە سادەیی پێناسەی نزگەرە بکرێت، ئەوا بریتییە لە جۆرە کاردانەوەیەک. ڕوودەدات کاتێک نێوپەنچک لەناکاو گرژ دەبێت، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی ڕاوەشان یان لەرزینی ماسولکەکانی سنگ و سک. دواتر ئەو بەشەی قوڕگ کە دەنگە ژێیەکانی تێدایە، دادەخرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی دەنگ لە کاتی چوونە دەرەوەی هەوا لە سییەکانەوە، دواتر بە شێوەیەکی خۆنەویستانە بەردەوام ئەم دەنگە دووبارە دەبێتەوە و کردارەکەش بە نزگەرە ناودەبرێت. 

بۆچی نزگەرە دەکەم؟

ئەگەر نزگەرەکە بۆ ماوەیەکی کورت بەردەوام بێت، ئەوا لە ئەنجامی یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە ڕوودەدات:

تووشبوون بە نزگەرە بۆ ماوەیەکی درێژ و نوێبوونەوەی بە بەردەوامی، دەکرێت لە ئەنجامی یەکێک لەم هۆکارانە ڕووبدات:

  1. نەخۆشییەکانی ناوەندە کۆئەندامی دەمار، وەکوو جەڵتە، هەوکردنی پەردەی مێشک، هەبوونی گرێ و زەبری سەر
  2. نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و گەدە، وەک هەوکردنی گەدە و پەنکریاس، برینی گەدە و کێشەی زراو.
  3. نەخۆشییەکانی سنگ، وەکوو نەخۆشی ڕەبۆ، هەوکردنی سییەکان، هەوکردنی بۆریچکە و جەڵتەی سییەکان. 
  4. نەخۆشییەکانی دڵ، وەکوو هەڵئاوسانی پەردەی دڵ و ڕاوەستان یان لەکارکەوتنی دڵ.
  5. هەندێک حاڵەتی تر کە دەبێتە هۆی دروستبوونی نزگەرەی درێژخایەن بریتییە لە کۆنیشانەی ئالوودەبوونی خواردنەوە کحوولییەکان، نەخۆشی شەکرە، ناهاوسەنگی ئەلکترۆلایتەکان و نەخۆشییەکانی گورچیلە. 
  6. هەروەها دەکرێت ئەم حاڵەتە لە ئەنجامی بەکارهێنانی هەندێک دەرمانەوە ڕووبدات، وەکوو ستیرۆیدەکان، دەرمانە ئارامکەرەوەکان و دەرمانی سڕکردن. 

چۆنیەتی نەهێشتنی نزگەرە

ئەگەر دوای چەند خولەکێک نزگەرەکە هێشتا بەردەوامبوو، ئەوا چەند ڕێگایەک هەیە دەتوانیت جێبەجێیان بکەیت، وەک:

  • بۆ ماوەی یەک خولەک پارچەیەک سەهۆڵ دابخرمێنە، ساردییەکەی یارمەتی خاوبوونەوە و نەرمبوونەوەی نێوپەنچک دەدات. 
  • بۆ ماوەیەکی کورت قەپ بە پارچە سەهۆڵێکدا بکات.
  • بەناو کیسەیەکدا بەهێواشی هەناسە بدە، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەناو سییەکاندا، لە ئەنجامدا نێوپەنچک خاو دەبێتەوە. 
  • هەناسەی خۆت ڕابگرە، ئەمەش بە هەمان شێوە ڕێژەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لەناو سییەکاندا زیاد دەکات و دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی نێوپەنچک. 

لەبەرئەوەی هیچ ڕێگایەکی مسۆگەر بۆ لابردنی نزگەرە نییە، کەواتە دەکرێت ئەم ڕێگایانەی سەرەوە سوودی نەبێت، بەڵام دەکرێت بۆ هەندێک کەس ڕێگایەکی زۆر باش بن، کەواتە ئەنجامەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت. ئەگەر زوو زوو تووشی نزگەرە دەبیت، دەشێت کەمکردنەوەی بڕی ژەمەکان و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان یارمەتیدەرێکی باش بێت. ئەگەر سەرەڕای تاقیکردنەوەی ئەم ڕێگایانە هێشتا نزگەرەت هەبوو، وا باشترە سەردانی پزیشک بکەیت و ڕێنمایی لێ وەربگریت. گرنگە بە پزیشکەکەت بڵێیت کە چی کاتێک نزگەرەکە دەستی پێکردووە و چەندێکە بەردەوامە.


سەرچاوەکان



580 بینین