ئابووریی ڕووسیا

له‌لایه‌ن: - ماریا عەبدولڕەحمان - به‌روار: 2022-03-03-15:52:00 - کۆدی بابەت: 7918
ئابووریی ڕووسیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕووسیا بە فەرمی بە ڕووسیای یەکگرتوو ناودەبرێت، بە ڕووبەری حەوت ملیۆن کیلۆمەتر دووجا، دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لە ڕووی ڕووبەرەوە، دەکەوێتە باکوری ئۆراسیا واتە لە باکووری ئاسیا و ئەورووپا، گەورەترین ڕووبەری 60%ـە لە ئاسیادایە و 40% لە کیشوەری ئەوروپادایە.
پێشتر یەکێک بوو لە بەناوبانگترین کۆمارەکانی یەکێتیی سۆڤیەت واتە پێش ئەوەی لە کانوونی یەکەمی 1991 دا بڕوخێت، پایتەختەکەی مۆسکۆیە کە ناوەندێکی سیاسیە و بارەگای سەرۆک و حکومەتی تێدایە، هەروەها ناوەندێکی گەورەی ئابووریی ڕووسیایە، زمانی ڕووسی زمانی فەرمی ئەو وڵاتەیە و هەندێک لە دانیشتوانەکەی پەیڕەوی هیچ ئاینێک ناکەن، مەسیحی ئۆرتۆدۆکسی: 41% پێکدێنن، موسوڵمان: موسڵمانانی ئیسپانی 6.5%پێکدێنن، بێ ئایین:  13% پێکدێنن.

دراوی وڵات

ڕوبلی ڕووسی (بە ئینلیزی: Russian ruble) دراوی فەرمیە لە ڕووسیا، لەلایەن بانکی ڕووسیاوە دەردەکرێن، ڕوبل لەلایەن کۆمپانیایەکی هاوبەشی کۆزنیکەوە دروست دەکرێت، یەکەم بەکارهێنانی ڕوبل لە سەدەی 13هەم لە ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و یەکێتیی سۆڤیەت بووە.

ئابووریی ڕووسیا

بە بازاڕی ئازاد جیادەکرێتەوە و زۆرترین هەناردەکردنی لە بواری وزە و گازی سروشتی و نەوتی خاودایە، یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی یەدەگی گاز لە جیهاندا، لە ساڵی 2013 ئەم وڵاتە نزیکەی 1688 مەتر سێجا یەدەگی گازی هەبووە، نزیکەی یەک چارەکی یەدەگی جیهان لە ڕووسیایه و زیاتر لە نیوەی ئەو یەدەگە لە سیبریا هەیە، یامبورگ و یۆرینگۆی لە کێڵگە سەرەکیەکانی گازن و یەدەگی گازیش هێشتا لە ژێر گەشەسەندن و بەرهەمهێناندایە لە دووری ڕۆژئاوای سیبریا، بەپێی ئاماری ساڵی2017 کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ڕووسیا گەشتە 1,442,406.

ڕووسیا هەشتەمین گەورەترین یەدەگی نەوتی هەیە لە جیهاندا، یەدەگە نەوتییەکەی نزیکەی 80 ملیار بەرمیلە، ڕووسیا بە 11 ملیۆن و 401 هەزار بەرمیل بە پلەی  سێیەمی جیهان هەژماردەکرێت و پلەی یەکەم لە بەرهەمی نەوتی خاو و دووەم لە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەڵماسە لە جیهاندا و نزیکەی 25%ی ئەڵماسی جیهان لە ڕووسیا بەرهەم دەهێنرێت هەروەها کۆمەڵێک کەلوپەل هەناردە دەکات وەک نەوت و بەرهەمەکانی، کانزا، گازی سروشتی، بەرهەمی دار، پیشەسازیییە شارستانییەکان و سەربازی، ئامێرەکان، ئۆتۆمبێل، پلاستیک، كەرەستەی دەرمانسازی، ئاسن، پۆڵا.

کەرتی خزمەتگوزاری

یەکێکە لە گەورەترین کەرتە گرنگەکانی ئابووری ڕووسیا، لە 60% کۆی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات پێکدەهێنێت، کۆمەڵێک چالاکی ئابووریی لەخۆ دەگرێت کە بریتین لە خانووبەرە، گەشتیاری، خزمەتگوزاری تەندروستی، بازاڕکردن، خزمەتگوزاری دارایی، بازرگانی تاک و کۆ، کەلوپەلی ناوماڵ و بازرگانی فرۆشتن بەشێوەی تاک گەورەترین یارمەتیدەری کەرتی خزمەتگوزاری وڵاتە.

کەرتی پیشەسازی

پیشەسازی دووەم گەورەترین کەرتی ڕووسیایە و پیشەسازی نەوت و گازی سروشتی یەکێکە لە پیشەسازییە قازانج بەخشەکان و بە کۆمەڵێک چالاکی ئابووری جیادەکرێتەوە: بیناسازی، کارەبا، کانزایی کە گەورەترین و گرنگترین چالاکییە، کە گرنگی بە هەندێک کانزا و ماددەی وەک زێڕ، ئەڵماس، مس، تیتانیوم، پلاتین، نەوت و گازی سروشتی دەدات، لە ساڵی 2014دا کۆمپانیاکانی نەوت و گاز لە 98% کۆی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی ڕووسیایان بەرکەوتووە.

لە پیشەسازییە بەناوبانگەکانی ڕووسیا

- دروستکردنی ئامێر: ئەم پیشەسازییە زۆربەی پێداویستیەکانی وڵات دابین دەکات، وەک گەرمکەرەوەی هەڵمی، ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، تۆربین، ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەری کارەبای، دروستکردنی کەشتی.

- پیشەسازی کیمیایی: پیشەسازییەکە لە ڕووسیا بڵاوە، کە لە سەرەتادا خوێی کانزایی، خەڵوزی کۆک (کە لە پیشەسازی پۆڵادا بەکاردێت و توخمێکی بنچینەیی بەرهەمهێنانە) ئەمانە لە سەرەتادا وەک کەرەستەی خاوی دروستکردن بەکاردەهاتن، بۆیە دواتر ژمارەیەک کارگە دروست کراون.

- کەرتی کشتوکاڵ: ڕووسیا بەدەست کێشەی کەمی کشتوکاڵەوە دەناڵێنێت، بەهۆی نەبوونی زەوی بەپیت و گونجاو بۆ کشتوکاڵ.

- بواری سەربازی: ڕووسیا لە ڕووی هێزی سەربازییەوە لە پلەی دووەمدایە بەهۆی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووەوە، چونکە بە قورسی پشتی بە زیادبوونی هێزی سەربازی بەستبوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتە سەرمایەدارەکان.


سەرچاوەکان



1041 بینین