کاریگەری فیلمی The Shining لەسەر یاری Alan wake چییە؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-05-07-15:43:00 - کۆدی بابەت: 12794
کاریگەری فیلمی The Shining لەسەر یاری Alan wake چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کاریگەری فیلمی The Shining لەسەر یاری Alan wake چییە؟ ( بە عەرەبی: ما هو تأثير فلم The Shining على لعبة Alan wake، بە ئینگلیزی: What is the influence of The Shining movie on Alan wake game) یاری ئالان وەیک یارییەکی ترسناکە کە لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن ستۆدیۆی ریمێدی کاری پەرەپێدانی بۆ کراوە. کاریگەری فیلمسازی ئەمەریکی (ستانلی کۆبریک) و فیلمەکانی هەر لە سینەمادا نەماوەتەوە بەڵکو پەلی هاویشتووە بۆ نێو دونیای یارییە ڤیدیۆییەکانیش. پەرەپێدەرانی یاری ئالان وەیک، کاریگەرییەکی گەورەی فیلمسازی سینەمای (ستانلی کۆبریک)یان لەسەر بووە. بە تایبەت فیلمی (The Shining).

دیارترین کاریگەرییەکانی ئەو فیلمە لەسەر یارییەکە

یەکەم: هەندێک دیمەن لە فیلمی (درەوشانەوە)ی ستانلی کۆبریک وەرگیراوە. کەسایەتی سەرەکی یارییەکە خۆشی باس لەوە دەکات کە هەندێک دیمەن لەو فیلمە لە شێوەی گێڕانەوەیە. 

دووەم: لە باخچەی تۆرەرێ کە ئالان دەبێت بەناویدا بڕوات لە کۆتایی فیلمی (درەوشانەوە) هەمان باخچە هەیە. ئەمە جگە لەوەی دەستپێکی یارییەکەش زۆر نزیکە لە دەستپێکی فیلمەکە کە هەردووکیان بە پیشاندانی ناوچەکە لە دوورەوە و لە نێو ئۆتۆمبێل دەست پێدەکات. بە هەمان شێوەی فیلمەکە یارییەکە لە شێوەی ڕۆمان نووسراوە، چونکە فیلمەکەش خۆی لە ڕۆمانی (درەوشانەوەکەی ستیڤن کینگ) وەرگیراوە.  کەسایەتی سەرەکی یارییەکەش لە کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە نزیکە کە هەردووکیان نووسەرن و خەریکی نووسینی ڕۆمانن. ئەمەش شتێکی ئاساییە، چونکە ئەم فیلمەی ستانلی کۆبریک بە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ژانرای ترسناک دادەندرێت لە مێژووی سینەمادا.


سەرچاوەکان



1392 بینین