هۆکی سەر سەهۆڵ

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-11-16:15:00 - کۆدی بابەت: 6557
هۆکی سەر سەهۆڵ

ناوه‌ڕۆك

هۆکی سەر سەهۆڵ

هۆکی سەر سەهۆڵ ئەو وەرزشەیە کە تێیدا دوو یانە ڕکابەری دەکەن لەسەر ڕووبەرێکی دیاریکراوی سەهۆڵ، کە لە گرنگترین ڕووەکانی وەرزشی ڕووسیا و هەندێک وڵاتی تریشە، یاریزانەکان پێڵاوی خلیسکاو لەپێ دەکەن تاکوو بتوانن بە خێراییەکی زۆر بجوڵێن، یاریزانەکان داری هۆکییەکە بەکاردەهێنن بۆ پاڵنان یان هەڵدانی پەپکەکە (puck) لەسەر بەفر، ئەوکاتەی پەپکەکە دەچێتە ناو گۆڵی بەرامبەرەوە خاڵێک بۆ یانەکە دەنوسرێت هەربۆیە گۆڵپارێزی بەرامبەر دەیەوێت ڕێگری لەمە بکات.

هەر یانەیەک لە ٦ یاریزان پێک هاتووە، ناوبژیوان دەتوانێت یاریزانێک بۆ ماوەی ٢ خولەک یان ٥ خولەک یان ١٠ خولەک یان تاکوو کۆتایی یارییەکە ڕابگرێت بەپێی جۆری ئەو هەڵەیەی ئەنجامیداوە، ئەو سزایانەش کە لە ٥ خولەک زیاترن بە سزای کەسی دادەنرێت و کاتێک پەنای بۆ دەبرێت کە یاریزانەکە لەلاتی ئەنجامدانی هەڵسوکەوتێکی ناوەرزشی لەلایەن یاریزانەکەوە کە مەترسی بخاتە سەر ژیانی بەرامبەر، بۆیە لە سزا زۆر دەگمەنەکانە و لە حاڵەتە زۆر قورسەکاندا نەبێت پەنای بۆ نابرێت، لەکاتی پەنابردن بۆ سزای دەرکردنی ٢ خولەکی یان ٥ خولەکی یاریزانەکە دەچێتە دەرەوەی یاریگا و لە شوێنی سزادراوان دادەنیشێت و یانەکەی بە یاریزانێک کەمەوە یارییەکە بەردەوام دەکەن، ئەگەر یاریزانێکی تریش هەڵەیەکی وەهای تۆمارکرد لەو کاتەدا کە یاریزانەکەی تر هەر لە سزاکەدا بوو، ئەوە ڕەچاوی ئەوە دەکرێت کە بەلایەنی کەمەوە پێویستە ٣ یاریزان و گۆڵپارێز لە یاریگادابن لە تیپی سزادراو ئەویش لە بە ڕێگەپێدانی جێگۆڕکێکردنی یاریزانێک لەو سێ یاریزانە کە ماون بە یاریزانێکی یەدەگ لە ئەگەری ئەنجامدانی سەرپێچییەک.

هۆکی سەر سەهۆڵ ناوبانگێکی زۆری هەیە لە کەنەدا و ڕووسیا و سوید و فنلەندا و چیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سلۆڤاکیا.

خولی نێودەوڵەتی هۆکی(NHL) کە لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت بە بەهێزترین خولی هۆکی دادەنرێت لە ئێستادا، کە بەناوبانگترین یاریزانەکان یاری تێدا دەکەن، لە پێناو بردنەوەی جامی ستانلی لە کۆتاییدا، یارییەکانی هۆکی پیاوان و ئافرەتان لە یارییە ئۆڵمپییەکاندا ئەنجام دەدرێن، هەروەها لە جامی جیهانیدا کە هەموو ساڵ ئەنجام دەدرێت.

مێژووی وەرزشەکە

یارییەکە لە سەدەی ١٩ لە کەنەدا سەریهەڵدا، هەروەها خولی هۆکی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩١٧ سەریهەڵدا، کە ئێستا ٣٠ یانە لەخۆ دەگرێت، ٧٦ وڵات ئەندامن لە یەکێتی نێودەوڵەتی هۆکی سەر سەهۆڵ، ئەم یارییە لە هەندێک وڵاتدا بە شێوەیەکی سنوردار ئەنجام دەدرێت وەکوو وڵاتەکانی جەزائیر و میسڕ و کینیا و مەغریب و نەیجیریا و ئەفریقای باشوور و تونس و ئۆگەندا، بەڵام زۆرترین گرنگیدان بە هۆکی لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکانە بە جۆرێک کە لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەو کیشوەرەدا خولی هۆکی تایبەت بە خۆیان هەیە، هەروەها یارییەکە توانیویەتی لە هەندێک وڵاتی ئاسیاییدا ناوبانگی زیاد بکات وەکوو وڵاتەکانی چین و سەنگافورە و ئیسرائیل و مالیزیا و قەتەر و هیندستان و جگە لەوانیش، هەروەها کەمێکیش گرنگی پێدەدرێت لە ئوستورالیا و نیوزلەندا و بەڕازیل و مەکسیک.

ژمارەی یاریزانە تۆمارکراوەکان

ژمارەی یاریزانە تۆمارکراوەکانی هۆکی سەر سەهۆڵ لە ڕەگەزی نێر و مێ و هەروەها تازە هەڵچوانیش، کە لە لایەن یەکێتی وڵاتانەوە تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە، بە جۆرێک کە تەنها ٣٧ وڵات بڵاویان کردۆتەوە لە کۆی ٨١ وڵاتی ئەندام لە یەکێتی نێودەوڵەتی هۆکی سەر سەهۆڵ، ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠٠ یاریزانە، تەنها لە دوای بەرواری مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ ، کە ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە، بەجۆرێک لە کەنەدا ژمارەی ئەو یاریزانانەی وەرزشی هۆکی سەر سەهۆڵ ئەنجام دەدەن ٦٠٧,٩٥١ یاریزانن کە نزیکەی لە سەدای ١,٦ ی کۆی دانیشتوانی وڵاتەکە پێکدێنن، لە چیکیش زیاتر لە ١٢٩٠٠٠ یاریزانی هۆکی سەر سەهۆڵ بوونیان هەیە کە دەکاتە لە سەدا ١,٢ـی کۆی دانیشتوانی وڵاتەکە و لە ئەمریکا ٥٦١,٧٠٠ یاریزان بوونیان هەیە کە دەکاتە لە سەدا ٠,١٧ـی کۆی دانیشتوان.


سەرچاوەکان



1828 بینین