دکتۆر بیلال فیلیپس

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-07-28-17:50:00 - کۆدی بابەت: 6077
دکتۆر بیلال فیلیپس

ناوه‌ڕۆك

دکتۆر بیلال فیلیپس کێیە؟

ئەبو ئەمین بیلال فیلیپس لە شارۆچکەیەکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی 1946 لەدایکبووە، تەمەنی (74–75) ساڵە، موسڵمانێکی سوونە مەزهەبە، بە ڕەگەزنامە کەنەدییە و نەژادی ئەفەریقییە و لە وڵاتی قەتەڕ دەژی، مامۆستایەکی کەنەدیە و هەروەها قسەکەر و نوسەر و دامەزرێنەر و ڕاوێژکارێکی زانکۆیەکی ئیسلامی ئۆنڵاینە، یەکەمجار لەسەر شاشەی کەناڵی "peace TV" دەرکەوت، کە کەناڵێکی سەتەلایتی 24 کاتژمێری ئیسلامییە.

لەسەر ڕێبازی سەلەفیەتە و لایەنگری جۆرە ئیسلامێکی نەریتی و ڕاستە، "جی ئێم بێرگەر" وەکو مسوڵمانێکی جیهانی ئامۆژگار و ڕابەرێکی خاوەن بیر و بۆچوون وەسفی دەکات "کەسێکە کە بەشێوەیەکی گشتی بڕوای بە هەژاندنی ئەو زاراوانەیە کە لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوادا بوونی هەیە و ناکۆکییەکی زۆریان هەیە لەگەڵ کۆمەڵگای ئیسلامیدا، بەڵام کێ بەو دەربڕینە ڕاشکاو و زبرانە ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە."

بیلال فیلیپس بەهۆی بیرە توندڕەوەکانییەوە ڕێگیری چوونە ناو شانشینە یەکگرتووەکان و ئوسترالیا و دانیمارک و کێنیای لێ دەکرێت، هەروەها چوونەوە ناو وڵاتی ئەڵمانیای لێ قەدەغە کراوە و داوای لێکراوه بانگلادیش جێبهێڵێت و لە فلیپینیاش بەهۆی "هاندانی خەڵکی و ناردنیان بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تیرۆرستییەکان"،" دەزگیر کراوه.

فیلیپس بە وتنی ئەوەی کە ئەم موسڵمانێکی میانڕەوە و تیرۆریزم و تەقاندنەوەی بۆمبای خۆکوژی لا پەسەند نییە وەڵامی ئەو جۆرە ڕەخنانەی دایەوە، هەندێک لە داواکەری مافەکانی شارستانی بەرگریان لە فیلیپس کرد و ڕەخنەیان لە دوورخسنەوەی فیلپس گرت و ئەوەیان خستەڕوو کە فیلیپس بە شێوازێکی ئاینی چەوسێندراوەتەوە.

پاش گەڕانێکی زۆر لە مەسیحییەوە بووە کۆمۆنیزم، لە سەرەتای ساڵی حەفتاکاندا هاتە نێو دینی ئیسلامەوە، دوای هاتنی بۆ ناو دینی ئیسلام و دوای ماوەیەکی کەم دەستیکرد بە گەشتێکی ئەکادیمی ئاینی بۆ ئەو سەری جیهان و بەدوای زانیاری ئیسلامیدا گەڕا، ئەم گەشتە بەرەو سعودیەی عەرەبی برد و هەر لەوێش بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی ئیسلامی لە مەدینە وەرگرت، هەروەها بڕوانامەی ماستەری لە ئایینناسی ئیسلامی لە ڕیاز وەرگرت و دوای ئەوەش لە سەرەتای ساڵی نەوەدەکاندا بەرەو زانکۆی واڵێس چوو لە شانشینه یەکگرتووەکان بۆ تەواوکردنی دکتۆرییەکەی لە ئاینناسی ئیسلامی.

