چەند نموونەیەک لەسەر هێرشی فیشینگ

له‌لایه‌ن: - عبداللە خدر عبداللە خدر - به‌روار: 2024-03-17-16:12:00 - کۆدی بابەت: 12137
چەند نموونەیەک لەسەر هێرشی فیشینگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چەند نموونەیەک لەسەر هێرشی فیشینگ (بە عەرەبی: بعض امثلة علی تصيد احتيالي، بە ئینگلیزی: Some examples of fishing) هێرشی فیشینگ دیاردەیەکی مەترسیداری جیهانی تەکنەلۆجیای سەردەمە، ئاشنابوون و زانینی مەترسییەکانی ئەم هـێرشە زۆر گرنگە، چەندان نموونەی ڕاستەقینە بوونیان هەیە کە لە ڕابردوودا ڕوویداوە و بووەتە هۆی زیان گەیاندن.

چەند نموونەیەکی ڕاستەقینە لەسە مەترسییەکانی هێرشی فیشینگ

بڵاوبونەوەی نێتوۆرکەکەی (یوبیکویتی)

لە ساڵی ٢٠٢١، کۆمپانیای نێتوۆرکی یوبیکویتی کەوتە ژێر داوی هێرشی ئیمەیڵێکی فیشینگ. هێرشکەرەکان ئیمەیڵێکیان دەنارد تێیدا گفتوگۆی فەرمییان ئەنجام دەدا و کارمەندانی کۆمپانیاکەیان هەڵدەخەڵەتاند بۆ ناردنی زانیاری هەستیاری وەک لۆئگین بوونەکانیان. بە دەستگەیشتنی زانیاری هەستیاری نێتوۆرک و کۆمپانیاکە، هێرشکەرەکان توانیان دەستیان بگات بە ئەکاونتی کڕیارەکان یاخود بەکارهێنەرانی ئەو کۆمپانیایە و توانیان دەستیان بگات بە هەموو ئەو داتایانەی لە کڵاود سێرڤەری کۆمپانیاکە هەڵگیرابوون.

ئەمە بووە هۆی ئاشکرا بوون و بەردەست بوونی زانیارییەکانی کڕیار و بەکارهێنەری ئەم کۆمپانیایە بۆ تەواوی ئینتەرنێت. زانیارییەکان پێکهاتبوون لە ناوەکانیان، ناونیشانی ئیمەڵەکان و وشەی تێپەڕەکانیان (پاسوۆرد)، بەڵام بە شێوەیەکی ئینگریپت کراو. هێرشی فیشینگ دەکرێت زیان بگەیەنێت بە هەردوو لایەن، هەم کۆمپانیاکان و هەمیش بەکارهێنەرەکانیان. هەر بۆیە گرنگە هەردوو لایەنەکە بە تەواوی ئامادەبن بۆ هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیە، چونکە لە ئەنجامی تووشبوونیان بە حاڵتەکە ئەوا دەرەنجامەکان دەکرێت زۆر خراپ بن. 

فێڵەکەی گووگڵ و فەیسبووک

لە ساڵی ٢٠١٧، پیاوێک بە ناوی ئیڤاڵداس ریماساوسکا هێرشێکی قووڵ و ئاڵۆزی دروست کرد، کە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیای وەک گووگڵ و فەیسبووکی دەکردە ئامانج. ریماساوسکا ئیمەیڵ و دەنگی ساختەی دروست دەکرد، خۆی وەکوو کارگەیەکی بەناوبانگی ڕەقەواڵە (هاردوێر) دەناساند. ئەو ئیمەیڵ و نامە ساختانەی دەنارد بۆ بینای ژمێریاری هەردوو کۆمپانیاکە، کە داوای واسڵکردنی حسابەکانیانی لێ دەکرد بۆ ئەو خزمەتگوزارییەی کە وەریانگرتووە. بە درێژایی دوو ساڵ ریماساوسکا توانی هەردوو کۆمپانیا زەبەلاحەکە هەڵبخەڵەتێنێت و پەلکێشیان بکات بۆ ناردنی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار. ئەم فێڵەش بێگومان ئاشکرا کراو دۆزرایەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی دەستگیرکردنی و چەندین کەیسی سەختی ڕووبەڕوو کرایەوە. 

هاککردنەکەی ئیمێڵی (دی ئێن سی)

لە ٢٠١٦ لە کاتی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، نامەی فیشینگ دەنێردران بۆ کارمەندانی کۆمیتە دیموکراتییەکانی دەوڵەت. ئیمەیڵەکان وادەردەکەوتن کە بێ کێشە و ڕاستەقینەبن، بەڵام لە ناویاندا لینکی خراپ و زیانبەخشی تێدابوو. بە کەوتنە داوی ئەم جۆرە هێرشە، چەند کارمەندێک بە نەزانانە زانیاری لۆگین بوونەکانیان بەخشیوە، کە ڕێگایان بە هێرشکەرەکان داوە کە چوونەژوورەوەی نایاساییان هەبێت بۆ ناو ئەکاونتەکانیان. ئەم کەلێنە بووە هۆی دزین و ئاشکرابوونی چەندین ئیمەیڵ و زانیاری هەستیار، بووە دروستبوونی هۆی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکە و زیانگەیاندن بە ناوبانگ و ئابڕوویان.


سەرچاوەکان



75 بینین