چوار سوودی تەندروستی لەکاتی ڕۆیشتن لە ژێر باراندا

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-02-11-23:34:00 - کۆدی بابەت: 11952
چوار سوودی تەندروستی لەکاتی ڕۆیشتن لە ژێر باراندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چوار سوودی تەندروستی لەکاتی ڕۆیشتن لە ژێر باراندا (بە عەرەبی: أربع فوائد صحية للمشي تحت المطر، بە ئینگلیزی: Four health benefits of walking in the rainباران یەکێکە لە ڕووداوە سروشتیەکانی جیهان و بە یەکێک لە بەسوودترین ڕووداوەکانی جیهانیش دادەنرێت بۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکان و ڕووەک و هەموو زیندەوەرەکان. 

ئایا بۆنی باران مێشک و جەستەت ئارام دەکاتەوە؟

تا ئێستا سەرنجت داوە بۆنی باران یان بۆنی زەوی و هەوا لە دوای باران بارین و لە کاتی باران بارین چەند چێژبەخشە، لەکاتی باران باریندا هەوڵبدە ئەگەر بۆ چەن خوولەکێکی کەمیش بێت لە ژێر باراندا بوەستە و هەوڵبدە هەست بە بۆنی بارانەکە بکەیت بۆ ئارامی مێشک و جەخستە و ڕۆحت.

سوودەکانی ڕۆشتن لە ژێر باران

ڕۆیشتن لەناو باراندا یارمەتیت دەدات دیدگاکەت بگۆڕیت

لە کاتی بارینی باراندا هەوڵبدە کەشێکی گونجاو بۆ خۆت دروست بکەیت و بە تەنها پیاسە بکە، بیر بکەرەوە لە هەموو بارودۆخەکانی ژیانت و بیر بکەوە لە پلانەکانی ژیانت. ئەکید ئەو ئاسوودەییەی لە کاتی پیاسە کردن لە ژێر باراندا هەیە لە هیچ بارودۆخێکی دیکەی ژیانتدا نایدۆزیتەوە، هەروەها پیاسەکردن لە ژێر باراندا دەتوانێت دیدگا و بیرکردنەوەکانت بگۆڕێت بۆ باشتر و باشتر. ئەم تێڕوانینە جیاوازە بۆ جیهان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئیلهام بەخشین بۆ گۆڕانکاری لە ڕوانگە لە بوارەکانی تری ژیاندا.

وەرگرتنی هەوای پاک

لەکاتی پیاسەکردن لە ژێر باراندا دەتوانیت بڕێکی زۆر باش هەوا وەربگریت و جەستەت پاک بکەیتەوە لە هەر بەکتریا و ماددەیەکی زیان بەخش دەببێتە هۆی نەخۆشی و ئازاردانی جەستەت. چونکە پڕۆسەی باران بارین کاری سەرنجڕاکێش دەکات لە پاککردنەوەی هەوای دەوروبەرت و وا دەکات هەناسەدان باشتر بێت، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری کیمیا و فیزیای بەرگەهەوادا بڵاوکراوەتەوە دەریخستووە کە باران چەندە کاریگەرە لە کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا. دان جیچزۆ لە کۆمپانیای MIT لە ئەمریکا کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە و ڕایگەیاندووە لە ئەنجامی توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە باران بارین توانای باشترکردنی کوالێتی هەوا و تەندروستی مرۆڤی هەیە.

فێردەبیت واز لەو شتانە بهێنیت کە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت

لە ژیاندا زۆر شت هەیە کە لەدەرەوەی کۆنترۆڵی تۆیە، بەڵام هەندێکجار دەتوانێت ململانێیەک بێت بۆ ئەوەی وازبهێنیت و بەڕاستی ئەوەی هەیە قبوڵ بکەیت. لە خەمبارکردنی کەسێکی ئازیزت، تا هەستکردن بە سترێس لە چاوپێکەوتنی کاردا، کاتێک هەیە کە وادەکات هەست بە هەموو گۆڕانکارییەکانی سروشت بکەیت و وات لێدەکات واز لەو شتانە بێنیت کە لە دەستی تۆدا نییە کە ئەویش پیاسەکردنە لەژێر باراندا.

تۆ ناتوانیت کۆنتڕۆڵی باران بکەیت کاتێک کە باران دەبارێت، هەروەک چۆن ناتوانیت کۆنتڕۆڵی زۆر لایەنی ژیان بکەیت. هەروەها کەشوهەوا پێشبینی نەکراوە بۆیە پیاسەکردن لەناو باراندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەوەت بیربخاتەوە کە هیچ شتێک شایەنی چاوەڕێکردن و خەم خواردن نییە، هەروەها ئەگەر بتوانی فێر بیت لەگەڵ بارینت باراندا هەست بە باشی بکەیت، ئەوا دەتوانیت چاوەڕێی هەموو باردودۆخێکی نەخوازراویش بکەیت و فێری قبوڵکردنی بارودۆخە سەختەکانیش دەبیت. 

ئارام کردنەوەی مێشک و جەستە

پیاسەکردن لە ژێر باراندا دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ جەستە و مێشکی ماندووت، کە ئەمە یەکێکە لە سوودە سەرنج ڕاکێشەکان چونکە بەهۆی قورسی ژیان و ڕووداوی ناوخۆشی ڕۆژانەوە و کارەکانمانەوە هەمووان مێشک و جەستەمان هیلاک دەبێت و پێویستمان بە پشوویەکی باش و ئارامکردنەوەی خۆمان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پیاسەکردن لە ژێر باراندا سوودی تەواوی هەیە.


سەرچاوەکان



164 بینین