گەورەترین بردنی داتا لە مێژوودا

له‌لایه‌ن: - عبداللە خدر عبداللە خدر - به‌روار: 2024-03-11-22:33:00 - کۆدی بابەت: 12099
گەورەترین بردنی داتا لە مێژوودا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەورەترین بردنی داتا لە مێژوودا (بە عەرەبی: اكبر سرقة معلومات في تاريخ، بە ئینگلیزی: The largest information theft in history)، بۆ هەمووان ئاشکرایە کە زۆرینەی کۆمپانیاکانی جیهان گرنگییەکی تەواو بە کۆکردنەوەی داتا دەدەن، زۆربەی داتاکان کە کۆدەکرێتەوە لە بەکارهێنەرەکانی سایتەکان یان کۆمپانیاکان یاخود تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانن، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی کەوا ببێتە ئامانجێکی بەردەوامی هاککەران چونکە  داتاکان شتی زۆر گرنگی تێدایە و دەکرێت سوودی لێ ببینن و لەوانەیە دزینی داتاکان کاریگەری لەسەر ملوێنەها یاخود ملیارەها کەس هەبێت بۆیە گرنگییەکی زۆری هەیە.

ئەو زانیارییانەی کە بەشێوەی داتا کۆدەکرێت ئەمانەنن ئیمێڵ، پاسۆورد، ژمارەی مۆبایل، شوێنی نیشتەجێبوون، چەندانی تر. جگە لە دزینی ئەم داتایانە هەمیشە کۆمپانیاکانیش بەوە تۆمەتبار دەکرێن کەوا داتای بەکارهێنەرانیان دەفرۆشنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەوەی کە قوربانیە زۆرجار تەنها بەکارهێنەرانە.

گەورەترین دزینی داتای کۆمپانیاکان لە مێژویی مرۆڤایەتی 

1- کۆمپانیایی Alibaba ساڵی 2019 داتای 1.3 ملیار بەکارهێنەری دزرا. 

2- کۆمپانیای Yahoo لە ساڵی 2013  1.3 ملیار ئەکاونتی دزرا.

3- کۆمپانیایی Linkedln ساڵی 2021 داتای 700 ملیۆن بەکارهێنەری دزرا. 

4- کۆمپانیایی Sina Weibo ساڵی 2020 داتای 538 ملیۆن ئەکاونتی دزرا. 

5- کۆمپانیایی Facebook ساڵی 2019 داتای 533 ملیۆن بەکارهێنەری دزرا.


سەرچاوەکان



82 بینین