گەندەڵی سیاسی

له‌لایه‌ن: - ژیوار صلاح ژیوار صلاح - به‌روار: 2024-03-19-23:22:00 - کۆدی بابەت: 12152
گەندەڵی سیاسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەندەڵی سیاسی (بە عەرەبی: الفساد السیاسی، بە ئینگلیزی: political Corruption)، بریتییە لە کەڵک وەرگرتن لە دەسەڵاتی سیاسی بۆ گەیشتن بە قازانجێکی شەخسی و ناڕەوا.

هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی سیاسی

١- یاسا و ڕێساکان.
٢- چاودێریکردنی ڕێکەوتننامەی کڕین و سەرمایەیی دەوڵەت.
٣- ئەو بەرنامانەی کە پاڵنەرن بۆ باجدان.
٤- چاودێری لەسەر ڕەوتی دامەزراندنی کارمەندان.
٥- ماهییەتی سیستەمی سیاسی.
٦- ماهییەتی سیستەمی سزادان.
٧- نەبوونی سەرکردایەتی سیاسی پاک.
٨- نەبوونی لێپرسینەوە.
٩- فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی بەرپرس و ئەو ڕۆڵەی کە پێی سپێردراوە.
١٠- لاوازی و بێ ئاگایی لە ڕای گشتی.
١١- بەفیڕۆدانی سامانی دەوڵەت تەنها لە بەرژەوەندی ئەوانەی دەسەڵاتیان هەیە.
١٢- ڕەتکردنەوەی ئەو ئەرک و کارانەی پێیان سپێردراوە.
١٣- ئەو چالاکییە ئابوریەی کە لەلایەن هەندێک حکومەتەوە بە دروستکردنی سنووردارکردن بۆ هاوردەکردن پراکتیزە دەکرێت وەک هەناردەکردن و کۆنترۆڵکردنی نرخ.

کاریگەرییەکانی گەندەڵی سیاسی

١- ستەمکاری کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی مانای مرۆڤایەتی، لەدەستدانی ناسنامە و ئازادی و متمانە، داڕمان و خیانەت و زەلیلکردن و ناهاوسەنگی لە ڕاستی، دادپەروەری، پێوەرەکانی خۆشگوزەرانی.
٢- بەفیڕۆدانی پارەی دەوڵەت.
٣- سیستەمی یاسایی شکۆمەندی خۆی لەدەستدات.
٤- لەدەستدانی شەرعیەت و سەرلێشێواوی سیستەمی سیاسی لە پرۆسەی بڕیاردان.
٥- دابەزینی ڕۆڵی خەڵک و بەشداریکردنیان لە کاروباری گشتیدا و ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی چەمکی هاووڵاتیبوون و ئەو ماف و ئەرکانەی کە لێیەوە سەرهەڵدەدەن.
٦- کەمبوونەوەی ڕۆڵی چینی ناوەند لە بەرژەوەندی پلە حزبی، سەربازی، ئەمنی، یان کەرتی تایبەت کە دەبێتە هۆی زیادبوونی گروپە هەژار و پەراوێزخراوەکان.
٧- کۆنتڕۆڵی گروپێکی بچووک بەسەر بوار و لایەنەکانی ژیان.
٨- لاوازی شەرعیەتی سیستمی سیاسی و تێکدانی بناغەکانی دیموکراسی و سەروەری یاسا و ئیستغلالکردنی دەسەڵاتی دادوەری، نەبوونی چاودێری و لێپرسینەوە، و شێواندنی سیستەمی کارگێڕی دەوڵەت لە ئەنجامی دوورخستنەوەی کەسانی شایستە.
٩- دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان کە پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێت لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردن و تاڵانکردنی پارەی گشتی.

ئاستەکانی گەندەڵی سیاسی

١- گەندەڵی لە لوتکەدا کە مەترسیدارترین جۆری گەندەڵییە، و مەترسییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پەیوەستبوونی بە لوتکەی هەرەمی سیاسییەوە لە زۆر جۆری سیستەمی سیاسیدا چونکە ئەوانەی لە لوتکەدان سوودمەند دەبن لە لادان لە سەروەری یاسا بۆ دەستکەوتی کەسی کە سامانێکی گەورەی دەست دەکەوێت.
٢- گەندەڵی لە ئۆرگانەکانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن.
٣- گەندەڵی سیاسی لە ئاستی هاوڵاتی لە ڕێگەی کڕینی دەنگ و ساختەکاری لە هەڵبژاردن و گەندەڵی لایەنە سیاسییەکان و بابەتی دارایی. 

جۆرەکانی گەندەڵی سیاسی

١- بەرتیل: ئەمەش کاتێکە کە دەسەڵاتدارانی بەرپرسیار لە حکومەت و کەرتی گشتی پارە لە لایەنەکانی تر وەردەگرن بۆ ئاسانکاری، دروستکردنی گرێبەست بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکان.
٢- خزمایەتی: پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەک بۆ کەسێک یان قەوارەیەکی نزیک لە بەرپرس و دەسەڵاتداران بەبێ ئەوەی مافی ئەوەی هەبێت.
٣- لایەنگری: هەر پەسەندکردنێک کە بدرێت بە لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکەی خزمەتگوزارییەکەدا بۆ بەدەستهێنانی هەندێک بەرژەوەندی بەبێ ئەوان شایستەی ئەم خزمەتگوزاریانەبن.
٤- واستە: واتە دەستوەردان بە ناوی کەسێک یان گروپێکەوە بۆ پێشێلکردنی یاساکانی کار و کارایی.
٥- دەستبەسەرداگرتنی سامانی گشتی: واتە بەفیڕودانی سامانی دەوڵەت و بەکارهێنانی بە بیانووی جۆراوجۆر.
٦- ڕەشبگیری: کە بریتییە لە وەرگرتنی پارە لە کەسەکان.


سەرچاوەکان



91 بینین