تیکی تاکا چییە؟

له‌لایه‌ن: - شاگوڵ شوان شاگوڵ شوان - به‌روار: 2024-04-14-15:42:00 - کۆدی بابەت: 12501
تیکی تاکا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیکی تاکا (بە عەرەبی: تيكي تاكا، بە ئینگلیزی: Tiki Taka)، زاراوەیەکە بۆ وەسفکردنی شێوازێکی یاریکردن کە جەخت لەسەر پاسدانی کورت و ورد دەکاتەوە، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە یاریزانان تۆپ بۆ ماوەیەکی درێژ لای خۆیان ڕابگرن و تۆپەکە لە ڕێگەی بۆشاییە جیاوازەکانەوە کاربکات و لە کۆتاییدا بگاتە ناوچەی هێڵی سزای تیپی بەرانبەر کە دەرفەتی گۆڵکردن تێیدا دروست بێت. ئەو تیپانەی کە بە شێوازی تیکی تاکا یاری دەکەن، زۆرجار دەبینیت ئاماری کۆنتڕۆڵکردنی تۆپەکەیان بە ڕێژەی ٪٧٠ و بەرەو سەرەوەیە. شێوازێکی ئارامگرییە بۆ یاریکردن کە هەمووی پەیوەستە بە هێشتنەوەی تۆپ و جوڵەکردن و دیاریکردنی باشترین کات بۆ لێدانی.

کێ داهێنەری تیکی-تاکایە؟

بەگشتی پیپ گواردیۆلا بە داهێنەری پشت تیکی-تاکا دەزانرێت، هەرچەندە  کە لە ساڵانی ١٩٣٠ بەدواوە و ڕێبازی تۆپی پێی گشتگیر (total football) کە لە ئەیاکس و هۆڵەندا زۆر باو بووە لە ساڵانی حەفتاکان فۆرمەکانی تیکی-تاکا بوون، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە کاریگەری یۆهان کرۆیف بوو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا کە سەرەتای ڕاستەقینەی تیکی-تاکای مۆدێرن بوو. دوای ئەوەی کرۆیف ڕۆڵی سەرۆکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشلۆنەی بەجێهێشت، کاریگەری قوتابخانە هۆڵەندییەکە بەردەوام بوو لەگەڵ هەردوو ڕاهێنەری هۆڵەندی لویس ڤان گال و فرانک ڕیکارد، کە خواستیان بۆ تێکەڵکردنی لاماسیا(دامەزراوەی ڕاهێنانی تۆپی پێی منداڵانی یانەی بەرشلۆنە) لەگەڵ تیپی یەکەم وایکرد دەستبکەن بە دزەپێکردنی یاریی پاسە کورتەکان (تیکی تاکا) بۆ ناو گەنجانی یانەکە، کە بوونیەتی خۆیان بۆ بەهرەی تەکنیکی ئامادە دەکەن بە پێچەوانەی جەستەیان.

کرۆیف لە ساڵی ٢٠١٣ لە قسەکانیدا ڕەنگدانەوەی ئەوەی خستەڕوو: "پێموایە شێوازی یاریکردنی بەرشەلۆنە، جێگەی خۆشحاڵییە بۆ هەموو کەسێک کە حەزی لە تۆپی پێیە، چونکە سیفەتە تەکنیکیەکان بەرزترین ستانداردن و هەموو منداڵێکی بچووک دەتوانێت هەوڵی ئەنجامدانی سیفەتە تەکنیکییەکان بدات". بەگشتی وا بیردەکرێتەوە کە تیکی تاکای ڕاستەقینە لە ساڵی ٢٠٠٨دا دەستیپێکردووە، کاتێک کە پێپ گواردیۆلا پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی وەرگرت.

هێشتنەوەی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ

ئامانجی سەرەکی تیکی تاکا هێشتنەوەی تۆپە لای یاریزانان تا بتوانێت دەرفەتێکی هێرشبەری پێشکەش بکەن. کاتێک ئەم پرۆسەیە بە باشی ئەنجام بدرێت، تیپەکە دەتوانێت تۆپەکە بە خێرایی لە ژێر فشاردا دەربهێنێت بە بەکارهێنانی پاسدانی کورتی یەک بەرکەوتە یان دوو بەرکەوتە، دواتر تۆپەکە بگوازێتەوە بۆ بۆشاییەک کە بتوانن یاریزانان لەوێدا کۆببنەوە و بەرگری هەڵسەنگێننەوە. یەکێک لە کلیلەکانی ئەم شێوازە یاریکردنە کە بەرشەلۆنە تێیدا شارەزا بووە، ئەوەیە کە تۆپەکە بە خێرایی بگەڕێنێتەوە کاتێک کۆنتڕۆڵی تۆپ لەدەست دەچێت. بە شەڕکردن بۆ وەرگرتنەوەی تۆپ بە خێرایی، تیمەکان دەتوانن ڕێگری بکەن لە ڕکابەرەکان لە بەدەستهێنانی هەر هێزێکی هێرشبەری و زیاتر ماندوویان بکەن بە ناچارکردنیان بۆ ڕاوەدوونانی تۆپ لە بەرگریدا بۆ ماوەیەکی درێژ.

