ستێتۆسکۆپ

له‌لایه‌ن: - کەژان حیکمەت کەژان حیکمەت - به‌روار: 2024-01-16-20:09:00 - کۆدی بابەت: 11859
ستێتۆسکۆپ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ستێتۆسکۆپ (بە ئینگلیزی: Stethoscope، بە عەرەبی: السماعة الطبية)، کە بە واتای ئامێری چاودێریکرنی سنگ دێت، ئامێرێکی پزیشکییە کە تێیدا گوێگر دەنگە ناوەکییەکان پشکنینی ئەندامەکانی ناوەوە دەنستنیشان دەکات، بۆئەوەی بزانرێت کە ئایا سروشتییە یان نا. ئەم ئامێزە بووەتە هۆکارێکی پێویست لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، بە ڕادەیەک کە بووەتە هێمای پیشەی پزیشکی بنەمای ئامێرەکە سادەیە کە ئەویش بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە سێ بەش دەبەستێت: کۆڤکی کەپسولکراو و پارچە سۆندەیەک و پارچەی گوێ 

مێژووەکەی 

دکتۆر ڕێنی لینیکی فەڕەنسی لەساڵی ١٨١٦ لە پاریس ئامێری ستێتۆسکۆپی داهێنا، ئەم داهێنانە بریتیبوو لە بۆڕییەکی دروستکراو لە تەختە کە لە یەکێک لە گوێیەکان دادەنرا. هۆکاری داهێنانی ئامێری ستێتۆسکۆپ دەگەڕێتەوە بۆ نائاسوودەبوونی دکتۆرەکان کە دەبوایە ڕاستەوخۆ گوێیان لەسەر سنگی ئافرەتان دابنایە بەمەبەستی پشکنینیان، یەکەم تۆماری بەڵگەنامەی ئەم ئامێرە دەگەڕێتەوە بۆ هەشتی ئاداری ١٨١٧.

لە ساڵی ١٨٣٠ لەلایەن دکتۆر پیێر ئەدۆلف پیۆریەوە گۆڕانکارییەکان بۆ مۆدێلەکە دەرکەوتن، کە ئەویش هەستا بە زیادکردنی عاج بۆ پارچەی گوێیەکان بە نزیکەیی لەهەمان کاتدا دەستکرا بە گۆڕینی بۆرییە تەختەکە بە بۆرییەکی نەرم، بەڵام هەر ئامێرە تەختەکە بۆ ماوەی چەند دەیەیەک بە بەرفراوانی مایەوە. بیرۆکەی دروستکردنی ئەم ئامێرە بۆ هەردوو گوێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٢٩ بەڵام نەکەوتە کاری جێبەجێکردنەوە تا ساڵی ١٨٥١، ئەو پارچە بۆرییە کە دروستکرا بوو لە لاستیک دەرکەوت کە بەپێی پێویست بەهێز نەبوو، لەبەرئەوەش دروستکردنی ڕاوەستا. ئەو ماددە جێگرەوانەی بۆ دروستکردنی بۆرییەکە خرانەڕوو ئەوانیش کانزاکان بوون. پاشان لەساڵی ١٩٦١ دەڤید لیتمان ئامێری ستێتۆسکۆپ بۆ شێوەی ئەمڕۆی پەرەپێدا. 

بەکارهێنانی 

ئامێری ستێتۆسکۆپ بەکاردێت بۆ کاری نەخۆشییەکانی دڵ و لێدانەکانی زمانەکانی، سییەکان هەناسەدان، ڕیخۆڵەکان، بۆرییەکانی خوێن بەتایبەت خوێنبەرەکان دەنگی بڵقی خوێنەکان ئەگەر هەبن، دەنگەکانی کۆرپەلە، لەکاتی پشکنینی پەستانی خوێن. ئەوەش جێگای سەرنجە کە میکانیکییەکان لە بوارەکەی خۆیاندا پەرەیان پێداوە ئەویش بۆ دیاریکردنی هەڵە یان کارکردنی بزوێنەر. شایەنی باسە دوو جۆر ئامێری ستێتۆسکۆپ هەیە:

  • ستێتۆسکۆپی فێرکاری: کە بە هێزی دەنگ و وردبینیەکی دەنگی کەمتر ناسراوە.
  • ستێتۆسکۆپی پیشەگەری: بە وردینییەکی بەهێزی دەنگ تایبەتمەندە، بەو پێیەی دوو دەرچەی هەیە بۆ چوونەژوورەوەی دەنگەکە. 

جۆرەکانی ئامێری ستێتۆسکۆپ 

بیستۆکی  

ئامێری سێتۆسکۆپی بیستۆکی هەڵدەستێت بە گواستنەوەی دەنگەکان لە پارچەیەک سنگەوە ئەویش لە ڕێگەی بۆرییەکی ناوپۆش کراو پڕ لە هەوا بۆ  گوێیەکان، ئەو پارچە سنگە بەشێوەیەکی باو لە دوو لا پێکدێت کە دەتوانرێت هەریەكێکیان لەسەر سنگی نەخۆشەکە دەبنرێت بۆ ئەوەی هەست بە دەنگەکە بکەیت، لاکانیش بریتین لە: پەردە (دیسکی پلاستیکی) یان زەنگ (کوپێکی کون )، ئەگەر پەردەکە لەسەر نەخۆشەکە دابنرێت ئەوا دەنگەکانی جەستە دەبێتە هۆی لەرزینی پەردەکە و شەپۆلی پەستانی دەنگی دروستدەکات کە لە ڕێگەی بۆرییەکانەوە بۆ گوێگرەکە دەگوازرێتەوە، بەڵام ئەگەر زەنگەکە لەسەر نەخۆشەکە دابنرێت ئەوا لەرزینەکانی پێست شەپۆلێکی پەستانی دەنگی دروست دەکەن کە بەرەو سەرەوە بۆ گوێگرەکە دەگوازرێتەوە.