لە دوای تەواوکردنی خوێندن لە مەدینە، دکتۆر بیلال فیلیپس بۆ ماوەی 10ساڵ بوو بە مامۆستای خوێندنە ئیسلامییەکان لە قوتابخانەیەکی دواناوەندی ڕیاز، هەروەها بۆ ماوەی 10 ساڵی تر بوو بە وانەبێژی زمانی عەرەبی و خوێندنی ئیسلامی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دوبەی، بە درێژایی ئەو 10 ساڵە لە شاری دوبەی بوو بە دامەزرێنەر و فێرکەر لە ناوەندێکی زانیاری ئیسلامی، هەروەها پاشکۆی ئەو 7 ساڵەی کە لە وڵاتی قەتەر بوو ڕاوێژکار و وتاربێژێکی ئیسلامی بووە بۆ باڵی زانیاری ئیسلامی "Sh. Ead"ی خێرخوازی.

دکتۆر بیلال فیلیپس کاری وەرگێڕان و نووسینی بۆ زیاتر لە 50 پەرتووکی بڵاوکەرەوەی بابەتە هەمە جۆرە ئیسلامییەکان کردووە و بۆچوونی خۆیی لەسەریان دەربڕیووە، هەروەها دەستکاری 56 زنجیرە پەرتووکی ئیمانی "کە زنجیرە پەرتووکێکی ئیسلامی منداڵانە" کردووە و بڵاوی کردوونەتەوە، هەروەها چەندین ساڵ بەرنامەی ئیسلامی لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ڕیاز2 پێشکەش کردووە، ماوەی 10 ساڵیش لە Sharjah TV بەرنامەی هەبووە و لە کەناڵەکانی huda TV و Islam Channel لە شانشینە یەکگرتووەکان و Deen Show و Chicago لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرنامەی پێشکەش کردووە.

دکتۆر فیلیپس لە ساڵی 2002دا دامەزرێنەر و سەرۆک بەشی زانستە ئیسلامییەکان بوو لە زانکۆی پرێستن، هەروەها لە ساڵی 2007 دامەزرێنەر و سەرۆک بەشی ئەکادیمی خوێندنی ئیسلامی بووە لە وڵاتی قەتەڕ، لە هەمان کاتدا زانکۆیەکی نێودەوڵەتی (www.iou.edu.gm) کردەوە کە ئێستاکە چەندین کۆرسی ئیسلامی بەلاش پێشکەش دەکات بۆ زیاتر لە 100,000 خوێندکاری تۆمارکراو لە 207 وڵاتی جیهانەوە، هەروەها لەبەر ئەمە بوو کە لە بڵاوکراوە ئەردەنییەکەدا بە یەکێک لە 500 مسوڵمانە کاریگەرەکان ناسرا.

پیشە و وتارەکانی

بیلال فیلیپس ماوەی 10 ساڵ خوێندنی ئیسلامی وتووەتەوە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری ڕیاز و ماوەی 10 ساڵیش مامۆستای زمانی عەرەبی و خوێندنی ئیسلامی بوو لە زانکۆی ئەمریکی لە وڵاتی دوبەی، هەروەها لە زانکۆی "عجمان" لە ئیمارات وانە دەڵێتەوە، لە کاتی جەنگی یەکەمی کەنداودا " کە لە ساڵی 1991دا لە نێوان بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا ڕوویدا" فیلیپس چەندین چاوپێکەوتنی ئاینی و ئیسلامی ڕێکخست بۆ سەربازانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە سعودیەی عەرەبی جێگیربوون، لەو کاتەدا "بەپێی قسەی فیلیپس" هەزاران سەربازی کردووە بە موسڵمان، بە پێی قسەی نوسەری دژە پەڕگر "جی ئێم بێرگەر" هەندێک لە سەربازانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوانەی بەژداری چاوپێکەوتنەکەیان کردووە بە ژن و پیاوەوە ناوی خۆیانیان وەکو ڕاهێنەری خۆبەخش تۆمارکردووە لە ساڵی 1992 هەتا 1995 لە شەڕی بۆسنیاندا، لەگەڵ ئەوەشدا فیلیپس دامەزرێنەری زانکۆی ئیسلامی ئۆنڵاینە لە وڵاتی قەتەر ساڵی 2001.