لە کاتێکدا هێشتنەوەی کۆنتڕۆڵی تۆپ بۆ سەرکەوتن زۆر گرنگە، بەڵام پێویستە یاریزانەکان بە هزری هێرشبەری بەردەوام بن لە یاریکردن. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک تۆپەکە لای خۆیان دەهێڵنەوە، زۆرجار بەرگریکاران زۆر پابەند دەبن بە گەڕانەوەی تۆپەکە بۆ لای خۆیان، هەندێ جار ئەمە وا دەکات کە خۆڕازیبوون و تەمبەڵی لە پێگەی خۆیاندا درووست ببێت. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، تۆپێکی خێرا و وردی ناوەوە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرفەتی گۆڵکردن لەناوچەی سزای تیپی بەرانبەر.

کام لە تیمەکان tiki-taka یان بەکارهێناوە؟

بەرشەلۆنە ئەو یانەیەیەی کە دیارترین و سەرکەوتووترینی تیکی-تاکای لەسەر ئاستی یانەکان بەکارهێناوە، بە شێوەیەک کە ٣١٧ یاری ڕکابەریی ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی یاریزانان لە نێوان ٧ی ئایاری ٢٠٠٨ و ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا یەک یاری دۆڕاندبێت. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمەڵە یاریزانە ناوازانەی کە لە ڕێگەی سیستەمی لاوانی خۆیانەوە کە لاماسیایە هاتبوون، هەر بۆیە تێگەیشتنێکی تەواویان هەبوو لەوەی کە تاکتیکەکە چی لەخۆدەگرێت. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە سەردەمێکی زێڕین بۆ یانەکە دروست ببێ، کە وایکرد تا ساڵانی ٢٠١٥ زاڵ بێت بەسەر خولی پلە یەکی ئیسپانیا و هەروەها ئەورووپاشدا کە توانیان سێ نازناوی چامپیۆنزلیگ بەرز بکەنەوە.

لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ئیسپانیا هەر ئەو کۆمەڵە یاریزانەی یانەی بەرشلۆنە توانیان سەردەمی زێڕینی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش دروست بکەن کە شێوازی یاریکردنی هەڵبژاردەکەیان هاوواتای بیرۆکەکەیان بوو لەگەڵ یانەکەیان بە شێوەیەک کە زاڵبوون بەسەر تۆپی پێی جیهانیدا، پاڵەوانێتی ئەورووپایان لە ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢٠١٠دا جامی جیهانییان بەدەستهێنا، بەڵام ئەوەی لە دڵی ئەوان بوو بنکەکەی لە بەرشەلۆنە بوو کە وایکرد ئەو کارە ئەنجامبدەن.

ئایا ئێستا تیکی-تاکا بەکاردەهێنرێت؟

چیتر ئەو تیپانە نەماون کە بە هەمان شێوازی پاسی کورت و هێشتنەوەی تۆپ یاری بکەن وەک ئەوەی بەرشەلۆنە لە لوتکەی خۆیدا ئەنجامیدا. هەرچەندە بیرۆکە فراوان و بێهاوتاکانی تیکی-تاکا پارێزراون، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە زۆرجیاوازتر بووە وەک لە شێوازی یاری کردنیان لە ژێر دەستی ڕاهێنەرەکانی دواتردا وەک لەوەی لە سەردەمی گواردیۆلا، تیتۆ ڤیلانۆڤا، تاتا مارتینۆ یان لویس ئێنریکیدا بوون. بەشێکی ئەمەش بەهۆی ڕۆیشتنی ئەو یاریزانانەوە بوون کە کرۆکی ئەم شێوازە بوون. بە هەمان شێوە بیرۆکەکانی گواردیۆلا بەدرێژایی ساڵان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە. شێوازەکەی لە دەوری خاوەندارێتی و فشاری بەرزدا دەمێنێتەوە، بەڵام زیاتر ڕاستەوخۆتر بووە. پێدەچێت تەمەنی تیکی-تاکای پوخت کۆتایی هاتبێت.


سەرچاوەکان



59 بینین