بە شێوەیەکی گشتی زەنگ لەرەلەری ئاست نزم دەگوازێتەوە بەڵام لە کاتێکدا پەردەکە لەرەلەری ئاست بەرز دەگوازێتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی وزەی بیستۆکەکە بگەیەنرێتە پەردەکە یاخود زەنگەکە بەمەش بۆرییەکە بەستراوە بە ژوورێکی نێوان پەردە و زەنگەکە کە تەنها لەلایەک کراوە دەبێت و دەکرێت بسوڕێنرێتەوە. ئەو کونەش لەو شوێنەدا دیارە بە زەنگەکەوە دەبەسترێتەوە. هەروەها سوڕاندنی بۆریەکە بە گۆشەی ١٨٠ پلە دەبێت لە بەشی سەرەوە دەبێت کە دەبێتە هۆی پێکەوە بەستنی لەگەڵ پەردەکە. ئەم سێتۆسکۆپە دوو لایەنە لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا لەلایەن ڕاپاپۆرت و سپراگەوە داهێنراوە. یەکێک لە کێشەکانی سێتۆسکۆپی بیستۆکی ئەوەبوو کە ئاستی بیستنی زۆر نزم بوو، بەڵام ئەم کێشەیە لە ساڵی ١٩٩٩ چارەسەرکرا.

ئەلکترۆنی 

سێتۆسکۆپی ئەلکترۆنی مامەڵە لەگەڵ ئەو دەنگانە دەکات کە ئاستیان نزمە، ئەویش لەڕێی گەورەکردنی دەنگەکانی جەستە بە شێوەیەکی ئەلکترۆنی. پێکهێنەرەکانی ئامێری سێتۆسکۆپی ئەلکترۆنی برییتیە لە ئاستەکانی وەڵامدانەوەی فرێکوێنسیی مایکرۆفۆنی ستێتۆسکۆپی ئەلیکترۆنی، پێش ئەمپێرەکان، ئەمپێرەکان و بڵندگۆکان) کە بەشێوەیەکی گشتی بەکارهێنانی ئامێری سێتۆسکۆپی ئەلکترۆنی سنووردار دەکەن ئەویش بە گەورەکردنی دەنگەکانی مەودای ناوڕاست، لە هەمان کاتیشدا فرێکوێنسی بەرز و نزم لاواز دەکەن. بەپێچەوانەی ئامێری سێتۆسکۆپی بیستۆکی کە هەموویان لەسەر یەک بنەمای فیزیایی دامەزراون، بەڵام گۆڕینی وزەکان لە ئامێری سێتۆسکۆپی ئەلکترۆنی زۆر جۆری جیاوازن.

سادەترین و کەمترین کاریگەرترین شێواز بۆ دیاریکردنی دەنگ ئەویش بەدانانی بڵندگۆیەکەیە لەناو پارچەی سنگەکەدا  بەڵام ئەم شێوازە چیتر لەلایەن کەسەوە بەکارناهێنرێت ئەویش بەهۆی بەسەریەککەوتنی دەنگەکانی دەوروبەرەوە. شێوازێکی تر کە ئەویش لە سێتۆسکۆپی ێدیترۆنی وێڵچ-ئەلین بەکاردێت بریتیە لە دانانی کریستاڵێکی پیزۆئێلکتریکی لە سەری شەفتێکی کانزایی، بەوەش بنی شەفتەکە بەرکەوتن لەگەڵ دایافڕاگمێکدا دروست دەکات. 

هەندێک لە سێتۆسکۆپە ئەلکترۆنییەکان دەرچەیەکی دەنگی ڕاستەوخۆیان هەیە کە دەتوانرێت لەگەڵ ئامێرێکی تۆمارکردنی دەنگی وەک لاپتۆپ یان تۆمارکەری MP3 بەکاربهێنرێت هەروەها دەتوانرێت هەمان پەیوەندی بەکابهێنرێت بۆ گوێگرتن لە گوێگرتنە تۆمارکراوەکانی پێشتر ئەویش لە ڕێگەی هێدفۆنی سێتۆسکۆپەوە، کە ئەمەش ڕێگە بە لێکۆڵینەوەیەکی وردتر دەدات بۆ لێکۆڵینەوەی گشتی، لەگەڵ هەڵسەنگاندن و پێشکەشکردنی ئامۆژگاری دەربارەی نەخۆشێکی دیاریکراو، هەروەها بۆ تەندروستی لە دوورەوە یان دەستنیشانکردنی لە دوورەوە. 

هەندێک لە بەرنامەی موبایلی زیرەک هەیە کە ڕێگە بە تەلەفۆنەکە دەدات وەک سێتۆسکۆپێکی پزیشکی بەکاربهێنرێت کە تێیدا مرۆڤ لانیکەم مایکرۆفۆنی مۆبایلێک بەکاردەهێنێت بۆ گەورەکردنی دەنگەکە و بەرهەمهێنانی نوێنەرایەتییەکی بینراو و ناردنی ئیمەیڵ ئەم بەرنامانە لەوانەیە بۆ مەبەستی ڕاهێنان یان بۆ مەبەستی تازەگەری بەکاربهێنرێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن پزیشکی پیشەییەوە پەسەند نەکراون. یەکەم سێتۆسکۆپی پزیشکی کە توانی لەگەڵ بەرنامەیەکی موبایلی زیرەک کاربکات لە ساڵی ٢٠١٥ ناسێندرا.


سەرچاوەکان



120 بینین