ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئافرەتاندا باوترە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-02-03:50:00 - کۆدی بابەت: 6141
ئەو نەخۆشیانەی کە لە ئافرەتاندا باوترە

ناوه‌ڕۆك

هەندێک نەخۆشی کە لە خانمان باوترە

شێرپەنجەی مەمک

گەر چی پیاوانیش تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر کەمە و خانمان زیاتر تووش دەبن، بە گشتی شێرپەنجەی مەمک لە سپی پێستەکاندا ١٠٠ جار لە خانماندا زیاترە وەک لە پیاواندا و لە ڕەش پێستەکاندا ٧٠ جار لە خانماندا زیاترە وەک لە پیاوان.

هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ

هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزەڕۆ لە خانمدا زیاترە وەک لە پیاوان و کە زۆر جار بە هۆی بەکتریاوە ڕوودەدات.

هەوکردنی جومگەکان

هەوکردنی جومگەکان لە چوار کەسی بە تەمەندا یەکێکیان تووش دەبێت، ئەم نەخۆشییە لە خانماندا زیاترە، ڕێژەی توشبوون لە خانماندا ٪٢٦ و لە پیاواندا ٪١٨.

لەبیرچوونەوە

لەبیرچوونەوە لە خانماندا لە تەمەنی پیریدا زۆر زیاترە لە پیاوان، بە جۆرێک کە دوو لەسەر سێی ئەو کەسانەی تووشی لەبیرچوونەوە دەبن خانمن، بە ڕوونی هۆکاری ئەمە نەدۆزراوەتەوە، بەڵام بە پێی لێکۆڵینەوەکان کە لەم دوایەدا کراوە دەرکەوتووە کە جۆرێک بۆهێڵی (apoe-4) کە ئەگەری توشبوون بە لەبیرچوونەوە زیاد دەکات، ئەو خانمانەی کە ئەم بۆهێڵەیان تێدایە دوو بەرامبەر ئەگەری توشبوونیان بە لەبیرچوونەوە هەیە بەرامبەر بەو خانمانەی کە ئەم بۆهێڵەیان نییە.

نەخۆشی بۆری خوێنی بچووک

نەخۆشی بۆری خوێنی بچووک نەخۆشییەکی دڵە کە بە هۆی زیان گەیشتن بە دیوارەکانی خوێنبەرەوە دروست دەبێت، گەر چی ئەم نەخۆشییە مەترسی توشبوون زیاتر دەکات لەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن و یاخود بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، بەڵام هەر لە خانماندا باوترە.

نەخۆشی دەردەڕێوی 

نەخۆشی دەردەڕێوی نەخۆشییەکی بەرگری دژە خۆیی دووبارە بووەوەیە، کە دەتوانێت زیان بگەیەنێت بە هەر شتێک، لە بۆرییەکانی خوێنەوە تاکوو مێشک، ئەم نەخۆشییە زیاتر لە خانمان و کەسانی بە تەمەندا دەرکەوتووە، ئەو خانمانەی کە ڕەنگی پێستیان تۆخە دوو بۆ سێ ئەوەندە مەترسی توشبوونیان لەسەرە بەرامبەر بەو خانمانەی کە سپی پێستن.

جەڵتەی مێشک

لە خانماندا جەڵتەی مێشک پلەی سێیەمی گرتووە و لە پیاواندا پلەی پێنجەم، کەواتە خانمان زیاتر تووش دەبن.

نەخۆشی فرە ڕەقەبوون (MS) 

دەمێکە دەرکەوتووە کە خانمان زیاتر لە پیاوان دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبن، زانیان لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بەم بابەتە دەست پێ کردووە، مێشکی ئەو خانم و پیاوانەیان خستۆتە ژێر چاودێرییەوە کە نەخۆشی فرە ڕەقبوون (MS)ـیان هەیە، دەرکەوتووە کە ژنان ڕێژەیەکی زۆرتری پڕۆتینی (S1PR2) هەیە لە جەستەیاندا کە یارمەتی دروستبوونی فرە ڕەقبوون (MS) دەدات.

نەخۆشی گەنم نەخۆشییەکی بەرگری دژە خۆییە، ئەو کەسانەی کە دووچاری ئەم نەخۆشییەن ناتوانن ئەو بەرهەمانە بخۆن کە لە گەنم دروست بوون وەک نان، بسکیت، ماعکەرۆنی، ئەگەر ئازاری ماسولکەکان و زۆر میز کردنت هەبوو سەردانی پزیشک بکە.

خەمۆکی

خانمان زۆرتر لە پیاوان دووچاری خەمۆکی دەبن و جگە لە کاتە ئاساییەکانی ژیانیان، خەمۆکی لە ماوەی دووگیانیدا و خەمۆکی کاتی منداڵبوونیشان هەیە.

کۆڵۆنی وروژاو

نزیکەی ٪١٠ بۆ ٪١٥ـی خەڵکی تووشی کۆڵۆنی وروژاو دەبن،  لەم ڕێژەیەدا ٪٦٠ خانمان و ٪٤٠ پیاوان تووش دەبن، کە تێیدا سک با دەکات و ئازاری دەبێت.

نەخۆشییەکانی سایرۆیدە ڕژێن

لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە خانمان هەشت بەرامبەری پیاوان زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی سایرۆیدە ڕژێن دەبن، ئەو کەسانەی لێکۆڵیەوەیان لەسەر کراوە دەرکەوتووە کە ٪٤٧ خانمان و ٪١٩ پیاوان دووچاری سایرۆیدە ڕژێنی ناچالاک بوون.

بەردی زراو

خانمان دوو بۆ سێ ئەوەندەی پیاوان تووشی بەردی زراو دەبن بە تایبەت ئەگەر خانمەکە پێشتر دووگیان بووبێت.

ڕەبۆ

گەر چی لە سێ کەس لە جیهاندا یەکێکیان توشبووی ڕەبۆیە، ٪٩٠٨ لە خانمان کە تەمەنیان لەسەرو ١٨ ساڵەوەیە و ٪٥٠٤ لە پیاوان تووشی ڕەبۆ دەبن.

هەوکردنی جگەر لە جۆری A

نەخۆشی هەوکردنی جگەر جۆری زۆرە و ئەمەش یەکێکە لە جۆرەکان کە زیاتر لە کەسانی گەنجدا و بە تایبەت لە خانماندا ئەم حاڵەتە زیاترە، ئەگەر خانمێک خۆی نەخۆشییەکی بەرگری دژە خۆیی هەبێت، مەترسی تووشبوونی بۆ هەکردنی جگەر جۆری A زیاترە.

پووکانەوەی ئێسک

نەخۆشی پووکانەوەی ئێسک لە خانماندا زیاترە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک ٨٠٪ـی نەخۆشەکانی توشبوو بە پووکانەوەی ئێسک خانم بوون.


سەرچاوەکان



1198 بینین