براهیم دیاز

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-04-02-19:01:00 - کۆدی بابەت: 12424
براهیم دیاز

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

براهیم دیاز (بە عەرەبی: ابراهیم عبدلقادر دیاز، بە ئینگلیزی: Ibrahim diaz)، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی نیشتیمانی مەغریبە، لە ٣ی ئابی ساڵی ١٩٩٩ لە وڵاتی ئیسپانیا لە دایکبووە، یەکێکە لە هێرشبەرە بە تواناکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

زانیاری گشتی

ناوی کۆرتکراوە براهیم دیاز
بەرواری لەدایکبوون ٣ی ئابی ساڵی ١٩٩٩
شوێنی لەدایکبوون  مەلاگا، ئیسپانیا
باڵا ١٧٠ سم     
   هێڵی هێرشبردن

ژیانی سەرەتایی

براهیم لە ئیسپانیا لە دایکێکی ئیسپانی و باوکێکی مەغریبی لەدایکبووە. باوکی، سۆفیان عەبدولقادر مۆهاند، لە مێلیلا لە ئیسپانیا لەدایکبووە، براهیم لە مەلاگا گەورە بووە، بەڵام لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا گواسترایەوە بۆ شاری مانچستەر، بەهۆی ئەوەی لەلایەن ئەکادیمیای لاوانی مانچستەر سیتی بۆندی واژوو کردبوو.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

ڕیال مه درید

دوای براهیم دیاز گرێبەستەکەی لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٩ تەواو دەبێت، دواتر براهیم لە ٦ی کانوونی دووەم پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدرید دەکات بە بڕی ١٧ ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەکەی، کە تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، هەروەها زیادکراوەکانیشی تێدایە، کە لەوانەیە بەهای گواستنەوەکە بەرزببێتەوە بۆ ٢٤ ملیۆن یۆرۆ، گواستنەوەکە هەروەها چەند بڕگەیەکی تێدایە کە ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەدا ١٥ی کرێی فرۆشتن لەلایەن سیتییەوە وەردەگیرێت. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، ڕیال مەدرید ڕایگەیاند کە براهیم بە قەرز دەدرێت بە ئەی سی میلان  تاوەکو وەرزی ٢٠٢٠-٢١.

لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ڕیاڵ مەدرید گەڕاندنەوەی براهیمی ڕاگەیاند لە یانەی ئەی سی میلانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، و دوای گەڕانەوەی، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە درێژکردەوە تا حوزەیرانی ٢٠٢٧، کە جێگرەوەی مارکۆ ئەسێنسیۆ بوو، لە ٢٧ی ئەیلوول، یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد لە دوای گەڕانەوەی، بەشداری کرد لە بردنەوەی ٢-۰ بەسەر لاس پالماس لە یارییەکی لالیگا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دواتر خەڵاتی پیاوی یارییەکەی پێدرا، لە ٨ی تشرینی دووەم، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی چامپیۆنسلیگ بۆ ڕیال مەدرید تۆمارکرد بە تۆمارکردنی گۆڵی کردنەوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی ٣-٠ براوە بوو بەسەر براگا، کە بووە هۆی ئەوەی یانەکەی بگەنە قۆناغی داهاتوو.

لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، براهیم یەکەم گۆڵی لە جامی ئیسپانیا تۆمارکرد لە ١٠ی کانوونی دووەم لە یاریگای KSU لە ڕیاز، براهیم سەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەری بۆ ڕیال مەدرید بەدەست هێنا بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵێکی کۆتا خولەک، کە ئەنجامەکەی ٥-٣ بوو لە یاریەکدا کە بۆ کاتی زیادکراو درێژکرایەوە، گۆڵە بڕیاردەرەکەی لە کاتێکدا هات کە گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆمەدرید جان ئۆبلاک بەرەو گۆشەیەک ڕۆیشت، دوای فڕێدانێک، ڕێگای بە براهیم دا لە ناوەندی یاریگاوە گۆڵ تۆمار بکات و شوێنی ڕیال مەدرید لە یاری کۆتاییدا مسۆگەر بکات.

مانگێک دواتر، لە ١٣ی شوبات، لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان، براهیم تاکە گۆڵی بۆ ڕیال مەدرید تۆمارکرد بەرامبەر لایپزیگ لە یاریگای ڕێد بوڵ، سەرکەوتنی بەدەست هێنا بە ئەنجامی ١-۰ لە خولەکی ٤٩، دوای ئەوەی بە شێوەیەکی شارەزا خۆی لە چەندین بەرگریکار دوور خستەوە و خەڵاتی پیاوی یارییەکەی بەدەست هێنا.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

دیاز یاریزانێکی نێودەوڵەتی لاوان بوو بۆ ئیسپانیا، و یەکەم دەرکەوتنی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامدا، بەهۆی دابڕانی هەندێک لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای تاقیکردنەوەی پشکنینی کۆرۆنا بۆ سێرجۆ بۆسکێست دەرکەوت کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤە بەهۆی ئەمەشەوە لە هەڵبژاردەی ئیسپانیان دوورکەوتەوە و براهیم دیاز وەکو شوێنگرەوەی دیاریکرا، لەهەڵبژاردەی ژێر ٢١ ساڵی ئیسپانیا بانگهێشتکرا بۆ یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر لیتوانیا لە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، براهیم یەکەم و دووەم گۆڵی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد کە بە بردنەوەی ئیسپانیا کۆتایی هات بە ئەنجامی  ٤-۰ بەرانبەر لیتوانیا.

هەڵبژاردنی  هەڵبژاردەی مەغریب

لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ڕاگەیەندرا کە براهیم پلانی هەیە بگەڕێتەوە  بۆ هەڵبژاردەی مەغریب، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، مارکا ڕایگەیاند کە براهیم بڕیاری داوە نوێنەرایەتی مەغریب بکات، لەگەڵ هەندێک وردەکاری ئیداری پەیوەست بە گۆڕانکاری لە نەتەوەییدا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو لەلایەن ڕاهێنەری ولید ڕێگراگی بانگهێشت نەکرا بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢٣، بەهۆی گرێبەستێکی پێشوەختەوە، لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٤، مارکا ڕایگەیاند کە براهیم بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی شاهانەی مەغریبی ئاگادارکردووەتەوە کە دەیەوێت پەیوەندی بکات بە هەڵبژاردەکەیانەوە،  لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤، براهیم لەلایەن ڕاهێنەری مەغریب ولید ڕێگراگی بانگهێشت کرا بۆ یارییەکانی بەرانبەر ئەنگۆلا و مۆریتانیا، لە ڕێکەوتی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ بە ئەنجامی ١-۰ سەرکەوتنی بەسەر ئەنگۆلادا بەدەستهێنا.

دەستکەوتەکانی براهیم دیاز

لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی

  • خولی پریمەرلیگ: ٢٠١٧-١٨
  • جامی ئێف ئێڵ: ٢٠١٧-١٨
  • جامی قەڵغان: ٢٠١٨

لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید

  • جامی لالیگای ئیسپانیا ٢٠٢٠-٢٠١٩
  • جامی سوپەری ئیسپانیان ٢٠٢٠-٢٠١٩، ٢٠٢٤-٢٠٢٣

لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان

  • جامی سێریا ئەی ٢٠٢٢-٢٠٢١

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

  • جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ خوار تەمەن ١٧ ساڵ ٢٠١٦


سەرچاوەکان



80 بینین