بازاڕگەری سەرمایەداری

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-07-23:08:00 - کۆدی بابەت: 12468
بازاڕگەری سەرمایەداری

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بازاڕگەری سەرمایەداری (بە عەرەبی؛ تسويق الرأسمالية، بە ئینگلیزی؛ Marketing Capitalism) بریتییە لە مۆدێلێکی بازاڕگەری بۆ ڕکابەری و شکست هێنان بە مۆدێل و فەلسەفەی بازاڕگەری سۆشیالیزمی Socialism marketing. ئەم مۆدێلە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و مۆدێلی Telling and selling هاوار کردن و پاشان فرۆشتنی گۆڕی بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکاربەر Customer و کۆتا بەکاربەر Consumer

ناوەڕۆک

بیرۆکەی دانانی بازاڕگەری نوێ یان سەرمایەداری بەم مۆدێلە دەگەڕێتەوە بۆ ١٩٦٠ کان کاتێک فلیپ کۆتلەر ئەم شۆڕشەی بەرپاکرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سەرەتا لە ڕێگەی کۆمەڵێک وتار بە ناوی "فەلسەفەی بازاڕگەری نوێ" دەستی پێکرد، پاشان بە نووسینی کتێب کە ناوبانگترین کتێبەکانی principles of marketing و marketing management بوون. 

کۆتلەر دەڵێت: بازاڕگەری ئەوەیە کە تۆ پەیوەندی درێژخایەن لەگەڵ کڕیاردا ببەستیت پاش فرۆش و ساغکردنەوەی کاڵاکەت. 
بەواتایەکی تر چەمکی گارەنتی و وارەنتی و خزمەتگوزارییەکانی دوای فرۆش after selling service

هەندێک نموونە لە دونیای بازاڕگەری سەرمایەداری

بازاڕی ئۆتۆمبیل

کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبیل هەوڵ دەدەن ساڵانە بەرهەمیان هەبێت، یان چەند ساڵ جارێک و مۆدیلی نوێ بخەنە بازاڕ بە نەخشەسازی نوێ و گۆڕانکاری نوێ. بە نموونە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان کە بە ڕەونەقدار و کەشخە ناسراون بەتایبەتیش BMW و مێرسیدس بێنز. کە وا دەکەن سەرنجی کڕیار ڕاکێشن. 

ئەوەی لەم چەمکە گرنگە Segmentation و target market کە بە کوردی پێیان دەڵێین بەش کردن یان پۆلێن کردن و بە ئامانج کردنی کڕیار. لە وشەی یەکەمدا کۆمپانیا هەڵدەستێت بە خستنە ڕووی ژمارەیەک بەرهەم بۆ ڕەگەز و تەمەنی جیاواز یان ئاستی داهات، ئۆتۆمبیلێک بە تایبەتمەندی تەواو بە نرخێکی بەرز بۆ کەسێک کە داهاتی مانگانە و ساڵانەی بەرز بێت، لە هەمان کات مۆدیلێک دەخاتە ڕوو بۆ کەسێک ئاستی داهاتی کەم بێت یان مامناوەند بێت. ئۆتۆمبیلی ئافرەتانە بە تایبەتمەندی ئافرەتانە کە ئاسان تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبیلەکەی بزانێت. کە ئەمە لە بازاڕگەری سۆشیالیزمیدا نییە. 

بازاڕی مۆبایلی زیرەک

لە ساڵی ٢٠٠٧ بەدواوە بازاڕی مۆبایل گۆڕانی بەسەردا هات و لە مۆبایلی سادە و ئاسایی بەهۆی ستیڤ جۆبس دامەزرێنەری ئەپڵ گۆڕانی بەسەرداهات و بوو بە مۆبایلی زیرەک ئەویش بە خستنە ڕووی iphone 1 ئەم شۆڕشە بەردەوامی هەیە، هەموو ساڵێک مۆبایلی نوێ دەخاتە ڕوو کە تیشکی کۆمپانیاکە لەسەر attraction و design سەرنجڕاکێشان و نەخشەسازی کە هەموو ساڵێک تەنها شێوازی کامێرا یان ڕووکار دەگۆڕێت بە زیادکردنی چەند تایبەتمەندییەک کە ڕەنگە هەرگیز کارت پێی نەبێت. 

لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت لە چەمکی بازاڕگەری سەرمایەداریدا ئەو کاڵایەی دەیکڕین ڕەنگە پێویستمان نەبێت هەر چەندە لە پێناسیدا دەڵێت look for customer needs واتا بۆ ویستی بەکاربەر بگەڕێ بزانە چی دەوێت ئەوەی بۆ بەرهەمبێنە، بەڵام لە ڕاستیدا بەکاربەر پێویستی بە تەواوی ئەو شتانە نابێت کە لەبازاڕدا بۆی دەخرێتە ڕوو. 

خواردنەمەنییەکان

وەک دەبینین لە بازاڕەکان جۆرەها براندنی خواردن هەیە بەتایبەتی برنج، زەیت، پاقلەمەنییەکان، شیرەمەنییەکان و چەندان بەرهەمی تر هەن، لە سەرمایەداریدا پێویستە خستنە ڕووی کاڵا زۆر زیاتر بێت لە خستنە ڕوو تا دەرفەتی کڕین زیاتر بێت.

بەڵام ئەمەش سەرلێتێکدان دروست دەکات چونکە کاتێک لە ڕادیۆ یان تەلەفزیۆن و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەم هەموو بانگەشەیە دەبینیت یان دەبیستیت نازانیت کامەی بکڕیت لە کاتێکدا هەمووان هەمان پێکهاتەن بە نموونە برنجی A دەنک درێژە برنجی B یش دەنک درێژە تەنها ناوی براندەکان جیاوازن. یان شیری A ڤیتامینات و کالسیۆمی تێدایە لە هەمان کاتدا شیری B یش تێیدایە. کە هەردوو براند تەنها ناویان جیاوازە. لەم چەمکەدا کێبڕکێ دروست دەکرێت و گرنگترین شت قازانجە وەک لەوەی سوود بە کڕیار بگەیەنرێت. 


سەرچاوەکان



106 بینین