سەبارەت بە لێدوانەکەی کە دەڵێت "ٚکەلتووری ڕۆژئاوا کە لەژێر کاریگەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە دووژمنی ئیسلامە"، بیلال فیلیپس لە چاوپێکەوتنێکی لە "ئەسترۆلاب" ئەوەی ڕوونکردەوە کە بەو مەبەستەوە نەیوتوە و مانای هەڵەیان بۆ لێکداوەتەوە و ئەو وتە بەناوبانگەکەی "ساموێل پی هەنتینگتۆن"ی گووتۆتەوە سەبارەت بە بەریەک کەوتنی کۆمەڵگاکان، کاتێک لەگەڵ "بێرگەر" ی نووسەر لە چاوپێکەوتنێکدا پرسیاری لێ دەکرێت دەربارەی لێدوانی پێشووی کە وتویەتی "بەدڵنیاییەوە بڕوام بە بەریەک کەوتنی کۆمەڵگا و کەلتوورەکان هەیە و ئەمریکا دووژمنی ئیسلامە" ئەوە ڕووندەکاتەوە کە دژی هەوڵی "جیهانگەری کەلتوورە ڕۆژئاواییەکان"ـە، تێڕوانینەکەی بەم شێوەیەیە "بۆئەوەی دیموکراسییەکی دنیاخوازی بەرهەم بهێنیت زۆر بە توڕەییەوە کاردانەوەت بەرامبەر تەواوی جیهاندا هەبێت."

فیلیپس لە چاوپکەوتنێکیدا لە "ئەسترۆلاب"، خۆی بە موسڵمانێکی میانڕەو دانا و دژی ئەو بانگەشەیەیی کە دەڵێت کەسێکی توندڕەوە، هەروەها گووتی کە دژی ئەل قاعیدە و هەر جۆرە تێرۆريزمێکه کە بەناوی ئیسلامەوە دروست بوون.

دکتۆر بیلال فیلیپس بە شێوەیەکی یاسایی ڕێگری چوونە ناو چەند وڵاتێکی لێ کراوە، فیلیپس لە بەریتانیا و لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە بۆمباهاوێژە خۆکوژییەکان ڕەخنەی تووندی لێگیرا، لە ساڵی 2007دا ڕێگیری چوونە ناو وڵاتی ئوسترالیا لێکراوە لەسەر پێشنیاری بریکاری پاراستنی نیشتیمانی، فیلیپس لە ساڵی 2011 ڕێگیری چوونەژوورەوەی لە شانشینە یەکگرتووەکان لێکراوە لەلایەن وەزیری ناوخۆ "تێرێسا ماری" بەهۆی پشتگیریکردنی لە "بیرە توندڕەوەکان"، لە نیسانی 2011، فیلیپس ڕێگری لە چوونە ناو ئەڵمانیای لێکرایەوە وەکو کەسێکی قبوڵ نەکراو، لە ساڵی 2012دا فیلیپس ڕێگیری چوونە ناو "کێنیا"ی لێکرا لەسەر ئەو گومانەی کە دەشێت پەیوەندی بە تیرۆرەوە هەبێت، فیلیپس لەلایەن حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەکو بێتاوانێکی هاوپلانگێڕی لە ساڵی 1993 لە ناوەندی بازرگانی جیهان ناوی هێنرا.

