جەیمس چادویک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-10-14:38:00 - کۆدی بابەت: 1227
جەیمس چادویک

ناوه‌ڕۆك

سێر/جەیمس چادویک١٨٩٠-١٩٧٤ز

چادویک لە بواری فیزیادا کەسێکی دەستڕەنگین و لێھاتوو بووە. بە تایبەتی وەختێک وەک یاریدەدەری (ڕەزەفۆرد) کاری کردووە، پێش وەدیھێنان ئەو دەستکەوتە گەرەیەی ناوی پێ دەکرد و بوو بە یەلێک لەو کەسە بەنێوبانگانەی کە لەو کتێبە باس بکرێت.
ئەو گرفتەی لە پێکھاتەی ئەتۆمدا ھەبوو، بە دۆزینەوەی نیۆترۆن لە لایەن ئەو زانایە چارەسەر بوو، ئەمەیش پلەی ئەو زانایە لە توێژەرێکی ئاسای بۆ ئاستی فرەزانێکی مەزنی بواری فیزیا، بەرزبووەوە. ئەو، جارێکی دیکەش لە سەرەتای ساڵی ١٩١٠ز، تا ساڵی ١٩٣٥ز، زۆر سەرکەوتووانە کاری لەگەڵ (ڕەزەفۆرد)دا کرد. پاشان شادویک ناچارکرا کارەکەی جێ بھێڵێت و لە زانستگەی (لیڤەرپوڵ) ببێتە مامۆستای فیزیا. 

نیۆترۆنەکان

لە ساڵی ١٩٣٢ز، شادوێک توێژینەوەیەکی بە تەنۆلکەی ئەلفا لەسەر بریلیۆم کرد، چەند تەنۆلکەیەک پەیدابوون کە ھەمان بارستایی پڕۆتۆنیان ھەبوو، بەڵام لە ڕووی کارەباییەوە ھاوسەنگ بوون، ناویاننان نیۆترۆنەکان. لە کاتی بەربوونەوەی نیۆترۆناف بەسەر (ھایدرۆکاربۆن)، چەند تەنۆلکەیەکی دیکە پەیدا دەبوون، ئەویش پڕۆتۆنەکان بوون. 


لێرەوە چادوێک ئەو دیاردەیەی بەو شێوەیە لێکدایەوە: وەختێک نیۆترۆنەکانی بەدەستھاتوو لە بریلیۆم لەگەڵ گەردیلەکانی ھایدرۆجین پێکدا دەدەن، نیۆترۆنەکان وزەی جوڵەیان لە دەست دەدەن و دەوەستن، ناوکی گەردیلەکانی ھەیدرۆجین /پڕۆتۆنات ئەو وزەیە دەست دەخاتەوە.
کاتێک چادوێک بەشێک لە ئەنجامگیرییەکانی (ئیرین کوری)، کچی (بییر و ماری) جارێکی دی لێک دانەوە، گەیشتە ئاکامێکی دڵخۆشکەر. لە نێو خەڵک و زانایانیش پێشوازیەکی زۆر گەرمی لێ کرا.


لە کۆتایدا چادوێک لەبارەی کێشی گەردیلە گەیشتە چارەسەرێکی زۆر باش، ژمارەیەک نیۆترۆن لە ھەر گەردیلەیەکدا،ھاوشێوەی پڕۆتۆناتە. ھەروەھا گەیشتە ھەقیقەتی نیوەکێشی گەردیلەیش، کە پێشتر نەزانراو بوو.


ئەو دۆزینەوەی چادوێک دەرخەری ئەوەبوو، کە پێکھاتە سەرەکییەکانی نیۆترۆنەکان لە ھەر بارگە کارەباییەک خاڵین، ئەمەیش خزمەتێکی باشی بە توێژەرە فیزیاییەکان کرد. ئەم توێژینەوەیەش، لە بەرانبەر دۆزینەوەی تیشکی ئەلفای بارگاوی بە کارەبا، لە نێو گەردیلەدا، ھات. ھەر لەبەر ئەوەیش نیۆترۆنەکان توانای ڕێگەگرتن لە بەشبەشبوونی نەوەوییان ھەیە، تەنانەت لە توخمە قورسەکانیشدا. کەچی ڕێگە بەلەتبوونی یۆرانیۆم دەدات. ئەوەیش وای کرد لە ئایندەدا بۆمبی ئەتۆمی دروست بیت.


سوارچاک

وەک پێزانینێک بۆ ئەو خزمەتەی لە بەریتانیا لە وەختی قەمانی شاڕدا پێشکەشی کرد و نیۆترۆنی دۆزیەوە. ناسناوی سوارچاکیان پێ بەخشی. ئەو لە جەنگی یەکەمی جیھانیدا دەردەسەریەکی زۆری بینی، بۆ ماوەی چوار ساڵ لە تەویڵەی ئاژەڵان بەند دەکرێت، ئەمەیش بە بیانوی ئەوەی سەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی لەگەڵ (ھانز گیگر)دا کاری ردووە. لە جەنگی دووەمی جیھانیشدا لە ئەمریکا دەبێتە سەرۆکی تیمی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم.

ئاماژەیەک لە ژیانی

 • ساڵی ١٩١٣ز، دەچێتە بەرلین و لای (ھانز گیگر) دەخوێنێت.
 • لە ساڵی ١٩٣٥ز، وەک پێزانینێک بۆ دۆزینەوەی نیۆترۆنات، خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت.


سەرچاوەکان



986 بینین