ئەو خووانەی دەتکاتە کارمەندێکی سەرکەوتوو و یارمەتیت دەدات بۆ پلە بەرزکردنەوە

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-04-08-21:58:00 - کۆدی بابەت: 12470
ئەو خووانەی دەتکاتە کارمەندێکی سەرکەوتوو و یارمەتیت دەدات بۆ پلە بەرزکردنەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەو خووانەی دەتکاتە کارمەندێکی سەرکەوتوو و یارمەتیت دەدات بۆ پلە بەرزکردنەوە (بە عەرەبی: عادات تجعلك موظفاً ناجحاً وتساعدك على الترقية، بە ئینگلیزی: Habits that make you a successful employee and help you get promoted)، پلە بەرزکردنەوەی هەر کارمەندێک زیاتری دەوێت لەوەی تەنها کارەکەت بە باشی ئەنجام بدەیت، واتا ئەو کارمەندانەی کە پلەیان بەرز دەکرێتەوە دڵسۆز و سەرکەوتوون لە ڕۆڵەکانیان و کارەکانیان، هەروەها ئامادەن زیاتر لەو کارانە ئەنجام بدەن کە پێیان سپێردراوە زیاتر و بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ بگرن. 

ئەو خووانەی دەتکاتە کارمەندێکی سەرکەوتوو و یارمەتیت دەدات بۆ پلە بەرزکردنەوە

یەکەم/ ئامانجدار بە

لە سەرەتای هەر ساڵێکی تازەدا ئامانجی دیاریکراوی خۆت بۆ پیشەکەت دابنێ و گەر لە تواناتدا بوو ئەوا ئامانجی پیشەیی ڕوون لەگەڵ سەرۆکەکەت دابنێ و پەیوەندی پێوە بکە، کە ئەم ئامانجانە دەبێت تێکەڵەیەک بن لە ئامانجی بنەمادار بە ئەنجامدان بۆ گەشەکردنی پیشەیی. پلان و هێڵی کاتیی بخەرە ڕوو کە چۆن و کەی دەگەیتە ئاستی کارمەندانی سەرکەوتوو، هەروەها ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆت سەبارەت بەوەی کە لە شەش مانگ یان ساڵی داهاتوودا خۆت لە کوێ دەبینیت. کاتێک دەگەیتە ئامانجەکانت و ئەو پرۆسەیەی کە پەیڕەوت کردووە بۆ گەیشتن بەو شوێنە کە ویستووتە هەست بە سەرکەوتن دەکەیت و پلەت بەرز دەکرێتەوە. ئەمەش ڕێگەیەکی بەرجەستەت پێدەبەخشێت بۆ پیشاندانی تواناکانت و تیشک خستنە سەر سەرکەوتنەکانت بۆ سەرۆکەکەت کاتێک کاتی یاسایی پلەبەرزکردنەوە دێت.

دووەم/ هاوکاریکردنی تیمەکەت و هاوپیشەکانت

پابەندبوونی خۆت بە ئامانجی هاوبەشی تیمەکەتەوە نیشان بدە بەوەی هەمیشە یارمەتیدەریان بە کە ئەمە دەبێتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی سەرۆک و خاوەن کارەکەت، ئاگاداربە کە هەمیشە سەرنجت لەسەر ئامانجە گەورەکەت بێت نەک ئامانجە بچووکەکان و ئاسوودەبە لە هەنگاونان بەبێ ترس. کارمەندێکی باش هەمیشە لە وەبەرهێنانی کاری چاکەیە بۆ گەورەکردنی بەهای شوێنی کارەکەی و خۆبەخشانە ئەو ئەرکانە دەگرێتە ئەستۆ کە بەشێک نین لە پیشەکەی، کە ئەمە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی نیشان بدەیت کە ئامادەیت بۆ بەرپرسیارێتی زیاتر و ئەرکی زیاتر. 

سێیەم/ پراکتیزەکردنی زیرەکی سۆزداری

توانای کارکردن لە ژێر فشاردا بەبێ ئەوەی ئارامیی خۆت لەدەست بدەیت، توخمێکی سەرەکییە کە بەڕێوەبەران بەدوایدا دەگەڕێن لە کارمەندانی پلەبەرزکردنەوەدا. زیرەکی سۆزداری تەنها پەیوەندی بە تۆوە نییە بەڵکو بابەتێکی گشتییە، مەشق بکە سەبارەت بە هەستیار بوونت بەرانبەر کەسانی تر و گوێگرتن و وەڵامدانەوەی ڕەخنەکانیان، ئەگەر توانیت بزانیت لە کوێدا دەتوانیت باشتر بیت لە وەڵامی ڕەخنەکاندا بەبێ ئەوەی بە ڕوونی پێت بڵێت کە چی ڕەخنەیەکی هەیە، ئەوا لە ئێستاوە هەنگاوێک لە پێشەوە دەبیت لە یاری زیرەکی سۆزداریدا.