لە ساڵی 2014دا بڵاوکەرەوەی ئەو پەرتووکەی کە فیلیپس نوسیویەتی بە ناونیشانی "بنچینەکانی تەوحید" لەلایەن چەند پۆلیسێکی چەکدارەوە لە کاتی هەڵکوتانە سەر دامەزراوە ئیسلامییەکان لە "پراگ" دەزگیرکرا، هەروەها 20 کەس لە کاتی نوێژی هەینی لە مزگەوتدا و لە ناوەندێکی ڕۆشنبیری دەستبەسەر کران، پۆلیسەکان وتیان پەرتووکەکەی فیلیپس  "هانی بێگانه‌ترسی و توندوتیژی کردن دەدات" وە سوربوون لەسەر ئەوەی کە پەرتووکەکە نەژاد پەرەستییە، فیلیپس بە باوەڕێکی بەهێزەوە بەرگری لە پەرتووکەکەی کرد و نکۆڵی لەوە کرد کە نەژاد پەرەستی بێت و ئەوەی ڕوونکردەوە که میلیۆنان کۆپی لێ بڵاوکراوەتەوە لە کۆمەڵگا موسڵمانەکانی جیهاندا و ئاماژەشی بەوەدا هەر کردارێک دژی پەرتوکەکەی دەکرێت "هێرشێک دژی خودی ئیسلام پێکدەهێنێت".

لە حوزەیرانی 2014دا، فەرمانگەی زانیاری بانگلادیش فەرمانی بە بیلال فیلیپس کرد وڵات جێبهێڵێت لەکاتێکدا هاتبوو بۆ "داکا"ی پایتەخی بانگلادیش بۆئەوەی کۆمەڵە وتارێک پێشکەش بکات، لە ئەیلولی 2014دا، بیلال فیلیپس لە فیلیپینس دەزگیرکرا بەهۆی ئەوەی "هانی خەڵکی دەدات و دەیاننێرێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تیرۆرستییەکان"، چاوەڕوانکرا لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆچی فیلیپین شاربەدەر بکرێت دوای ئەوەی پۆلیس لە باشووری شاری "داڤاو" دەزگیری کرد، ئێدی دیلیمە، کە ئەفسەرێکی کۆچەرە، گووتی "بەهۆی بیرە توندڕەوییەکانی و گومانی ئەوەی پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستەکانەوە هەیە وایکردووە وەکو کەسێکی نەویستراو دابنرێت"، هەروەها بەڕێوبەری پۆلیسی نیشتیمانی فیلیپینس لە باشووری میداناو گووتی بیلال فیلیپس لەسەر ئەو گومانەی کە دەشێت پەیوەندی بە گروپی تیرۆر و داعشەوە هەیە لێکۆڵینەوەی لێکرا و لە فیلیپین دەرکرا و گەڕێندرایەوە بۆ کەنەدا، فیلیپس نکۆڵی لە تاوانبارکردنەکانی ئەفسەرانی فیلیپینی و پەیوەندی بە گرووپە تیرۆرستییەکانەوە کرد، هەندێک لە ڕابەرە ئاینییەکان و داواکەری مافەکانی شارستانی بەرگریان لە فیلیپس کرد و ڕەخنەیان لە دەرکردنەکەی گرت لە وڵاتی فلیپین، ئەوەیان ڕاگەیاند کە هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە و بووەتە قوربانی دەستی چەوساندنەوی ئاینی.

لە نیسانی 2016 دا و لە گۆڤاری "دابق" کە لە دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام دەردەچێت و گۆڤارێکی ئۆنڵاینە، ڕایانگەیاند کە فیلیپس کەسێکی هەڵگەڕاوەیە لە دین و هەڕەشەی کوشتنیان لێکرد بەهۆی تاوانبارکردنی لە پاڵپشتی کردنی داعش.

یەکێک لە کارەکانی فیلیپس بە ناوی "بنچینەکانی تەوحید" لەلایەن خزمەتگوزاری زیندانی شانشینە یەکگرتووەکانەوە وەکو "توندڕەو" وەسفکرا و سەرەنجام پەرتووکەکەی لابرا و لە زیندانییەکاندا قەدەغەکراوە، لە ئایاری 2017دا فیلیپس بۆماوەی دوو ساڵ چوونە ناو وڵاتی دانیمارکی لێ قەدەغەکرا لەگەڵ هەر دوو وتاربێژ سەلمان ئەلعودە و تێری جۆنز.


سەرچاوەکان



904 بینین