سەرمایەداری 

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-05-01-10:46:00 - کۆدی بابەت: 8454
سەرمایەداری 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەرمایەداری، سیستمی سەرمایەداری یان بازاڕی ئابووری ئازاد (بە ئینگلیزی: Capitalism، بە عەرەبی: الرأسمالية) سیستمێکی ئابوورییە لە سەر بنەمای خاوەندارێتی تایبەتی بۆ بەرهەمهێنان و خستنەگەڕی سەرمایە بە مەبەستی قازانج، لە پاش سیستمی کۆیلایەتی و دەرەبەگایەتی دێت. لە ئابووری بازاڕی سەرمایەداریدا بڕیاردان و وەبەرهێنان و پیشەسازی و بازرگانی بۆ تاکەکان دەگەڕێتەوە نەک حکوومەت لەلایەن خاوەن سامانەکانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەوڵەتیش لەم سیستمەدا ڕۆڵ دەبینێت.

تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی سیستمی سەرمایەداری 

  • بەرهەمهێنان بە مەبەستی قازانج و کەڵەکەکردنی سەرمایە کە مەبەستی شاراوەی هەموو یان زۆربەی بەرهەمهێنەرەکانە.
  • بەرهەمهێنان بۆ بازرگانی و ئاڵوگۆڕکردن لە بازاڕەکاندا 
  • خاوەندارێتی تایبەتی 
  • ئاستی بەرزی کرێی کرێکاران 
  • وەبەرهێنان و خستنەگەڕی سەرمایە بە مەبەستی قازانج 
  • بەکارهێنانی میکانیزمی نرخەکان 
  • بەکارهێنانی ئابوورییانەی فاکتەرەکانی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ماددە خاوەکان لە پڕۆسەی بەرهەمهێناندا. 
  • ئازادی سەرمایەداران لە بەڕێوبردنی بازرگانییەکانیان و بە پێی خواستی خۆیان دەتوانن بەرهەمهێنان بکەن 
  • بازاڕی کێبەرکێ کراوەیە 
  • ناسینەوەی مافی تاکەکەسی

مێژووی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی سیستمی سەرمایەداری 

سیستمی سەرمایەداری لە ڕۆژئاوا لە سەدەکانی ١٤ و ١٥ لە شارەکانی باکووری ئیتاڵیا و لە هەندێک ناوچەی هۆڵەندا سەری هەڵداوە، لە زۆربەی ناوچەکانی تری ئەورووپا لە سەرەتای سەدەی ١٦ـەوە سەریهەڵداوە. لە ڕێگەی بەرهەمهێنان و بەتایبەت خستنەگەڕی سەرمایە لە بازاڕەکاندا بووە هۆی زیادبوونی داهاتی تاکەکان و دروستبوونی سیستمی سەرمایەداری. سەرمایەداری بە شێوەیەکی هاوچەرخ دەگەڕێتەوە بۆ پەیدابوونی سەرمایەداری کشتوکاڵی و بازرگانی لە سەرەتای ڕێنساسدا وەک لە شاری فلۆرانس لە ئیتاڵیا. سەرمایە بۆ ماوەی چەند سەدەیەک لە پێوەرێکی بچووکدا لە شێوەی بازرگانی، بەکرێگرتن، چالاکییەکانی قەرزدان و هەندێک جار وەک پیشەسازی بچووک و لەگەڵ پێدانی کرێی کرێکاران هەبووە. لە سەرەتادا ئاڵوگۆڕی کاڵای سادە و لە ئەنجامدا بووە هۆی بەرهەمهێنانی کاڵای سادە و هەرزان لە ماڵەوە و فراوانبوونی پیشەسازی و گەشەسەندنی خێرای دانیشتوان بووە هۆی زۆربوونی خواستی خەڵکی لەسەر شمەک و کاڵای بەرهەمهێنراو ئەمەش بووە هۆکاری سەرهەڵدان و بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی سیستمەکە و کەسانێک هەستان بە کارکردن و بەمەش داهاتێکیان بۆ خۆیان دەستەبەرکرد.
لەم ماوەیەدا سیستمی دارایی جیهانی بە شێوەیەکی سەرەکی بەسترایەوە بە سیستمی زێڕەوە، بۆ یەکەمجار بە فەرمی شانشینی یەکگرتوو لە ساڵی ١٨٢١ ئەم ستاندارتەی گرتەبەر، لە ساڵی ١٨٥٣ لە کەنەدا، لەساڵی ١٨٦٥ لە نیوفاونلاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٧٣. تەکنەلۆجیای نوێ وەک کێبڵێ تێپەڕبوو بە زەریای ئەتڵەسیدا و تەلەفونی بێ تەل و کەشتی هەڵم و ڕێگاکانی شەمەندەفەر ڕێگەیان بە گواستنەوەی کەلوپەل و بازرگانی دا بۆ سەرانسەری جیهان. پاش جەنگی یەکەم و دووەمی تریاکی ساڵی (١٨٣٩-١٨٦٠) دوای کۆتایی هاتن و داگیرکردنی هیندستان لەلایەن بەریتانیاوە بووە هۆی کردنەوەی دەرگای بازرگانی بەڕووی دانیشتوانی ئاسیا و بوون بە بەکاربەری هەناردەکانی ئەورووپا.