چوارەم/ هەمیشە وەک سەرکردەیەک مامەڵە بکە

هەنگاوی یەکەم لە سەرکردەبووندا بریتییە لە مامەڵەکردن وەک سەرکردەیەک تەنانەت ئەگەر لە ڕۆڵی بەڕێوەبردنیشدا نەبیت، دەتوانیت تواناکانی سەرکردایەتی پیشان بدەیت لە ڕێگەی متمانەپێکراو بوون و متمانە بەخۆبوون و بوون بە نموونە بۆ هاوتەمەنەکان و هاوپیشەکانت. هەروەها دەستپێشخەری بکە و ستاندارد بۆ ڕۆڵی ئێستات دابنێ ئەوەش بە بوونت بە باشترین کارمەندی شوێنی کارەکەت کە دەتوانیت لە پۆستەکەتدا بەرز بکرێیتەوە بۆ پلەی بەرزتر لە پلەی خۆت، چونکە تۆ نیشانی بەڕێوەبەران دەدەیت کە ئامادەیت بۆ بەرزکردنەوەی پلە لە هەمان کاتدا نیشانیان دەدەیت کە بەدوای چیدا بگەڕێن لە کارمەندانی داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پێشوتری تۆ.

پێنجەم/ بیر لە بەهاکانی شوێنی کارەکەت بکەوە

کاتێک بیرۆکەی نوێ دەخەیتە بەردەم سەرۆک یاخود خاوەن کارەکەت بیر لەوە بکەوە کو چی شتێک لەگەڵ بەهای شوێنی کارەکەت دەگونجێت و هەمیشە ئەوە بخەرە ڕوو کە بۆچی بیرۆکەکەت لەگەڵ بەها سەرەکییەکانی شوێنی کارەکەتدا دەگونجێت. سوود لە هەموو دەرفەتێک وەربگرە بۆ ئەوەی زیاتر زانیاری دەربارەی شوێنی کارەکەت بزانیت و تۆڕێک لەگەڵ هاوکارەکانتدا دروست بکە، هەروەها ئاگاداری دیدگای شوێنی کارەکەت بە و لە پشتیەوە بوەستە بەمشێوەیە تۆ لە لوتکەی مێشکی سەرۆکەکەتدا دەبیت کاتێک کاتی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانە دێت.

شەشەم/ هەوڵبدە تێبگەیت لە سیاسەتی ئۆفیس

لە سەرووی هەموو شتێکەوە هەوڵبدە بۆ بەشداریکردن لە قسە و باسی سیاسەتی ئۆفیسەی ئەو شوێنەی کری لێ دەکەیت. کارمەندانی پلە بەرز ئاگاداری داینامیکی ئۆفیسێکەیانن ئاگاداربە تۆ چارەسەرکەری کێشەکان بە نەک دروستکەری کێشە و هەڵوێستێکی نەرێنی سەبارەت بە کارەکەت. ئاگاداری خۆت بە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکەکەت قسە بکە ئەگەر کێشەیەکی پەیوەندیدار بە کارەکەتەوە هەیە.

حەوتەم/ هەمیشە یارمەتی ئەندامانی تیمەکەت بدە

ڕێگایەکی دیکە بۆ نیشاندانی سەرکردایەتی و بەرزبوونەوەی پلەی کارەکەت بە خێرایی ئەوەیە کە یارمەتی هاوکارەکانت بدەیت، ئەمەش پێگەیشتن و پیشەییبوونت دەسەلمێنێت هەروەها سوود بە کلتوری کۆمپانیاکە دەگەیەنێت. لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی بەڕێوەبەرایەتی و سەرکردایەتی، بەرپرسیار دەبیت لە بەرزکردنەوەی ئەندامانی تیمەکەت و گوێگرتن لە بیرۆکەکانیان، پراکتیزەکردنی ئەمە لە ڕۆڵی ئێستاتدا نەک تەنها نیشانی سەرۆکەکەت دەدات کە ئامادەیت بۆ بەرزکردنەوەی پلە، بەڵکو یارمەتیت دەدات لە ڕۆڵی نوێتدا کاتێک فێردەبیت چۆن بە ڕێزەوە و کاریگەرانە تیمێک بەڕێوەببەیت. تێکەڵکردنی ئەم خووانە لە ڕۆتینی کارکردنی ڕۆژانەتدا، ئەوە نیشانی سەرۆکەکەت دەدات کە تۆ پیشەیی و ڕێکخراو و بەرپرسیاریت بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ساڵانە. سەبر بگرە و بەردەوام هەنگاوی باشترین بنێ بۆ کارەکەت. 


سەرچاوەکان



74 بینین