چاندنی نیسک

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-05-10-10:41:00 - کۆدی بابەت: 12845
چاندنی نیسک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چاندنی نیسک (بە ئینگلیزی: planting lentil، بە عەرەبی: زراعة العدس)، باوەڕ وایە کە نیسک یەکێکە لە کۆنترین ئەو دانەوێڵانەی کە لە سەرەتادا لەسەر زەوی چێنراوە، مێژووی چاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ٨٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا، لەگەڵ فاسۆلیا و پۆڵکەدا لە هەمان خێزاندان و پێکەوە دانراون، ژمارەیەکی زۆر سوودی هەیە و بە جێگرەوەیەکی باش دادەنرێت بۆ ئەو خۆراکانەی کە دەکرێت زۆر خواردنیان ببێتە هۆی زیان. چەندین جۆری هەیە و جیاوازن لە هەندێک لە تایبەتمەندییەکانیاندا، بۆ نموونە ڕەنگەکەی کە دەکرێت سوور، ڕەش، زەرد، سەوز یاخود قاوەیی بێت، هەروەها جیاوازییان هەیە لە تام و کاتی کوڵان و شێوەکەیان، باوترینیان جۆرە قاوەییەکەیەتی کە لە ماوەیەکی کەمدا ئامادەدەبێت و دواتریش شێوەی خۆی دەپارێزێت. 

هەنگاوەکانی چاندن

  • پێویستی بە وەرزێکی فێنکە بۆ گەشەکردن و دەبێت لە سەرەتای بەهاردا بچێنرێت.
  • تۆوەکەی لە قوڵاییەکی کەمدا بچێنرێت و مەودای نێوان تۆوێک بۆ یەکێکی تریان نزیکەی ٢.٥ سانتیمەتر ببێت.
  • مەودای نێوان ڕیزەکان بە نزیکەیی ٤٦-٦١ سانتیمەتر ببێت.
  • تۆوی نیسک تەنها ١٠ ڕۆژی پێویستە بۆ چەکەرەکردن.
  • دوای چاندن دەبێت بە شێداری بهێڵرێتەوە، چونکە بۆ گەشەکردن پێویستی بە شێیە.
  • باشترە ڕاگرێکی بۆ دابنرێت بۆ ئەوەی خۆی هەڵبواسێت، چونکە ئەگەر بنجەکان لە یەکتری نزیکببنەوە ئەوا هەواگۆڕکێی تەواویان نابێت.
  • دەکرێت نیسک لە گۆزەکانیشدا بچێنرێت بەڵام پێویستی بە گرنگیپێدانی زیاتر دەبێت.

شێوازی گرنگیپێدان

نیسک بۆ گەشەکردنی باش پێویستی بە بارانێکی سنووردارە و لە زۆرینەی کیشوەرەکانیشدا دەچێنرێت، شێوازی گەورەبوونی وەک دەوەنە واتا بە پێچەوانەی فاسۆلیا و پۆڵکەکانەوە زەمینەیی نییە و بەسەر خاکدا درێژنابێتەوە، بەگشتی لە هەموو جۆرە خاکەکاندا گەشەدەکات تەنها بەمەرجێک کە وشكببێتەوە و ئاوی تێدا کۆنەبێتەوە، بەڵام باشترە خاکەکەی شیبووەوەبێت و نیسکەکە لە قوڵاییدابێت.

پێویستی بە جێگەیەکە کە بەدرێژایی ڕۆژەکە ڕووناکی خۆری هەبێت، خاکەکەی بەپیتبێت و پلەی ترشێتییەکەشی لە نێوان ٦-٦.٥ پلە ببێت، گژوگیای زیانبەخشی بۆ لاببرێت و بژاربکرێت بۆ ئەوەی پێشبڕکێ نەکات لەسەر خۆراکی خاکەکە، جگە لە ئەمانەش دەبێت نیسکەکان لە با و ڕەشەبا بپارێزرێن، هاوشێوەی هەموو ڕووەکەکانی تر نیسکیش دەکرێت ڕووبەڕووی نەخۆشی ببێتەوە، بۆیە پێویستە چاودێریبکرێت و چارەسەری گونجاوی بۆ بکرێت.

بنجی نیسکەکان گوڵی ڕەنگ سپی بۆ مۆری کاڵ دەگرن، گوڵەکان لە بەشی خوارەوە هەتاکوو سەرەوەی لقەکان دادەپۆشن و گیرفانەی بچووکیان هەیە کە لەناویدا ١-٣ تۆوی تێدایە، نیسک ٨٠-١١٠ ڕۆژی پێویستە هەتاکوو پێدەگات و وشکدەبێتەوە، کە لە کۆتاییدا ڕەنگی بنجەکان دەگۆڕێت بۆ زەرد و لەکاتی سەیرکردنیدا هەست بە وشکبوونەوەی دەکرێت، کاتی لێکردنەوەشی لە ناوەڕاستی مانگی هەشتدایە.


سەرچاوەکان



1407 بینین