زیانەکانی زۆر بیرکردنەوە

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-04-22-00:38:00 - کۆدی بابەت: 12622
زیانەکانی زۆر بیرکردنەوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زیانەکانی زۆر بیرکردنەوە (بە عەرەبی: أضرار كثرة التفكير، بە ئینگلیزی: The harms of overthinking)، مرۆڤ بە هۆی بیرکردنەوە لە بوونەوەرەکانی تر جیا دەکرێتەوە، هەر ئەوەشە یارمەتی دەدات بۆ شیکردنەوەی بیرۆکە، بڕیاردان و ڕای جیاواز، بەڵام وەکوو شمشێرێکی دوو سەری لێدێت کاتێک مرۆڤ زیادەڕەوی دەکات و زۆر بیر لەو شتانە دەکاتەوە کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە یان لە داهاتوودا ڕوودەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە تووشی چەندین کێشەی دەروونی و تەنانەت جەستەییش بێت، لەوانە: 

نەگەیشتن بە وەڵام: لە کاتی زۆر بیرکردنەوە مرۆڤ پرسیار لە خۆی دەکات وەک: “بۆچی ئەوەم کرد؟” “ئەی چی دەبوو ئەگەر ئەمە ڕوویدابا؟” ئەمانە پرسیاری بێ وەڵامن، کە مرۆڤ بەرەو ڕێگایەکی تاریک و داخراو دەبەن کاتێک ئەم شێوازە بیرکردنەوە بەردەوام دەبێت، کەسەکە ناگاتە چارەسەر بۆ هیچ کام لە کێشەکانی.

لە دەستدانی هەلەکان: کاتێک مرۆڤ زۆر بیر لە کێشەیەک دەکاتەوە، ناتوانێت بڕیاری گونجاو بدات و بەخێرایی مامەڵە بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی، لەوانەیە دەرفەتی زۆری بۆ بێتە پێش بۆ چارەسەرکردنیان، بەڵام مێشکی سەرقاڵی بیرکردنەوەیە لە هۆکارەکان لەبری ئەوەی هەوڵی جوڵە بدات و  خێرا چارەسەرێک بدۆزێتەوە.

تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ: کاتێک کەسێک زیادەڕەوی دەکات لە بیرکردنەوە، هەموو کەسەکانی دەوروبەری وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی خۆی دەبینێت، چونکە تەنها بیر لە لایەنە نەرێنیەکانی کێشەکان دەکاتەوە، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ژیانێکی ناتەندروست بژی و ڕێگەچارەی هەڵە بگرێتەبەر وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی.

بیرکردنەوەی نەرێنی: توێژینەوەکان دەریانخستووە کە زۆر بیرکردنەوە دەبێتە هۆی نەزانی لە بڕیاردان و بێتوانایی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێگریکردن لە بیرکردنەوەی لۆژیکی و دڵتەنگی، کەسەکە توانای خۆی لەدەست دەدات بۆ بینینی نیوە پرەکەی پەرداخەکە، چونکە سەرقاڵی بیرکردنەوەیە لە نیوە بەتاڵەکەی پەرداخەکە.

کەمخەوی: کاتێک مرۆڤ بەردەوام بیر لەو ڕووداوانە دەکاتەوە کە لە ڕابردوودا ڕوویانداوە و دووبارە بە هەمان هەست و کاریگەرییەکانییەوە ئەزموونیان دەکات، ناتوانيت چێژ لە خەوێکی ئارام  وەربگرێت، ئەمەش ئەگەری پەرەسەندنی نەخۆشییە دەروونی و جەستەییەکان زیاد دەکات.

زیانە جەستەییەکان

بیرکردنەوە و دڵەڕاوکێی زۆر دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ. چونکە دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنەکانی دڵەڕاوکێ وەکوو کۆرتیزۆڵ کە کاریگەری لەسەر ئاستی شەکر و چەوری خوێندا هەیە، کە وادەکات لەش هەندێ کاردانەوە ئەنجام بدات، وەک: 

چۆنیەتی ڕزگاربوون لە بیرکردنەوەی زۆر

دەتوانین بیرکردنەوەی زۆر کەم بکەینەوە بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە: 

  • هۆشیاری لە کێشەکە: هەنگاوی یەکەم لە چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک دانپێدانانە بە بوونی کێشەکە.
  • بەڕەنگاربوونەوەی بیرۆکەکان: کاتێک زۆر بیردەکەیتەوە و مێشکت پڕ دەکەیت لە بیرۆکە نەرێنییە نالۆژیکییەکان، پێویستە هەوڵبدەیت بە بیرۆکەی ڕاستەقینەتر و ئەرێنیتر جێگەیان بگریتەوە.
  • پەندوەرگرتن لە هەڵەکان: مرۆڤ دەبێت بیر لە هەڵەکانی بکاتەوە و لێیان فێرببێت، ئەگەر دووبارە کێشەکە ڕوویدایەوە، هەوڵبدات چارەسەرێکی لۆژیکییان بۆ بدۆزێتەوە، لەبری ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات و بیر لەوە بکاتەوە کە بۆچی کێشەکە یان ڕووداوەکە ڕوویداوە.
  • دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆ بیرکردنەوە لە کێشەکە: پێویستە لە ڕۆژێکدا بیست خولەک تەرخان بکەیت بۆ بیرکردنەوە لە هەموو ئەو بابەتانەی کە مێشکیان داگیرکردووی، هۆکارەکانیان، یان ئەنجامە چاوەڕوانکراوەکانیان، دوای تەواوبوونی کاتەکە هەنگاو بنێ بۆ ئامانجێکی تر، ئەگەر ئارەزووی ئەوەتکرد دووبارە بیر لە کێشەکە بکەیتەوە، دەبێت بیری خۆتی بخەیتەوە کە کات کۆتایی هاتووە و ڕۆژی دواتر بیریان لێدەکرێتەوە.
  • هەوڵدان بۆ خۆ سەرقاڵکردن: لە ڕێگەی خۆسەرقاڵکردن بە هەر شتێکی تر کە پێویستی بە سەرنجدان هەبێت و سەرنجت لەسەر کێشەکە لابدات.


سەرچاوەکان



81 بینین