ڕۆنین

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-09-17:55:00 - کۆدی بابەت: 12480
ڕۆنین

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕۆنین (بە عەرەبی؛ رونین، بە ئینگلیزی؛ The Ronins) رۆنینەکان، بەو سوامراییە بێ گەورانە یاخود سەرپەرشتیارانە دەوترا کە لە هەردوو سەردەمی ئەرستۆکراتییەکانی مورۆماچی و توکوگاوە لە یابان بوونیان هەبووە. 

لە سەدەی ١٢ ئەم دەستەواژەیە (رۆنین) لە یابان بۆ ئەو سامورایانە بەکاردەهات، کەوا سەرکردەکانیان یاخود سەرپەرشتیارانیان یان گەورەکەیان لە جەنگدا دەکوژرا یاخود بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە کاتی خۆیان لە رووداوێک یان شتێک دەمردن، یاخود بەهۆی کارە خراپەکانیان یان کردنی شتێک دوور لە رێبازی سامورای لە پلە و پایەکانیان دادەماڵدران و پێیان دەگووتران رۆنین. لە سەردەمی پێش ئەوەی (تۆکوگاوە) ببێتە شۆگەن، ژمارەیان بەردەوام لە زیادبوون بوون بوو و هۆکاری پشێوی و ئاژاوە بوون لە یابان تا سەرەتای سەدەی حەڤدەهەم. 

ژمارەیان هەر بەردەوام ڕوو لە زیادبوون بووه دوای ئەوەی لە نیوەی سەدەی نۆزدەیەم بڕیاردرا بە دەرکردنی بێگانەکانی خەڵکی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە یابان و گەڕانەوەی بنەماڵەی ئیمپراتۆری کۆن بۆ فەرمانڕەوایی یابان. ژمارەیەکی زۆر لە ساموراییە هەژارەکان وازیان لە خزمەتکردنی گەورەکانیان هێنا و بوونە رۆنین. 

رۆنینەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆر مێجی لە ساڵی ١٨٦٨ دەستیان کرد بە شۆڕش لە یابان و هەڵدەستان بە کوشتنی توێژەر و خەڵکانی ئاسایی رۆژاوایی کە سەردانی یابانیان دەکرد یاخود لەوێ دەژیان. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٨٧٣ بە تەواوی کۆتایی هێندرا بە یاسای ساموراییەکان و شتێکی وا لە یابان بوونی نەما رۆنینەکانیش لەگەڵیاندا سەردەمیان کۆتایی هات.

رۆنینەکان لە مێژوودا بە چیرۆکی ٤٧ رۆنینەکە بەناوبانگن کە تۆڵەی گەورەکەی خۆیان دەکەنەوە. ئەم چیرۆکە کراوە بە چەندین فیلمی سینەمای و کاری هونەری و تابلۆ و کاری وێژەیی.

نموونەی هەندێک لە فیلمەکان لەسەر رۆنینەکان

  • ٤٧ رۆنین لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە کەوا لەلایەن ئەکتەری سینەمایی کیانۆ رۆڵی سەرەکی دەبیندرێت. دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو، بەهۆی جوانی چیرۆکی رۆنینەکانەوە.
  •  فیلمی (the 47 ronin) کە ماوەی فیلمەکە ٤ کاتژمێرە و لەلایەن کێنزی مێزۆچی کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لە ساڵی ١٩٤١ لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکراوەتەوە.
  •  فیلمی (the loyal 47 ronin) ماوەی فیلمەکە نزیکی سێ کاتژمێرە و لە ساڵی ١٩٥٨ بڵاوکراوەتەوە.
  • فیلمی (هاراکیری) کە لەلایەن دەرهێنەری گەورەی سینەما یابان (ئەکیرا کۆرساوە) کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و لە ساڵی ١٩٦٢ بڵاوکراوەتەوە.


سەرچاوەکان



112 بینین