سوكری

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2023-10-06-20:21:00 - کۆدی بابەت: 11412
سوكری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوکری (بە ئینگلیزی: Sucre، بە عەرەبی: سوکري، بە ئیسپانی: ˈsukɾe پایتەخت و شەشەم قەرەباڵغترین شاری بۆلیڤیایە. ئەم شارە دەکەوێتە بەشی باشووری ناوەڕاستی وڵاتەکە و 2,810 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەمەش وا دەکات کەشوهەوای شارەکە نیمچە خولگەیی شاخاوی و پلەی گەرمی بەدرێژایی ساڵ فێنک بێت. ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی 2021ـدا 360,544 کەس بوو.

ڕووبەر و چڕی دانیشتووان

ڕووبەری سوکری 1,768 کیلۆمەتر دووجایە و چڕی دانیشتووانەکەی 200 کەسە لە هەر کیلۆمەتر دووجایەکدا.

مێژوو و گرنگی شارەکە

ئەو شوێنەی سوکریی پایتەختی لێ هەڵکەوتووە لە ساڵی 1538ـدا دامەزراوە، شارەکە چەند ناوێکی جیاوازی لێنراوە، یەکێک لەو ناوانە (چوکیساکا) بوو کە پێش سەردەمی کۆلۆمبی هەیبوو و لە کاتی ئیمپراتۆریەتی ئیسپانیاشدا پێی دەگوترا (لا پلاتا). پێش هاتنی ئیسپانییەکان، شاری چوکیساکا سەربەخۆ بوو. لە ئێستاشدا دانیشتووانی ناوچەکە بەزۆری لە پاشخانی کێچوای و هەندێک کۆمەڵگەی ئایمێرایین. سوکری شارێکی گرنگی نیشتیمانی و ناوەندێکی پەروەردەیی و حکوومییە، هەروەها شوێنی دادگای باڵای بۆلیڤیایە. خۆشی کەشوهەواکەی و نزمی ڕێژەی تاوان وایکردووە شارەکە لە نێو بیانییەکان و بۆلیڤییەکاندا بەناوبانگ بێت. سوکری جگە لە کولتوور و مێژووەکەی بە پیشەسازییە ناوخۆییەکانی وەک چوكلێت، تەون و کۆنکرێت ناسراوە.

کەشوهەوا

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن، شاری سوکری کەشوهەوایەکی نیمچە خولگەیی شاخاوی هەیە و پلەکانی گەرما بەدرێژایی ساڵ لەم شارەدا مامناوەندە. بە شێوەیەکی گشتی هاوین وەرزی بارانبارینە. بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراو 34.7 پلەی سەدییە لە کاتێکدا نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو 6- پلەی سەدیە.


سەرچاوەکان



181 بینین