کتێبی خوێندنەوەی خێرا

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2023-12-29-14:59:00 - کۆدی بابەت: 11786
کتێبی خوێندنەوەی خێرا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی خوێندنەوەی خێرا (بە ئینگلیزی: Speed Reading، بە عەرەبی: قراءة سريعة) کتێبێکە باس لەوە دەکات بۆچی دژوارە کە بە خێرایی بخوێنیتەوە، لەگەڵ ئەو هۆکارانەی کە وات لێدەکات خوێندنەوە و وەبیرهێنانەوەی زانیارییەکان دژواربێت بۆت. پێدانی چەند تەکنیکێکی ئاسان کە بتوانیت یەکسەر دەست بکەیت بە بەکارهێنانی چەندین ڕێگە بۆ پەرەدان بە توانای خوێندنەوەت.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب خوێندنەوەی خێرا
نووسەر تۆنی بوزان
وەرگێڕانی کەنار ساڵح
دیزاین هونەر عوسمان
قەبارە ١٢*١٧ سم
ژمارەی لاپەرە  ١٠٧ لاپەڕە 
تیراژ ٥٠٠ دانە
نرخ ٢٠٠٠ دینار
نۆبەی چاپ  چاپی یەکەم / ٢٠٢٠
شوێنی چاپ ناوەندی سارا - سلێمانی

پێشەکی کتێب

لەوانەیە حەز بە فێربوون بکەیت لەسەر خوێندنە تازە و زانیاری بەڕێوەبردن و هونەرەکانی خوێندنەوە. توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن ئەگەر تۆ بتەوێت لە ئێستادا بمێنیتەوە و ئاگاداری هەموو زانیارییە تازەکان بیت کە لە دنیادا بڵاودەبێتەوە لە تەندروستی و بازرگانی پێویستە هەفتەی ملیۆنێک وشە بخوێنیتەوە. 

حەز دەکەیت بە خێرایی بخوێنیتەوە بەڵام کاتێک هەوڵدەدەیت بە خێرایی بخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە چێژ لە خوێندنەوەکەت نابینیت، و دوای تەواوکردنی هەر بەشێک بیرت دەچێتەوە کە چیت خوێندووەتەوە.

ناوەڕۆک  

  • بۆچی زۆر دژوارە بە خێرایی بخوێنیتەوە؟
  • تۆ دەتوانیت کارامەییەکانت بەرەو پێشەوە ببەیت.
  • شێواز و تەکنیکەکان بۆ پێگەیشتووان.
  • کاتێک مناڵ فێری خوێندنەوە دەبێت.
  • ڕێگاکان بۆ مناڵان.
  • ڕێنیشاندانە ئاسان و خێراکان.
  • پێشبینی چی دەکەیت؟
  • مەشقکردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی کەموکورتی.
  • چۆن خێرایی خوێندنەوەت زیاد دەکەیت؟
  • کورتە.

بەشێک لە نووسینە گرنگەکانی ئەم کتێبە

کاتێک بە خێرایی دەخوێنیتەوە مێشک زانیارییەکی زۆر وەردەگرێت، بەڵام کاتێک وشە بە وشە دەیخوێنیتەوە مێشک بێزار دەبێت و دەستدەکات بە بیرکردنەوە لە شتێکی تر یا با بڵێین سەرقاڵ دەبێت.

ئەو ڕێگەیەی بە مناڵی فێری خوێندنەوە بوویت کاریگەرییەکی دیاریکراوی هەیە لەسەر توانای خوێندنەوەت بە گەورەیی.

ئەگەر ژینگەیەکی گونجاو نەڕەخسێت بۆ خوێندنەوە ئەوا ئەو زانیارییانەی کە دەیخوێنیتەوە وەریناگریت، ئەوکات تۆ نا ئاسوودە و سەرقاڵ دەبیت و تەرکیزت لەدەستدەدەیت.

دەتوانیت فێربیت بەخێرایی بخوێنیتەوە زۆر بە کارامەییەوە زیاتر چێژ لە خوێندنەوە دەبینیت، هەموو ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەیت یەکەم هەنگاو بنێ.


سەرچاوەکان



300 بینین