چۆن هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێر ببین؟

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-01-12-20:03:00 - کۆدی بابەت: 11847
چۆن هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێر ببین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێر ببین؟ (بە ئینگلیزیHow to learn new thing every day، بە عەرەبی: كيف تتعلم شيئا جديدا كل يوم؟) ئەوە ڕاستە کە ئێمە ناتوانین هەموو زانیاریەکانی جیهان لە یەک کاتدا بەدەست بهێنین، بەڵام دەتوانین هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربین و هەموو ڕۆژێک دەبێت ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ دۆزینەوەی زانیاری نوێ. کتێب و ئینتەرنێت هاوڕێی ڕۆژانەی ئێمەن و دەتوانین ڕۆژانە سوودی لێببینین. هەروەها دەتوانین فێری شارەزاییەکی نوێ بین و هەموو ڕۆژێک ڕاهێنان بکەین دەربارەی. پێویستە هەمیشە مێشک ئاگادار بێت چونکە نازانین کەی دەرفەتی فێربوون دێت.

لەم ڕێگایانەوە بگەڕێ بۆ زانیاری نوێ

هەواڵەکانی ڕۆژانە

هەموو ڕۆژێک هەواڵەکان بخوێنەوە. هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی هەواڵەکان شتی نوێ فێر دەبیت. دەتوانیت گوێ لە هەواڵەکانی تەلەفزیۆن یان ڕادیۆ بگریت، ڕۆژنامە بخوێنیتەوە، یان بەدوای هەواڵەکانی ئۆنلایندا بگەڕێیت. بەدوای هەواڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بگەڕێ. بێگومان هەموو ڕۆژێک بە خوێندنەوەی هەواڵەکان شتی نوێ فێر دەبیت.

خوێندەوەی کتێب و ڕۆژنامە

خوێندنەوە باشترین ڕێگەیه بۆ فێربوون. هەموو ڕۆژێک کاتژمێرێک بۆ خوێندنەوە تەرخان بکە. یەک کاتژمێر پێش نوستن یان دە خولەک لە کاتی پشوودا. تەنانەت بە خوێندنەوەی ڕۆمانەکان، زۆر شت دەربارەی کلتووری وڵاتانی جیاواز فێر دەبیت. هەروەها دەتوانیت گوێ لە کتێبی دەنگی بگریت لە کاتە جیاوازەکانی ڕۆژەکەت. بزانە کە خوێندنەوە یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکانی فێربوون.

گەڕان لە ئینتەرنێت بۆ دۆزینەوەی شتی نوێ

ئینتەرنێت سەرچاوەیەکی بێ سنوورە بۆ زانیاری و تەنانەت هەموو ڕۆژێک زیاد دەکرێت. پێویستە ئاگاداری ئەو ماڵپەڕانە بیت کە زانیاری ڕاست و دروستی هەبێت.

خۆت تۆمار بکە لە خولەکان بە مەبەستی ڕاهێنانی مێشک

ئەگەر هێشتا خوێندکار بیت، هێشتا دەتوانیت خۆت تۆمار بکەیت لەگەڵ خولی بابەتەکانی تری دەرەوەی وانەکانت. ئەگەریش لە خوێندن دابڕاویت یاخود تەواویشت کردووە، دەتوانیت لە خولێکی فێربوون ناوتۆماربکەیت و ڕۆژانە ڕاهێنانی بکەیت. با خولەکان لە دەروونناسییەوە بۆ هونەر بن، پێویستە گرنگی بەوە بدەیت.

سەیری ڤیدیۆی پەروەردەیی بکە

جگە لە خوێندنەوەی دەق، دەتوانیت سەیری ڤیدیۆی پەروەردەیی بکەیت و هەموو ئەو شتانە بدۆزیتەوە کە پێویستە لە ڤیدیۆکاندا فێری ببیت.

پرسیار بکە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری

ئەمە یەکێکە لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ فێربوونی شتی نوێ. گرنگ نییە چ پرسیارێک دەکەیت، شتێکی نوێ فێر دەبیت. بۆ نموونە، پرسیار لە هاوڕێکەت بکە کە خەڵکی وڵاتێکی دیکەیە یاخود خەڵکی ناوچەیەکی دیکەیە کە چۆنە لەو ناوچەیەی ئەو بژیت. چۆنیەتی ژیانکردن و ئەزموونی خۆی و زۆر شتی تر کە دەکرێت لێوەی فێربیت تەنها لەڕێگەی پرسیارکردن و گفتوگۆکردنەوە.

فێربوونی زمانێکی نوێ

فێربوونی زمانێکی نوێ باشترین ڕێگایە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری. دەتوانیت بڕۆیت بۆ پۆلەکانی گروپ، مامۆستایەک وەربگریت یان لەگەڵ ئەپە پەروەردەییەکان فێر بیت. زمانێک فێربە کە سوودت پێ دەگەیەنێت بۆ نموونە، ئەگەر ئەو کۆمپانیایەی کە تۆ کاری بۆ دەکەیت لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ژاپۆن، فێری ژاپۆنی ببە. واتا بەپێی گونجاوی کار و شوێنەکەت زمانەکە هەڵبژێرە.

