یەکەم ڕۆژی قوتابخانە

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-02-29-18:48:00 - کۆدی بابەت: 12042
یەکەم ڕۆژی قوتابخانە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یەکەم ڕۆژی قوتابخانە (بە عەرەبی: اليوم أول في المدرسة، بە ئینگلیزی: The first day in school)، یەکەم ڕۆژی قوتابخانە دەستپێکی ساڵێکی دوور و درێژە بۆ خوێندکاران، لە یەکەم ڕۆژدا خوێندکار کەسی نوێ دەناسێت لە مامۆستا و خوێندکار.

چەند هەنگاوێکی گرنگ لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە

خەوتنی باش

گرنگە ئەو کاتەی کە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەیە، شەوەکەی خەوێکی باش خەوتبێتیت، چونکە زیاتر جەستەت ئامادەیە و  چالاکیت.

زوو لەخەو هەستان

زوو لەخەو هەستان کاتت پێدەدات بۆ خواردنی نانی بەیانی، هەروەها گەیشتن بە قوتابخانە لە کاتی خۆیدا کە ئەمەش دەستپێکێکی باش دەبێت بۆ کۆتایی ساڵ.

جل و بەرگی قوتابخانە

دڵنیاببەوە لەوەی کە جل و بەرگەکەت بە تەواوی لەبەرکردووە و وەکو خوێندکارێکی ڕێک پۆش دەردەکەویت، هەندێک قوتابخانە جل و بەرگیان بۆ خوێندکار دیاری کردووە، پرسیار لە دایک و باوکت یان مامۆستاکەت بکە دەربارەی جل و بەرگی قوتابخانە، لە هەندێک خوێندنگاش خوێندکار ئازادە کە چی جل و بەرگێک دەپۆشێت بە مەرجێک جل و بەرگەکە گونجاو بێت بۆ قوتابخانە.

هەموو ئەو پێداویستیانە بهێنە کە پێویستتە

لە پێنووس و کاغەز و کتێبەکان، دڵنیابە لەوەی کە هەموو ئەو شتانەی پێویستت پێیەتی هەیە پێش ئەوەی بچیتە  قوتابخانە، ئەمە یارمەتیت دەدات کە خۆت بەدووربگریت لە قەرزکردنی پێداویستی لە هاوپۆلەکانت.

پرسیار لە مامۆستاکەت بکە

بۆ زانینی بابەتەکانت پرسیار لە مامۆستاکانت بکە، ئەوان دەتوانن ڕێنماییت بکەن دەربارەی بابەتەکان و زانیاری لەسەر بابەتەکان پەیدا بکەیت، ئەگەر مامۆستاکەت هەست بەوە بکات کە تۆ کەسێکی پەرۆشی خوێندنت زۆرە، ئەوا ڕەنگە زیاتر یارمەتیدەرت بێت.

ئەرێنی بە

ئەگەر هەستت بە کەمێک دڵەڕاوکێ کرد، ئەوا ئاسایی بە، لەبیرت بێت کە هەموو کەسێک لە یەکەم ڕۆژدا هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات، تەنها هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و پشوویەک بدە.

ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە

١.  نانی بەیانی بۆ ئامادە بکە.

٢. هەوڵبدە چەند خولەکێک زووتر مندالەکەت بگەیەنیتە قوتابخانە.

٣. کاتی خۆت تەرخان بکە بۆ بینینی مامۆستای منداڵەکەت و پێیان بڵێ کە تۆ دایک و باوکی منداڵەکەتیت.

٤. کاتێک تەواو بوویت لە خۆناساندن بە مامۆستایانی منداڵەکەت، ماڵئاوایی لە منداڵەکەت بکە.

٥. لە کاتی تەواوبوونی قوتابخانە دڵنیابەرەوە لەوەی کە زوو منداڵەکەت بهێنیتەوە.

پرسیار لە خوێندکاران بکە لە یەکەم ڕۆژی خوێندندا

  • باشترین هاوڕێت ناوی چییە؟
  • ڕەنگی دڵخوازت چییە؟
  • پێتوایە زیاتر حەزت لە چ بابەتێکە؟
  • دڵخوازترین یاری تۆ چییە بۆ یاریکردن؟
  • دەتەوێت لە داهاتوودا ببیت بە چی؟
  • ئەو سێ شتە چین کە منداڵان دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی جیهان باشتر بکەن؟

چۆن لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەدا قوتابیان هان دەدەیت؟

خوێندکارەکان لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانەدا یان هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن یان هەست بە دڵتەنگی دەکەن، بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەیت، بە خوێندکارەکانت بڵێ کە گرنگییان پێ دەدەیت و ئامادەبوونیان لە پۆلدا بە بەنرخ دەزانیت، ڕێگادان بە خوێندکاران بۆ کارکردن بەیەکەوە و پاداشتیان بۆ هەر دەستکەوتێک، ستایشی منداڵان بکە بۆ هەموو کردارێک.

چۆن خۆت بناسێنیت لە یەکەم ڕۆژی قوتابخانە؟

١. کاتێک کە کاتی تۆیە خۆت بناسێنیت هەستەوە سەر پێ.

٢. زەردەخەنە بکە کاتێک قسە دەکەیت تەنانەت ئەگەر زۆر دڵتەنگیش بیت.

٣.بە دەنگێکی بەرز و ڕوون قسەبکە.

٤. باسی حەز و ئارەزووەکانت بۆ پۆلەکە بکە.


سەرچاوەکان



84 بینین