تایبەتمەندییەکان و هەستەکانی منداڵی نابینا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-16-12:23:00 - کۆدی بابەت: 11457
تایبەتمەندییەکان و هەستەکانی منداڵی نابینا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکان و هەستەکانی منداڵی نابینا (بە ئینگلیزی: Blinded children feeling، بە عەرەبی: شعور اطفال مصابين بالعمی)، دایکان و باوکان و مامۆستایان دەبێت هەمیشە چاودێری منداڵەکانیان بکەن گرنگییان پیبدەن.

تایبەتمەندییەکانی منداڵی نابینا

تایبەتمەندییە ڕەوشتییەکان 

١- منداڵی نابینا هەمیشە پەرتووک و دەفتەر و نوسراوەکان زۆر نزیکی چاوی دەکاتەوە، بەهۆی کەمی بینین. 
٢- هەمیشە چاوی ئەخورێنێت.
٣- هەوڵدات هەمیشە چاوێکی بکاتەوە و چاوەکەی تری دابخات بە شێوەیەکی بەردەوام.
٤- ئارەزووی خوێندنەوە و هەرشتێکی تری نیە کە پێویستی بە بەکارهێنانی چاو بێت.
٥- کەسی نابینا ناتوانێت بە سەربەستی جووڵە بکات، چونکە پشت بەوانی تر دەبەستێت.
٦- هەمیشە تووشی کەوتن دەبێت. 

تایبەتمەندی شێوەی فۆڕمی چاو 

١- خێل بوونی چاو. 
٢- ئاوسان و سووربوونی پێڵووی چاو.
٣- هەوکردنی چاو بە شێوەیەکی زۆر. 
٤- زیادبوونی فرمێسکی چاو بە شێوەیەکی زۆر. 
٥- هەست کردن بە سووتانی چاو کە دەبێتە هۆی خوراندنی چاو.
٦- تووشبوون بە سەر ئێشە و سەرگێژ خواردنی ڕاستەوخۆ، لە دوای هەر کارێک کە پێویستی بە بینینێکی نزیک هەبێت. 
٧- توانای بینینی شتی بە ڕوونی نیە گەر هاتوو لە مەودایەکی نزیکدا بێت شتەکان وا دەبینێت وەکو ئەوەی لە ناو هەور و تەمدا بێت.

تایبەتمەندی هەڵچوونی

١- زوو تووڕە دەبێت.
٢- هەست بە گۆشەگیری دەکات.
٣- شەڕانگێزە.
٤- هەمیشە تووشی دەمارگیری دەبێت.
٥- زۆربەی کات بە دەست دڵەڕاوکێوە دەناڵێنێت و ناتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت.
٦- ئاستێکی بەرزی نیە.
٧- نا ئومێدی و بێ ئامانجی پێوە دیارە.
٨- هەست بە ئاسایشی دەروونی ناکات.

هەستەکانی نابینا

کەسی نابینا توانستی هەندێک لە هەستەکانی لە کەسانی ئاسایی زیاترە، وەکو هەستی دەستلێدان و بیستن و بۆنکردن و تامکردن، بنەمای ئەم توانستەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانی ئەم هەستانە لە لای کەسی نابینا زیاتر دەکات، ئەو هەستانەش ئەمانەن: 

هەستی بیستن 

هەستی بیستن لای تاکی نابینا گرنگیەکی زۆری هەیە، ئەو هەستەی زۆر بەهێزە و دەتوانێت بەراورد بکات لە نێوان هەموو جۆرە دەنگە جیاوازەکان، لە ژیانیدا زۆر پشت بە هەستی بیستنی دەبەستێت، هەندێک نەخۆشی کاریگەری دەکاتە سەر بیستن وەکو: ئاوڵەی ئەڵمانی، هەوکردنی مێشک، ملە خڕە، هۆکاری بۆماوەیی و کێشەکانی کاتی لە دایکبوون، بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانەی کە دەبێتە هۆی تێکدانی هەستی بیستن. 

هەستی دەستلێدان و گرتن 

گرنگی ئەم هەستە لای تاکی نابینا بە پلەی دووەم دێت پاش هەستی بیستن، تاکی نابینا بە کاریدەهێنێت بۆ چەند ئەرک و مەبەستێک وەکو هەستکردن بە ئازار و فشار، هەست کردن بە گەرمی و ساردی هەستی بیروباوەڕی ڕاستی و جووڵانەوە و زۆر شتی دیکە، کە ناتوانێت بە چاو هەستی پێ بکات و بە دەستەکانی لە ڕێگەی بەرکەوتنەوە هەستی پێ دەکات. 

هەستی بۆنکردن

هەستێکی زۆر گرنگە بۆ نابینا بەهۆیەوە دەتوانیت هەست بە هەموو جۆرە شتە سامناکەکان بکات، وەکو بۆن، دووکەڵی سووتاو، گاز و بەنزین، بۆنی شتی پیس کە دەبنە هۆی مەترسی لەسەر ژیانیان، هەروەها، بۆنە خۆشەکانی وەکو بۆنی گوڵ. 

هەستی تامکردن

هەستی تامکردن یەکێکە لە هەستەکان کە جیاوازەی تایبەتمەندی خواردەمەنییەکان دەردەخات وەکو ترشی و سوێری و تفتی و تاڵی کەسانی نابینا بە باشی توانای ئەو جیاوازیانەیان هەیە. 


سەرچاوەکان



390 بینین