فێربوونی باخچەسازی

گرنگیدان بە گوڵ یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ فێربوونی شتی نوێ. فێری ئەوە دەبیت کە چ ڕووەکێک گونجاوە بۆ ئەو کەش و هەوایەی کە تۆ تیایدایت، چۆن بیانکەیت و چۆن چاودێرییان بکەیت. بزانە گرنگیدان بە گوڵ یەکێکە لە ڕێگاکان بۆ فێربوونی شتی نوێ هەروەها ئاسوودەیی دڵ و دەروون.

بەهێزکردنی شارەزاییەکانت لە چێشتلێنان

چێشتلێنان کارامەییەکە کە دەتوانیت هەموو ڕۆژێک کاری لەسەر بکەیت و فێری ببیت. ئەگەر تازە لە دەرەوە دەست پێدەکەیت، هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی بە. بۆ نموونە، بە پاستا دەست پێبکە و پاشان بگەڕێوە بۆ خواردنە سەختەکان. چێشتلێنان ئەو شارەزاییەیە کە دەتوانیت هەموو ڕۆژێک کاری لەسەر بکەیت و فێری شتێکی نوێی ببیت.

ئەگەر حەزت لە مۆسیقایە خۆت فێری ژەنین بکە

ژەنینی ئامێرەکانی مۆسیقا پێویستی بە ڕاهێنانی ڕۆژانە هەیە. هەموو ڕۆژێک بە ئاوازی نوێ دەژەنیت. ئەو مۆسیقایە هەڵبژێرە کە دەستت دەکەوێت بە ئامێرەکەوە. بۆ نموونە، ئەگەر دەستت بە پیانۆ ناگات، گیتار فێربە، نەک بڵێی ئامێرێک و بەردەستیش نەبێت لە وڵات و ناوچەکەت یان لە ڕووی نرخەوە تۆ نەتوانیت دەستتبکەوێت، چونکە مۆسیقا پێویستی بە ڕاهێنانی ڕۆژانە هەیە.

سەیری دەوروبەرت بکە و شتی نوێ ببینە

ئاسانە سەیری دەوروبەرەکەت بکەیت. بۆ نموونە، جاری داهاتوو کە کوپێک قاوە داوا دەکەیت، ئاگاداری ئەوە بە کە چۆن هاوڕێیەکەت داواکارییەکەت ئامادە دەکات. فێربوونی شتی نوێ هێندەی گرنگیدان بە دەوروبەرەکەت ئاسانە.

ناسینی کەسانی نوێ

یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ فێربوونی پەیوەندیە لەگەڵ خەڵک. خەڵکی نوێ بناسە و دەربارەی ئەزموونەکانیان پرسیاریان لێ بکە. گفتوگۆ و قسە و باسەکان زۆر زانیارییان تێدایە کە دەتوانیت وەریانبگریت و فێریانبیت. بۆیە هەرگیز دانیشتە خێزانی و کۆمەڵایەتییەکان، دانیشتنە هاوڕێیەتییەکان لەدەست مەدە.

ئەزموونی نوێ قبوڵ بکە

ئامادەبە بۆ ئەنجامدانی شتی نوێ. بڵێ بەڵێ بۆ دەرفەتەکان بۆ نموونە، ئەگەر هاوڕێیەکت پێشنیاری شاخەوانی پێشکەش بکات، بڵێ، "لەگەڵ ئەوەی من هەرگیز شاخەوانیم ئەنجامنەداوە پێشتر، بەڵام حەزدەکەم تاقیبکەمەوە و فێربم." واتا ئامادەبە بۆ ئەنجامدانی شتی نوێ.

یادەوەریت بەهێز بهێڵەوە

حەز دەکەیت ئەوە بهێڵیتەوە کە فێری بوویت، بۆیە پێویستە بیرەوەریت بەهێز بێت. تەندروستی جەستە زۆر گرنگە، بۆیە پێویستە خواردنی تەندروست بخۆیت و وەرزش بکەیت. هەروەها تەندروستی مێشکت بەهێز بکە بە پێی خشتە و بەرنامە. بەهەر جۆرێک بێت هەوڵبدەن گرنگی زیاتر بە خوان و وەرزش و لە کۆتاییدا تەندروستی و دەرووندروستیتان بدەن.

زانیاریەکانت بۆ ژیانی ڕۆژانەت جێبەجێ بکە

دەتوانیت زانیاریەکانت بە چەندین شێوە بۆ ژیانی ڕۆژانەت بەکاربهێنیت. ئەو شتە نوێیانەی کە فێریان دەبیت کە سەرنج ڕاکێشن دواتر بیر لەوە بکەرەوە کە چۆن دەتوانیت ئەم زانیارییانە بەکاربهێنیت. بۆ نموونە، ئەگەر بەم دواییانە خوێندتەوە کە گوێز بۆ مێشکت باشە، بیخە ناو لیستی کڕینەکانت. ئەو شتە نوێیانەی کە فێریان دەبیت ئەوانەن سەرنج ڕاکێشن بەلاتەوە.


سەرچاوەکان



276 بینین