سەرمایەداری لە سەردەمی هاوچەرخدا 

پڕۆسە فراوانەکەی جیهانگیری سەرمایەداری کە ئێستا سەرانسەری جیهانی گرتووە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمەوە زنجیرەیەک سیستمی تا ڕادەیەک ڕێکخراو و یەکخراو وەک سیستمێکی جیهانی بڵاوبوویەوە و پڕۆسەی چڕکردنەوەی ئابووری جیهانگیری دەستی پێکرد. لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا سەرمایەداری وەک سیستمێکی سەرەکی ئابووری زاڵبوو ئێستا بەربڵاوترین سیستمە لە جیهاندا. جەنگی جیهانیی یەکەم وەک یەکەم خاڵی ئاشکرای پەرەسەندنی سیستمی سەرمایەداری دیاریکرا و لە ماوەی دوای سستی ئابووری جیهانی لە ساڵی ١٩٣۰ حکوومەتەکان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە سیستمی سەرمایەداری لە سەرانسەری جیهاندا بینیووە. لە دەیەکانی دوای جەنگی جیهانیی دووەم ئابووری وڵاتە سەرمایەدارە گەورەکان گەشەیان پێدرا و بوونە هۆی گێڕانەوەی متمانە بە سیستمی سەرمایەداری کە لە ساڵانی ١٩٣۰ـدا سست بوون. کۆمەڵگای سەرمایەداری هاوچەرخ لە ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٥۰ تا ئێستا لە پەرەسەندندایە و ئەم سیستمە بەردەوام لە فراوان بووندایە لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی جیهان، لە ئەمریکا لە ساڵی ١٩٥۰ و لە فەڕەنسا لە دوای ساڵانی ١٩٦۰ـدا و لەم قۆناغەدا بازاڕەکان گەشەیان پێدرا و لەلایەن بازاڕ و بازرگانییە تایبەتی و گشتییەکانەوە پێشکەوت و بووە سیستمێکی جیهانی و ستاندارتێکی بەرزی ژیان کردن بە تایبەتی بۆ هەندێک وڵاتان و کەسانی خاوەن سەرمایە، هەروەها وەبەرهێنانی دامەزراوەی گەورە و پێشکەوتوو سیستمی بانکی سەری هەڵدا.

هەروەها لە ساڵی ١٩٧۰ زیادبوونی خێرای نایەکسانی ئابووری دەستیپێکرد و بەردەوامیش لە زیابوون و پەرەسەندندایە. 

ڕۆڵی حکوومەت لە سیستمی سەرمایەداریدا 

ڕۆڵی شایستەی حکوومەت لە سیستمی ئابووریی سەرمایەداریدا چەندین سەدەیە بە گەرمی مشتومڕی لەسەر دەکرێت. دەزگاکانی حکوومەت ستاندارتی خزمەتگوزارییەکان لە زۆربەی پێشەسازی و وەبەرهێنانەکاندا ڕێکدەخەن وەک هێڵی ئاسمانی و پەخشکردن و پارەدانی فراوان، هەروەها تەوژمی سەرمایە ڕێکدەخات و هەڵدەستێت بە کۆنتڕۆڵکردنی کێشە ئابووریەکانی وەکو هەڵاوسان و بێکاری.

١۰ پێشکەوتووترین وڵاتانی سەرمایەدار


سەرچاوەکان



4472 بینین