زمانی نابیست و ناگۆکان - کەڕ و لاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-01-03:01:00 - کۆدی بابەت: 2769
زمانی نابیست و ناگۆکان - کەڕ و لاڵ

ناوه‌ڕۆك

زمانی کەڕولاڵان

پێش سەدەی شازدەهەمی زایینی کەڕولاڵ (ئەوانەی ناتوانن قسە بکەن و ببیستن) کۆمەڵگا وەکو مینیوزیک هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکردن. بەشێکیان دەزانین کە ناتوانن ئیشی باش ئەنجام بدەن، لە ملجی تایبەتدا زیندانی دەکران و یان دەکوژران ئەم بارودۆخەیان کاری کرد لە پزیشکی ئیتاڵی (( جیرو نیموکارنۆ )) بۆیە سیستەمی تایبەتی بۆ فێرکردنیان داهێنا. کە بەهۆی تیپی نوسراوەوە فێری دەکردن.
لە سەدەی ١٨ (( ئابی شارلز مایکڵ ئابی)) فەڕەنسی، زمانی هێماکانی داهێنا بۆ کەڕو لاڵان، ئەم سیستەمە پشت بە هێمای دەستەکان و باسکەکان دەبەستێت هەندێکیان وەکو پیتی ئەبجەدی و هەندێکی تریان وشە و تەنانەت دەستەواژەش بەم جۆرە کەڕو لاڵان تا پێشی ٨٥ ساڵ، بەهۆی پەیوەندی بەهۆی هێما و تەعبیری دەم و چاو و ئەبجەدی پەنجەکانەوە فێر دەبوون. هەندێکیان دەیانتوانی لە یەک خولەکدا تەعبیر لە ١٣٠ وشە بکەن. بەڵام زۆرێکیان لە پسپۆڕانی ئەم بوارە نەیاری خۆیانیان دەربڕی سەبارەت بە زمانی هێماکان و ئەبجەدی پەنجەکان، بە بیانوی ئەم سیستەمە لاڵ پەراوێز دەخات بە دوور خستنەوەیان و پەیوەندی نەکردنیان لەگەڵ خەڵکانی ئاسایی دا، ئەو پسپۆڕانە بڕوایان وایە دەبێت لاڵ خوێندنەوەی لێوە فێربێت، بەڵکو فێر بکرێن پەیوەندی بە خەڵکانی ترەوە بکەن بە دەنگەکانەوە ئەگەر توانرا، لە مەزنترین مامۆستایانی ئەم سیستەمە (موریتز هیل)ی ئەڵمانی بوو (١٨٥٠-١٨٧٤) لە ئێستادا مامۆستایان هەردوو شیوازەکە تێکەڵ دەکەن. لە ئەمڕۆدا کەڕو لاڵان خوێندنی لێوان فێر دەبن. وەکو چۆن بۆ خۆیان لەڕێگەی تێبینی کردنی مامۆستا و ئەندامە دەنگییەکانی و لاسایی کردنەوەی فێردەبن. لە سەردەمی بیستەمدا پێشکەوتنی گەورە لەم بوارەدا دانراوە، کە وای کردووە کەڕو لاڵان بتوانن لەبەردەم خەڵکی تردا تەعبیر لە خۆیان بکەن.


سەرچاوەکان



1448 بینین